ئیبراهیم ڕه‌ئیسی، سه‌رۆك كۆماری ده‌ستنیشانكراو ، لیستی كابینه‌ی پێشنیاریی خۆی به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی ده‌نگی متمانه بۆ مه‌جلیسی شۆرای ئیسلامی نارد.
نیوه‌ی وه‌زیرانی دیاریكراو هه‌ركامیان به‌شێوه‌یه‌ك له ده‌وره‌ی یه‌كه‌می سه‌رۆك كۆماریی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد دا حزووریان بووه. به‌شی زۆری ئه‌م كابینه‌یه له هێزی نیزامی و ئه‌منییه‌تی و كه‌سانی نزیك به عه‌لی خامنه‌یی پێكهاتووه. ژنان كه نیوه‌ی كۆمه‌ڵن له‌م لیسته‌دا حزووریان نییه. وه‌زیری ناوخۆی پێشنیاركراو كه‌سێكی تیرۆریسته كه به‌هۆی ڕێكخستنی ته‌قینه‌وه له ئارژانتین و كوژرانی ده‌یان كه‌س له ناوه‌ندی یه‌هوودییه‌كانی ئه‌م وڵاته، ناوی له ناولیستی پۆلیسی نێونه‌ته‌وه‌یی دایه. وه‌زیری ته‌ندرووستییه‌كه‌ی دژی هاورده كردنی واكسێنی كۆرۆنایه و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌شی بناژۆخوازێكی ده‌مارگرژه. حزووری پاسدار زه‌رغامی له كابینه‌ی نوێ‌دا كه ساڵانێك سه‌رۆكی سه‌دا و سیمای كۆماری ئیسلامی بووه نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه كه چ توانایه‌ك بۆ پروپاگه‌ندا و ته‌بلیغاتی ڕژیم به‌كار ده‌گیرێت تا هه‌رچی دزێوی و ناحهزییه، باش و قابیلی قه‌بووڵ نیشانی بده‌ن. ڕۆسته‌م قاسمی تۆمه‌تباری گه‌نده‌ڵیی پێترۆشیمی كه له قۆناغێكدا وه‌زیری نه‌وتی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد بوو، له ئێستادا بووه‌ته وه‌زیری ڕێگا و شارسازی.
كابینه‌یه‌ك كه سه‌رۆكه‌كه‌ی بكوژێكی پیشه‌ییه و وه‌زیرانی زۆربه‌یان له مۆره ئه‌منییه‌تی و نیزامییهكانن و دژی زانست و تێكنۆلۆژی، دوژمنی ئازادی و مافی ئینسانن و ته‌نیا توانا و تایبه‌تمه‌ندییان نزیك بوونه له باندی خامنه‌یی و لێهاتووییه له سه‌ركوت و ئه‌شكه‌نجه، ده‌بێ چ داهاتوویه‌ك بۆ خه‌ڵكی ئێران به‌دیاری بێنن؟
له سه‌رده‌می پێكهاتنی كابینه‌ی نوێی ڕه‌ئیسیدا ڕژیمی ئێران له‌گه‌ڵ قه‌یرانگه‌لێكی كه‌مه‌رشكێن له ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی ئێران به‌ره‌وڕووه. به‌ڵام ئه‌م كابینه‌یه نیشانی ده‌دات كه ڕژیم هیچ پلانێكی بۆ ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه له‌گه‌ڵ قه‌یرانه‌كان نییه. تایبه‌تمه‌ندیی هاوبه‌شی ئه‌م كابینه‌یه بێجگه‌له سهرسپێرییان به عه‌لی خامنه‌یی، ڕۆڵی سه‌ره‌كی و كلیلیی ئه‌وانه له پێكهێنانی قه‌یرانی سیاسی، ئابووری، كۆمه‌ڵایه‌تی، نێونه‌ته‌وه‌یی و ژینگه‌یی.
سه‌رۆكی كابینه واته ڕه‌ئیسی، خۆی نموونه‌ی به‌رچاو و دیاری ئه‌م كابینه‌یه‌یه. ناوبراو له وڵام به چۆنیه‌تیی قه‌تڵوعامی به‌ندكراوانی سیاسی له ساڵی ١٣٦٧ و حزووری له كۆمیته‌ی مه‌رگ كه ئێعدامی به‌ندكراوانی لێكهوتهوه، نه ته‌نیا هیچ جۆره پێ‌ناخۆش بوونێكی ده‌رنه‌بڕێ، به‌ڵكوو بێشه‌رمانه وتی كه چاوه‌ڕێی خه‌ڵات و ستایشی ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤه به‌خاتری ئه‌م ئێعدامانه.
