“عەبدولقادر ئەلعەبیدى” وەزیرى پێشووى عێراق له وتوووێژێكدا له گه‌ڵ یه‌كێك له میدیاكانی ئه‌و وڵاته، دانی به مه‌شق و ڕاهێنانی هێزه‌كانی داعش و ئه‌لقاعیده له لایه‌ن ڕژیمی كۆماری ئیسلامیه‌وه دانا.
له‌و گرته ویدیوویه “ئه‌لعه‌بیدی” ده‌ڵێت: “ناوەندى مەشق و ڕاهێنانى گرووپى تیرۆریستى داعش کە هێزەکانیان بۆ کوشتن و تۆقاندن ئامادە و هه‌نارده‌ی عێراقیان ده‌كرد، لە ئێران و سوریە بوو. تەنانەت فیلم و وێنە و زانیارى تەواومان لەسەر شوێنى مانەوەیان هەبوو و ئامریکاییەکان لەم بابەتە ئاگادار بوون كه ئه‌لقاعیده ٢ ناوەند و داعش ٤ ناوەندى لە نێو خۆى ئێران دا هەبوو”.