به پێی ڕاپۆۆتهكان، جۆ بایدن، سەرۆک کۆماری ئەمریکا، ڕۆژی پێنج شه‌ممه ١٨ی مانگی خه‌رمانان، بڕیاری یارمه‌تی 47 ملیون دۆلاری به ئه‌رته‌شی لۆبنان دا.
له‌و بڕیاره كه له لایه‌ن “ئانتۆنی بلینكن” وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئا‌مریكا بڵاو كراوه‌ته‌وه، بڕیار وایه كه ڕێژەی 25 ملیون دۆلار کاڵا و خزمەتگوزاری لە مەوجوودی و سەرچاوەی ڕێکخراوێکی دەوڵەتی ئەمریکا، بە مەبەستی یارمەتیدانی دەستبەجێی ئه‌رته‌شی لۆبنان جێبەجێ بكرێت.هه‌روه‌ها به “بلینکن” ئەو ڕێگەیە دراوە هەتا ۲۲ ملیون دۆلار لە ئیمکاناتی پێشكه‌وتووی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا، بۆ یارمەتیدانی ئه‌رته‌شی لوبنان سەرف بکات.