کۆمەڵێک لە کرێکارانی پەیمانی پڕۆژەکانی نەوت و گازی ناوچە جیاجیاکانی ئێران، ڕۆژی چوارشەممە ١٧ی مانگی خەرمانان، بە کۆبوونەوە لە بەرانبەر مەجلیسی ڕژیم خوازیاری پێڕاگەیشتن بە داخوازییەکانیان بوون.
کرێکارانی بەشداربوو لەو کۆبوونەوەیە بە واژۆ کردنی نامەیەک کە بە ئیمزای هەزار کرێکاری پەیمانی سەنایەعی نەوت و گاز گەیشتووە، لە وەزارەتەکانی نەوت و کار و تەعاوەن هەروەها نوێنەرانی “ڕامهۆرمۆز” و تاران لە مەجلیس، خوازیار بوون کە خواستەکانی کرێکاران جێبەجی بکرێت. ئەو داخوازیانە بریتین لە : ٢٠ ڕۆژ کار و ١٠ ڕۆژ پشوودان، پەرداختی مانگانەی حەقدەستی کرێکاران بە بێ دواخران، درانی مەزایا، سەنەوات و جێژنانەی کرێکارانە.