کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

ژنان نووكی هێرشی بناژۆخوازانی ئیسلامی

Articles Title Image 305

ههروهك پێشبینی دهكرا بهدوای چوونهدهرهوهی سهربازانی ئهمریكا و باقیی هێزهكانی ناتۆ لهئهفغانستان، دهوڵهتی ئهم وڵاتهڕووخا. ئهشرهف غهنی سهرۆك كۆماری پێشوو و هاوڕێیانی نزیكی، لهكابۆل پێتهختی ئهفغانستان ڕایانكرد و هێزهكانی تاڵهبان چوونهناو ئهرگی سهرۆك كۆماریی ئهم وڵاتهوه‌‌. بهمجۆره  بۆ جارێكی دیكهمێژووی پڕ لهههوراز و نشێوی چهند دهیهی ڕابردووی ئهفغانستان ههڵدرایهوهو دیسان كۆنهپهرستیی تاڵهبان بهسهر وڵاتی ئهفغانستاندا زاڵ بوو. ئهگهرچی دواهاتی دهسهڵاتداریهتیی تاڵهبان بهسهر ئهفغانستان بۆ گشت خهڵكی ئهم وڵاتهبهژانه، بهڵام ژنان یهكهمین قوربانییانی ئیماراتی ئیسلامیی ئهفغانستان دهبن. لهدهورهی پێشووی حكوومهتی تاڵهبان، لهماوهی پێنج ساڵدا ژنان دژوارترین ڕۆژگاری خۆیان تهجروبهكرد و لهئێستادا دهستكهوتهكانی دوو دهیهچالاكی و خهباتیان بۆ جارێكی دیكهكهوتووهتهمهترسییهوهو خۆف و دڵهڕاوكێی ژنانی ئهفغان، سهردێڕی ههواڵی ههموو میدیا گرینگهكانی جیهانه‌.

بهڵام بێگومان تاڵهبان ناتوانێ بهو ئاسانییهی كهدهسهڵاتی لهچنگ دهوڵهتی گهندهڵ و دهستنیشاندهی ئهمریكا دهرهێنا، ههر بهو ئاسانییهش بهسهر خهڵكی ئهفغانستاندا حكوومهت بكات و دهستكهوتی كۆنهپهرستانهی خۆی بۆ ماوهیهكی زۆر بپارێزی. ئهخلاق و كلتوور و ئامانجی كۆنهپهرستانهی تاڵهبانهكان، پێناسهی كۆمهڵی ئهفغانستان نییه‌. وشیارییهكی سیاسی و ئیرادهی خهباتكارانهی پێشڕهو كهبهتایبهت لهناو جهماوهری ژنان و لهشارهگهورهكان پێكهاتووه، زۆر ناخایهنێ كهخۆڕاگرییهكی كۆمهڵایهتیی بههێز دهخوڵقێنێت.

ئهمڕۆ توندئاژۆیانی ئیسلامی لهكۆماری ئیسلامییهوهتا ئیماراتی ئیسلامیی تاڵهبان لهئهفغانستان، لهخهلافهتی ئیسلامی عێراق و شامی پێشوو تا حهشدی شهعبی، لهئهردۆغانی توركییهوهتا پاكستان، شهڕێكی ئاشكرایان دژبهژنان ڕاگهیاندووه‌. ههربۆیهبهرهی خهبات دژبهتاڵهبان لهئهفغانستان بهبهرینایی ههموو ڕۆژههڵاتی ناوهڕاست دهبێت. بناژۆخوازانی ئیسلامی بهتهمان نیوهی كۆمهڵ، واتهپیاوان بكهنههۆكار و فاكتۆری گوشار و ههڵاواردن دژبهنیوهی دیكهی كۆمهڵ واتهژنان. ئهركی ژنان لهڕوانگهی ئهم كۆنهپهرستانهوه، هاوسهرگیریی پێشوهخت، مانهوهلهناو ماڵ، منداڵ بهدنیا هێنان و بهشداری نهكردن لهههرجۆرهچالاكییهكی كۆمهڵایهتی لهدهرهوهی بنهماڵهیه‌. ئهوهیكهئهمڕۆ لهئهفغانستان لهدوژمنایهتی و دژایهتی لهگهڵ ژنان و مافهكانیان ڕوو دهدات، هاوشێوهكهیمان لهحكوومهتی ئیسلامیی ئێران و لهخهلافهتی داعشدا بهڕوونی بینیوهو تهجروبهكردووه‌.

