یوونیسێف، سندووقی منداڵانی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، ڕۆژی ٩ی ئووت، به‌رابه‌ر له‌گه‌ڵ ١٨ی مانگی گه‌لاوێژ، ڕایگه‌یاند كه له ئێستادا ٢٠ ملیۆن كه‌س له خه‌ڵكی ئه‌فغانستان، له جه‌معییه‌تی نزیك به ٣٤ ملیۆنیی ئه‌م وڵاته، پێویستییان به یارمه‌تیی سه‌ره‌تایی ژیانه كه نیوه‌ی ئه‌م جهمعییهتهش منداڵان پێكیدێنن. ئه‌م ڕێكخراوه نێونه‌ته‌وه‌ییه هه‌ر له‌م ڕۆژه‌دا له ڕاپۆرتێكدا ڕایگه‌یاند كه له ماوه‌ی ٧٢ كاتژمێری ڕابردوودا ٢٧ منداڵ له جه‌ره‌یانی تێكهه‌ڵچوونی تیرۆریسته‌كانی تاڵه‌بان له‌گه‌ڵ هێزه ده‌وڵه‌تییه‌كان كوژراون. به‌شی “منداڵانی ناو تێكهه‌ڵچوونی چه‌كدارانه”ی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له ٢٥ی گه‌لاوێژدا، یه‌ك ڕۆژ پاش گه‌یشتنی تاڵه‌بان به كابۆل، ڕایگه‌یاند كه نزیك به ٦ هه‌زار منداڵی ئه‌فغان له ماوه‌ی مانگی ژانوییه‌ی ٢٠١٩ تا دێسامبری ٢٠٢٠، كوژراون یان كه‌م ئه‌ندام بوون. ته‌ڵه‌فاتی كچان و كوڕانی منداڵ له ئه‌فغانستان له نیوه‌ی ساڵی ٢٠٢١دا و له جه‌رگه‌ی خراپتر بوونی باروودۆخی ئه‌منی و سیاسی له‌م وڵاته‌دا، گه‌یشته باڵاترین ئاستی خۆی. به پێی ڕاپۆرته‌كان، له‌و مه‌ودا زهمانییهدا له هه‌ر سێ كوژراوی غه‌یره نیزامی له ئه‌فغانستان، یه‌كیان منداڵ بووه. له‌م ڕاپۆرته‌دا هاتووه كه نزیك به ٦ هه‌زار و ٥٠٠ حاڵه‌تی پێشێلكردنی ئاشكرای مافی منداڵان له‌و مه‌ودا زهمانییهدا تۆمار كراوه كه له نزیك به نیوه‌یاندا تاڵه‌بان ده‌ستی بووه. پێویسته بوترێ كه هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یكه منداڵان له‌لایه‌ن تیرۆریستانی تاڵه‌بان، داعش و هێزه گه‌نده‌ڵه دهوڵهتییهكانهوه مه‌ترسیی مه‌رگیان له‌سه‌ر بووه، نه‌خۆشیی كۆویدی ١٩ش منداڵانی واكسینه نه‌كراو و بێبه‌ش له خزمه‌تگوزاریی پزیشكیی له‌گه‌ڵ مه‌ترسیی گیان له‌ده‌ست دان به‌ره‌وڕوو كردووه‌ته‌وه.
له‌ناو منداڵانی ئه‌فغاندا، منداڵانی كار باروودۆخێكی خراپتر و مه‌ترسیدارتریان هه‌یه. ده‌وڵه‌تی پێشووی ئه‌فغانستان له ١٢ی مانگی ژۆئه‌ندا ڕایگه‌یاند كه یه‌ك ملیۆن و ٢٠٠ هه‌زار منداڵ له‌م وڵاته‌دا كار ده‌كه‌ن. به‌ڵام ناوه‌نده سه‌ربه‌خۆكانی داكۆكیكاری مافی منداڵان ئه‌م ئاماره یه‌كجار كه‌متر له ئاستی واقعی هه‌ڵده‌سه‌نگێنن.
یه‌كیه‌تیی جیهانیی دژبه كاری منداڵانی سه‌ربه ڕێكخراوی جیهانیی كار، سێ ڕۆژ پاش گه‌یشتنی تاڵه‌بان به كابۆل ده‌رباره‌ی منداڵان و به‌تایبه‌ت منداڵانی كار به‌یانییه‌یه‌كی بڵاو كرده‌وه. له‌م به‌یانییه‌یه‌دا هاتووه كه له ئه‌فغانستانی شه‌ڕلێدراودا ٣ ملیۆن و ٧٠٠ هه‌زار منداڵی ئه‌فغان له ته‌مه‌نی مه‌دره‌سه‌دا له خوێندن وه‌دوا كه‌وتوون كه ٦٠ له‌سه‌دی ئه‌م جه‌معییه‌ته كچان پێكیدێنن. زۆربه‌ی هه‌ره زۆری ئه‌م منداڵانه به‌ره‌و بازاڕی كار پاڵ پێوهندراون. له به‌یانییه‌كه‌دا هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه كراوه كه له‌گه‌ڵ داخرانی ئیجباریی مه‌دره‌سه‌كان، ژماره‌ی منداڵانی به‌جێماو له خوێندن به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو ده‌ڕواته سه‌رێ. زۆربه‌ی جه‌معییه‌تی منداڵانی به‌جێماو له خوێندن، منداڵانی كار پێكیدێنن و منداڵانی كچ وه‌ك كچانی كار زیاتر له‌به‌رده‌م مه‌ترسی و ئازاره كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان دان. ئه‌گه‌ر دواهاته‌كانی ڕابردووی حكوومه‌تی تاڵه‌بان هه‌ر به‌م شێوه‌یه درێژه‌ی بێت، بێجگه‌له چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ژماره‌ی پێشبینی كرا‌و، منداڵان ده‌كه‌ونه به‌رده‌م گه‌لێك هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسیی زیاتره‌وه.
