٣ی مانگی خه‌رمانان ساڵڕۆژی گیان به‌ختكردنی شه‌ریف باجوه‌ر، محه‌ممه‌د په‌ژووهی، ئه‌مین حسێن زاده و ره‌حمه‌ت حه‌كیمی نیا بوو. ئه‌م ئازیزانه چالاكانی پڕ گوڕوتینی ژینگه‌ی كوردستان بوون كه له‌پێناو پاراستنی دارستانه به‌ڕووه‌كانی زاگرۆس و ئاژه‌ڵ و گیان له‌به‌ره‌كانی، گیانیان به‌ختكرد. چالاكانی ژینگه‌پارێزی كوردستان به كاری په‌یگیر و ماندوویی نه‌ناسانه‌ی خۆیان، ڕێز له یادی گیان به‌ختكردووانی ئازیزی ژینگه‌پارێز ده‌گرن.
له كوردستان دوو هێز له كێشمه‌كێش له‌سه‌ر ژینگه، ڕووبه‌ڕووی یه‌كتری ڕاوه‌ستاون و خواسته‌كان ئه‌وه‌نده ڕوونن كه هه‌ر تهماشاچییهكی ئاسایی به كه‌مترین سه‌ره‌نجه‌وه ده‌توانێ به‌وه بگات كه له دووبه‌ری ئه‌م به‌ره و نهبهردهدا، كام له ڕه‌وته‌كان به‌رامبه‌ر به یه‌كتری وه‌ستاون.
ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به‌ره‌یه‌كی شه‌ڕ له‌سه‌ر ژینگه‌ی كوردستان پێكدێنێت. ئه‌م ڕژیمه له سه‌ره‌تای به‌ده‌سه‌ڵات گه‌یشتنییه‌وه، به‌ئانقه‌ست و به به‌رنامه هه‌وڵی داوه ژینگه‌ی كوردستان له‌ناوبه‌رێت. ئاگرتێبه‌ردانی دارستانه‌كان، چاندنی مین له ناوچه سنوورییه‌كان، تۆپ و خۆمپاره بارانی كوێستان و له‌وه‌ڕگه‌كان، تاڵان كردنی سه‌رچاوه سرووشتییه‌كان، كه‌ڵك وه‌رگرتنی له‌ڕاده‌به‌رده‌ر له مه‌عده‌نه‌كان، ویشك كردنی ده‌ریاچه‌ی ورمێ و تاڵاوه‌كان، گواستنه‌وه‌ی زبڵی ژاراوی بۆ ده‌ورووبه‌ری شاره‌كان و ته‌نانه‌ت پیس كردنی ڕووباره‌كان، درووست كردنی ڕێگای نیزامی بۆ سه‌ر كێ‌و و تهپكهكان، ته‌نیا چه‌ند نموونه له هه‌وڵی به‌رده‌وامی حكوومه‌تی ئیسلامی بووه له زه‌ربه لێدان و به‌ره‌و نابوودی بردنی ژینگه‌ی كوردستان.
نه‌بوونی سه‌رمایه‌گوزاری و پیشه له كوردستان به‌كرده‌وه بووه‌ته هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك له‌سه‌ر ژینگه و ته‌نانه‌ت له هێندێك حاڵه‌تدا بێجگه‌له بڕینی داره‌كان، كه‌سانێكی به‌ره‌و ڕاوكردن و فرۆشی سمۆره، ڕێوی، گورگ، ورچ، كه‌و و باقیی باڵنده و بوونه‌وه‌ره‌كان هان داوه. یاسا دهستوپێگرهكانی ڕژیم بووه‌ته هۆی زه‌ربه‌لێدان له ژینگه. بۆ نموونه دووچه‌رخه‌سواریی ژنان قه‌ده‌غه ڕاگه‌یه‌ندراوه و ئه‌وه‌ش بووه‌ته هۆی ڕێگری له چالاكیی دووچه‌رخه‌سواری كه بێجگه‌له گرینگیی بۆ سڵامه‌تی، ده‌بێته هۆی خاوێن بوونی هه‌وای شاره‌كان.
