كۆمه‌ڵێك له مۆعه‌لیمانی شاره‌كانی ئه‌هواز و شیراز، ڕۆژی شه‌ممه ٢٠ی مانگی خه‌رمانان، له ناڕه‌زایه‌تی به به‌ڕێوه‌نه‌چوونی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی مۆعهلیمان، به شێوه‌ی جیاجیا و له به‌رانبه‌ر ئیداره‌ی ئامووزش و په‌روه‌رشی ئه‌و دوو ئۆستانه، كۆبوونه‌وه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، وه‌زاره‌تی ئامووزش و په‌روه‌رش ساڵی ٩٤ی هه‌تاوی بڕیاری جێبه‌جێ كرانی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی پیشه‌یی مۆعه‌لیمانی ده‌ركرد، به‌ڵام دواتر ئه‌و گه‌ڵاڵه‌یه به بیانووی “نه‌بوونی ڕه‌دیفی بوودجه” جێبه‌جی نه‌كرا و ناڕه‌زایه‌تی مۆعه‌لیمانی لێكهوتهوه. به پێی ئه‌و گه‌ڵاڵه‌یه مۆعهلیمان به چوار ڕۆتبه‌ی جیاواز دابه‌شكراون له‌وانه، “مۆڕهبی مۆعه‌لیم”، “ئۆستادیار مۆعه‌لیم”، “دانشیار مۆعه‌لیم” و “ئۆستاد مۆعه‌لیم” كه هاوڕیز له‌گه‌ڵ هاوكاره‌كانیان له زانكۆ، له سه‌دا ٨٠ی ئه‌و حقووقانه وه‌ربگرن به‌ڵام ئه‌و بڕیاره تا ئێستا له لایه‌ن به‌رپرسانی ئه‌و وه‌زاره‌تخانه‌یه جێبه‌جێ نه‌كراوه.