کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

به غارەت بردني سەهامي عەدالەتی خەڵکی کوردستان

images 3

بە پێی هەواڵی گەیشتوو، ڕژیمی کۆماری ئیسلامی کە بۆ دابین کردنی بوودجەی ساڵی داهاتوو تووشی کێشە بووە، دەستی کردووە بە کڕینی سەهامی عەداڵەت کە ماوەی سێ ساڵە بە خەڵکیان فرۆشتبوو و ساڵانە بە هەر ئەندامی بنەماڵە کە سەهامدار بوو، بڕی ٨٠ هەزاریان پەرداخت ئەکرد، ئێستا ئەو سەهامانە بە پەرداختی بڕە پارەیەکی زۆر کەم لە خەڵک وەردەگرنەوە.
سه هاميك كه ماوەی دوازده سال پیش به ناو “مشارەکەتی میللی له نیوان دەولەت و میللەت” سازیان کردبوو و تا سێ ساڵ پێش سوودی سالانەی ٨٠ هەزار تمەنیان بە هەر سەهامدارێک پەرداخت ئەکرد، ئێستا دەوڵەت بە دانی بڕە پارەیەک دیانکرێتەوە. سەهامێک کە بڕیار بوو مانگانە سوود بە خەڵک بگەینێت کردیان بە سوودی ساڵانە و ئێستاش کە توانای پەرداختیان نییە و خەڵک بەردەوام لە سەر شەقامەکان لە کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییدان، دەوڵەت بە دابین کردنی بڕه پارەیەک لێیان دەکڕێتەوە. بەو شێوە ڕژیمی کۆماری ئیسلامی لە سەرەتای ئەو گەڵاڵەیەوە تا ئێستا بەردەوام قازانچی کردووە و ئەوەی زەرەرمەندبووە تەنیا خەڵکی زۆڵم لێکراوی ئێران و کوردستان بوون.