ئاو كه گرینگ‌ترین پێداویستیی مرۆڤ و هه‌ر بوونه‌وه‌رێكی دیكه‌یه، به‌خاتری سیاسه‌تی داگیركه‌رانه‌ی ڕژیم له كوردستان له‌گه‌ڵ قه‌یرانێكی جیددی به‌ره‌وڕوو بووه‌ته‌وه و له ئێستادا كه‌مبوونی ئاو له یه‌كێك له پڕ ئاوترین ناوچه‌كانی ئێران و ژۆڕههڵاتی ناوه‌ڕاست بووه‌ته بابه‌تێكی ئاسایی.
نه‌بوونی سه‌رمایه‌گوزاری له‌بواری ترانسپۆرتی سالمتر و له‌وانه تۆڕی قه‌تاری نێوان شاره‌كان و مێترۆی ناو شاره‌كان، درووست كردنی ڕێگای كه‌م مه‌ترسی به ستانداردی جیهانی، نه‌بوونی تۆڕی ترانسپۆرتی ئاسمانی، خه‌ڵكی ناچار به كه‌ڵك وه‌رگرتن له ئامرازی گواستنه‌وه‌ی كه‌سی كردووه كه به‌گشتی كۆنه و ناستانداردن و به‌و مادده سهمییانهی كه به‌رهه‌می دێنن بوونه‌ته هۆی ناسالم بوونی هه‌وا و پیس بوونی ڕێگا و ڕووباره‌كان.
بێجگه‌له هه‌وڵی سیستماتیكی ڕژیم بۆ له‌ناوبردنی ژینگه‌ی كوردستان و پیس كردنی خاك، هه‌وا و ئاو، ڕژیم له‌گه‌ڵ چالاكانی ژینگه‌پارێز وه‌ك دوژمن و مه‌ترسیی هه‌ڵسووكه‌وت ده‌كات و به ده‌ستبه‌سه‌ر كردن، ئه‌شكه‌نجه، زیندانی كردن و ته‌نانه‌ت كوشتن‌یان بزووتنه‌وه‌ی دیفاع له ژینگه‌ی كوردستانی له‌گه‌ڵ كێشه و مه‌ترسیی زیاتر ڕووبه‌ڕوو كردووه‌ته‌وه.
نه‌بوونی تێكنۆلۆژیی گونجاو بۆ به‌كارهێنانه‌وه‌ی زبڵه‌كان، پاڵاوتنی درووستی ئاوه‌ڕۆكان، بایه‌خ نه‌دان به وزه‌ی سه‌وز و غه‌یره فۆسیلی، ده‌بێته هۆی پیس بوونی زیاتری خاك و ئاو كه ئه‌وه‌ش به نۆره‌ی خۆی مه‌ترسیی زیاتر ده‌خاته به‌رده‌م مرۆڤ و گشت بوونه‌وه‌ره‌كان له كوردستان.
له به‌ره‌ی به‌رامبه‌ری ڕژیمی ئیسلامی‌دا، بزووتنه‌وه‌ی به‌هێز و ڕوو له گه‌شه‌ی دیفاع له ژینگه ڕاوه‌ستاوه. پێكهاتنی ده‌یان ناوه‌ند و ڕێكخراوی دیفاع له ژینگه، دژایه‌تی له‌گه‌ڵ ڕاو كردن و داكۆكی له مافی ئاژه‌ڵه‌كان، پێكهاتنی خولی فێركاری سه‌باره‌ت به پێویستیی دیفاع له ژینگه، چاندنی نه‌مام و ڕێگری له نابوود كردنی دارستانه‌كان، و ته‌نانه‌ت به ده‌ستی به‌تاڵ و به كه‌مترین ئیمكاناته‌وه به‌گژ ئاگرداچوون و ده‌ربازكردنی كردنی دارستانه‌كان، چالاكییه‌كی ڕووتین و ڕۆژانه له كوردستانه.