كۆماری ئیسلامی، ده‌وڵه‌تی توركییه و باقیی كۆنه‌په‌رستانی ناوچه‌كه فریوكارانه وای نیشان ده‌ده‌ن كه گۆیا تاڵه‌بانی ئه‌مڕۆ تاڵه‌بانی ڕابردوو نییه. ئه‌مه ڕێك ئه‌و ئامرازی فریوهیه كه كاربه‌ده‌ستانی كۆماری ئیسلامی و میدیا سانسۆركراوهكانی هه‌وڵ ده‌ده‌ن جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكی پێ فریو بده‌ن. به‌ڵام ڕاستییه‌كان داستانێكی دیكه‌مان پێ ده‌ڵێن. سه‌حرا كه‌ریمی، ژنێكی بوێر و فیلساز له نامه‌یه‌كدا له ڕۆژی گه‌یشتنی تاڵه‌بان به كابۆل، نووسیی: “هێزه‌كانی تاڵه‌بان كۆنتڕۆڵی زۆرێك له ناوچه‌كانیان به‌ده‌سته‌وه گرتووه. ئه‌وان ده‌ستیان كرد به قه‌تڵوعامی خه‌ڵك، منداڵانێكی زۆریان ڕفاند، كچه چكۆلهكانیان له‌ژێرناوی بووك به پیاوانی خۆیان فڕۆشت، ژنێكیان به‌خاتری جله‌كانی كوشت، چاوی ژنێكیان ده‌رهێنا، یه‌كێك له كۆمێدیهنه ئازیزه‌كانی ئێمه‌یان ئه‌شكه‌نجه دا و كوشتیان، شاعیر و مێژوونووسێكیان كوشت، سه‌رۆكی ناوه‌ندی زانیاری و میدیاكانی ده‌وڵه‌تیان كوشت، كه‌سانی سه‌ربه ده‌وڵه‌تیان تیرۆر كرد، له‌به‌رچاوی خه‌ڵك پیاوانیان ئه‌ڵقاوێز كرد و سه‌دان هه‌زار بنه‌ماڵه‌یان ئاواره كرد.” له ئێستادا ئه‌و ڕاپۆرته بووه‌ته سه‌ردێڕی میدیاكان كه هێزه‌كانی تاڵه‌بان ماڵ به ماڵ ده‌گه‌ڕێن تا كه‌سانێك ده‌ستگیر بكه‌ن كه له لیستی ڕه‌شیان دان.
منداڵانی ئه‌فغانستان هه‌ڵبه‌ت له لیستی ڕه‌شی تاڵه‌باندا نین، به‌ڵام ئه‌وان به‌شێكی زۆر له جه‌معییه‌تی ئاواره‌كانی ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌كان پێكدێنن. بۆ ئه‌و به‌شه له منداڵان، و به‌تایبه‌ت كچانێك كه له شوێنه‌كانی خۆیان ماونه‌ته‌وه، هه‌ڵسووكه‌وتی تاڵه‌بان له‌گه‌ڵ دایك و باوك و كه‌سوكاریان و ئه‌و شه‌ڕانه‌ی كه وه‌ڕێیان ده‌خات، ڕۆژگارێكی دژوارتریان بۆ ده‌خوڵقێنێ.
منداڵانی ئه‌فغانستانی له ئێران و پاكستان، زۆربه‌ی جه‌معییه‌تی منداڵانی كار پێكدێنن. منداڵانی ئاواره‌ی نوێش پێیان زیاد ده‌بێت. پێویسته له هه‌ر شوێنێك كه كه‌سانی ئه‌فغانستانیی لێیه و منداڵانیان له‌گه‌ڵ دژواریی زیاتر به‌ره‌وڕوو بوونه‌تهوه، به شێوازی جۆراوجۆر یارمه‌تی بدرێن. پێویسته ده‌وڵه‌ته‌كان بخرێنه ژێر گوشاره‌وه تا ئیمكانی ئه‌وه بده‌ن كه ئه‌م منداڵانه بتوانن بخوێنن و له سته‌می پۆلیس، سپاهی و به‌سیجی بپارێزرێن. پێویسته له لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌كانه‌وه یارمه‌تیی ماڵی‌یان پێبدرێت. مرۆڤه شهریفهكانیش له ڕێگه‌ی ڕێكخستنی ڕێكخراوی پشتیوانی و سندووقی ماڵی، پێویسته یارمه‌تیده‌ریان بن. هه‌وڵ و كرده‌وه‌ی هێزه پێشڕه‌وه‌كان ده‌توانێ له ئاستی ئازاری منداڵان كه‌م بكاته‌وه تا كرێكاران و زه‌حمه‌تكێشان، به خه‌باتی خۆیان به‌ستێنی هه‌رجۆره سته‌م و چه‌وسانه‌وه‌یه‌ك هه‌ڵچنن و بۆ منداڵانی ئه‌فغان “منداڵی كردن“، خوێندن و شادی و ژیانی ئاسووده دابین بكه‌ن.