ئێواره‌ی ڕۆژی هه‌ینی ١٩ی مانگی خه‌رمانان، كۆمه‌ڵێك له دانیشتووانی شاری “نی‌ك شه‌هر”ی سه‌ر به ئۆستانی سیستان و به‌لووچستان، له ناڕه‌زایه‌تی به ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی چه‌ند كه‌س له سه‌ر پیستی ئۆتۆمبێلڕانی ئه‌و شاره له لایه‌ن هێزه‌كانی پۆلیسه‌وه، كۆبوونه‌وه و له‌گه‌ڵ هێزه ئینتزامیه‌كانی ڕژیم گرژی و تێكهه‌ڵچوون ڕوویدا.
به پێی ئه‌و گرته ویدیۆیانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه و به وته‌ی به‌شداربووانی ئه‌و كۆبوونه‌وه، ڕه‌فتاری ناشیاو و دوور له مرۆڤایه‌تی هێزه‌كانی پۆلیس، هه‌روه‌ها ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی نایاسایی هاووڵاتییان، هۆكاری ناڕه‌زایه‌تی و تێكهه‌ڵچوونیان له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ڕژیم بووه.