خومهینی ٢٠ ساڵ بهرلهبهدهسهڵات گهیشتنی، بهئاشكرا و ڕاشكاوانهلهگهڵ مافی دهنگدانی ژنان دژایهتیی كرد و ههرجۆرهچالاكییهكی ئهوانی لهدهرهوهی ماڵ حهرام ڕاگهیاند. كتێبیتوضیح المسائلی  خومهینی، زۆر بهئاشكرا ژنان وهك ئامرازی خۆشیی پیاوان پێناسهدهكات. پیاو دهتوانێ هاوكات چهندین هاوسهری بێت وئهگهر پێویست بێتتوندوتیژیی فیزیكیش لهدژیان بهكار بێنێت. خومهینی تهنانهت هاوسهرگیری كردن لهگهڵ منداڵانی كچی ٩ ساڵهی بۆ پیاوان حهڵاڵ و جاییز ڕاگهیاند‌.

لهسهر بنهمای وهها بهرنامهیهك كۆماری ئیسلامی ههر لهڕۆژی یهكهمی بهدهسهڵات گهیشتنییهوهسهركوتی ژنانی لهڕێگهی حیجابی ئیجباری و تهسوییهی بهرینی هێزی كاری ژنان لهئاستی كۆمهڵ دهستپێكرد. هێندێك لهپیشهكانی بۆ ژنان قهدهغهكرد، مافی تهڵاق و سهرپهرستیی منداڵانی لێ زهوت كردن. پێگهی یاسایی دوو ژن لهبهرامبهر پیاوێكدا بهیاسا دهرهات. ڕهزایهتی و ئیزنی هاوسهر بۆ ئهنجامدانی زۆرێك لهكارهكان و سهفهركردن، بۆ ژنان  ئیلزامی كرا. ناوهند و گهشتی تایبهت بۆ سهركوتی ژنان ڕێكخران. حكوومهتی ئیسلامی لهپێناو چێژی سێكسیی پیاوان، لهشفرۆشیی ئیسلامیی لهژێرناوی سیغهڕێكخست و ئهم تیجارهتهسێكسییهی كرد بهسهرچاوهیهكی ماڵی بۆ ناوهندهمهزههبی و ئاخوندهكان.

بهتهغزییهههر لهم سهرچاوهیهی كۆنهپهرستی، خهلافهتی ئیسلامیی عێراق و شام بهههزاران ژنی كوردی ئێزدیی بهرهو بازاڕی كۆیلهفرۆشی برد. لهژێر دهسهڵاتی ئهواندا لات و لوتهكانی داعش بۆ ههرجۆرهدهستدرێژی و توندوتیژییهك دژبهژنان، ئازادیی تهواویان ههبوو.

بهڵام ئهگهر ژنان نووكی هێرشی ههموو بناژۆخوازانی ئایینی و كۆنهپهرستانن، موقاومهت، خهبات و دادخوازیی ژنانیش خاڵی لاواز و ههستیاری توندڕهوانی مهزههبییه‌. ههروهك چۆن خهلافهتی كۆنهپهرستانهی داعش شكستی خوارد و ژنان لهكۆیلهتیی سێكسی ئازاد بوون و زۆرێك لهژنانی كوردی ئێزدی لهئاستی جیهاندا گهلێك بهسهرهاتیان دهربارهی تیرۆر و دهزگای جهحهنهمیی ئهمیران و جهنایهتكارانی داعش گێڕاوه، ئیماراتی ئیسلامی تاڵهبان و حكوومهتی ئیسلامیی ئێرانیش دهڕووخێن و ژنان و پیاوانی ئازادیخواز و بهرابهری تهڵهب پێشڕهوان و پێشقهڕاوڵانی ئهم ئازادییهو بنیات نانی جیهانێكی ئینسانی و دیمۆكراتیك دهبن. بهشداریی چالاك، ئازاد و بهرابهری ژنان لهگشت كاروباری ناو كۆمهڵ، پێش مهرجی دیمۆكراتیزهبوونی كۆمهڵ و ناوهندی بنهماڵهیه‌. یهكێك لهجیددیترین و گرینگترین پێوهرهكانی ههڵسهنگاندنی ئازادیی كۆمهڵگایهك، ئاستی ئازادیی ژنان و مافی یهكسانی ئهوانهلهههموو بوارهكۆمهڵایهتییهكاندا. بههێزكردنی خهباتی ژنان، پشتیوانیی بهرین و بێدهریغ لهمافی یهكسانی ژن و پیاو، مهحكووم كردنی ههرجۆرهههڵاواردن و بێ مافییهك دژبهژنان، مهرجی سهركهوتن و وهدی هاتنی كۆمهڵگایهكی ئازاد و بهرابهره‌. ژنان و ههموو خهڵكی شهریفی ڕۆژههڵاتی ناوهڕاست لهبیریان ناچێتهوهكهچ هێز و دهسهڵاتگهلێك یارمهتیدهری بهدهسهڵات گهیشتنی داعش، تاڵهبان و كۆماری ئیسلامی بوون و ئهوانیان تهیار كرد و لهبهرامبهر جهنایهتهكانیاندا بێدهنگ بوون.