دیفاع له ژینگه له كوردستان له په‌یوه‌ندییه‌كی نزیكدا به باقیی بواره‌كانی خه‌بات دژبه حكوومه‌تی ئیسلامییه‌وه گرێی خواردووه. مافی پێكهێنانی كۆبوونه‌وه و ڕێكخراو، یه‌كه‌مین خواستی چالاكانی ژنگهپارێزی كوردستانه. به‌شداری كردنی به‌رینی ژنان له‌م بزووتنه‌وه‌یه‌دا به‌كرده‌وه له‌گه‌ڵ خواستی به‌رابه‌ریی ژن و پیاو و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هه‌ڵاواردنی جنسییه‌تی په‌یوه‌ند ده‌خوات. چالاكیی ژینگه‌پارێزی ئه‌ساسه‌ن بزووتنه‌وه‌یه‌كی ڕاهێنه‌رانه‌یه و په‌یوه‌ندیی به وشیار كردنه‌وه‌ی خه‌ڵك، به پێویستیی دیفاع له ژینگه و مافی ئاژه‌ڵه‌كانه‌وه هه‌یه. بڵاوكردنههی ئه‌ده‌بیاتی ژینگه‌یی به زمانی دایك، بۆ زه‌رووره‌تی مافی خوێندن به زمانی دایك ده‌گه‌ڕێته‌وه. چالاكانی ژینگه‌پارێزی كوردستان پێشقهڕهوڵانی بزووتنه‌وی مه‌ده‌نی و كۆمه‌ڵایه‌تی له كوردستانن و بۆ دیفاع له ژینگه‌ی سالم له‌گه‌ڵ زیندان، ئه‌شكه‌نجه و مه‌رگ به‌روه‌ڕوو بوونهته‌وه.
كوردستان مه‌ڵبه‌ندی هه‌زاران چالاكی پڕ گوڕوتینی دیفاع له ژینگه‌یه كه له دژوارترین باروودۆخدا له‌سه‌ر پره‌نسیپه ئینسانی و جیهانییه‌كان پێداگری ده‌كه‌ن. هه‌زاران چالاكی ژن و پیاوی داكۆكیكاری ژینگه له كوردستان شه‌و و ڕۆژی له‌پێناو ڕێگری له پیس بوونی ژینگه هه‌وڵ ده‌ده‌ن. ئه‌م چالاكانه له هه‌مان حاڵ‌دا له هه‌ر كاره‌ساتێكی سرووشتی و یان ده‌ستكردی مرۆڤ، له‌وانه بوومه‌له‌رزه، ئاگرگرتنی دارستانه‌كان، لافاو، پیس بوونی ڕووبار و ده‌ریاچه‌كان، یه‌كه‌مین كه‌سن كه به كه‌مترین كه‌ره‌سته‌وه، ده‌ست ده‌ده‌نه ڕزگار كردن و یارمه‌تیدانی مرۆڤ و باقیی بوونه‌وه‌ره‌كان.
له ساڵڕۆژی گیان به‌ختكردنی چالاكانی ژینگه‌پارێزی كوردستان، به دیفاع له مافی ئاژه‌ڵه‌كان، به بزووتنه‌وه‌ی نه‌مام چاندن و ڕێگری كردن له نابوودیی دارستانه‌كان، به خاوێن ڕاگرتنی شوێنی كار و ژیانی خۆمان، به كۆكردنه‌وه‌ی زبڵه‌كان و هه‌وڵ بۆ به‌كارهێنانه‌وه‌یان به‌تایبه‌ت په‌لاستیك و باقیی مادده شیمیاییه‌كان كه بۆ سه‌دان ساڵ زه‌وی و ئاوه‌كان پیس ده‌كه‌ن، به فێركردنی هه‌رچی زیاتری خه‌ڵك و به‌تایبه‌ت له قۆناغی منداڵی و له باغچه‌ی ساوایان و مه‌دره‌سه‌كان، به كه‌ڵك وه‌رگرتن له‌و ترانسپۆرتانهی كه كه‌متر ژینگه پیس ده‌كه‌ن، به‌تایبه‌ت به په‌ره‌پێدانی دووچه‌رخه‌سواری بۆ ژنان و پیاوان، ڕێز له یادی گیان به‌ختكردووانی ژینگه‌پارێز ده‌گرێن.