كابینه‌ی نوێ شوێنی كۆبوونه‌وه‌ی كه‌سانێكه كه به هه‌زاران به‌ندكراوی سیاسی‌یان ئێعدام كردووه، ئابووریی ئێرانیان بردووه‌ته سه‌ر لێواری داڕمان و ئیفلاس، ژینگه‌یان به‌ره‌و نابوودی بردووه، تیرۆریان له ده‌ره‌وه و سه‌ركوتیان له‌ناوه‌وه ڕێكخستووه و له ڕێگه‌ی سه‌دا و سیماوه بۆ ماوه‌ی چه‌ند ده‌یه درۆ و چه‌واشه‌كارییان كردووه و به‌رده‌وام خوێیان به برینی خه‌ڵك دا كردووه.
كرێكاران، بێكاران، خه‌ڵكی خووزستان، سیستان و به‌لووچستان، كوردستان و ژنان، له كابینه‌ی ئه‌منییه‌تی و نیزامیی ڕه‌ئیسی چ وڵامێك له‌پێناو وه‌دی هاتنی خواسته‌كانیان وه‌رده‌گرن؟ له پێشینه‌ی یه‌ك به یه‌كی ئه‌ندامانی ئه‌م كابینه‌یه‌دا هیچ شتێك بێجگه‌له ده‌ستدرێژی بۆسه‌ر مافه سه‌ره‌تاییه‌كانی خه‌ڵك، گه‌نده‌ڵی و تیرۆر و جه‌نایه‌ت به‌دی ناكرێت.
نه‌خۆشیی كۆرۆنا بووه‌ته كاره‌ساتێكی گه‌وره‌ی مرۆیی له ئێران و نه ته‌نیا ته‌خت و ئیمكاناتی پێویست له نه‌خۆشخانه‌كاندا بوونیان نییه و نه‌خۆشه‌كان له ساڵۆنه پیس و ناسالمهكاندا له‌سه‌ر عه‌رز ڕاكێشراون، په‌رستاران و پزیشكان و باقیی كادری ده‌رمانیش ماندوون و نه‌خۆش كه‌وتوون. ته‌نانه‌ت به ئیدیعای خودی كاربه‌ده‌ستانی ڕژیم، تابووت و شوێنی ناشتنی پێویستیشیان نییه!
ڕووباره‌كان، تاڵاوه‌كان و ده‌ریاچه‌كان یه‌ك له دوای یه‌ك ویشك ده‌بن و ئێران له‌گه‌ڵ كاره‌ساتێكی ژینگه‌یی به‌ته‌واو مانا به‌ره‌وڕووه. سه‌ردارانی سپا و كاربه‌ده‌سته ئه‌منییه‌كان كه خۆیان هۆكاری سه‌ره‌كیی ئه‌م باروودۆخه‌ن، له كابینه‌ی نوێ‌دا چ وڵامێكیان بۆ جه‌ماوه‌ری وه‌گیان هاتوو هه‌یه؟
ئابووریی وڵات گه‌یشتووه‌ته سه‌ر لێواری داڕمانی كامڵ، هه‌زاران شیركه‌ت و ناوه‌ندی به‌رهه‌مهێنان ده‌رگاكانیان قفڵ كراوه و جه‌ماوه‌رێكی به‌رین بێكارن و نه‌خۆش كه‌وتوون، كشت و كاڵ و ئاژه‌ڵداری له‌گه‌ڵ بێ ئاوی و ویشكهساڵی ڕووبه‌ڕوویه، خه‌زێنه‌ی ده‌وڵه‌ت به‌تاڵه و داهاتی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت زیاتر له ڕابردوو به‌هۆی ئاژاوه‌گێڕیی مووشه‌كی و ئه‌تۆمی له ناوه‌وه و تیرۆریسم له ده‌ره‌وه، له‌گه‌ڵ كێشه و گرفت به‌ره‌وڕووه.
كابینه‌ی نوێ بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشانه‌ی كه خۆی له خوڵقاندنیاندا ڕۆڵێكی چالاكی بووه، وه‌ك هه‌میشه له‌جیات دۆزینه‌وه‌ی ڕێگاچاره بۆ كێشه و گرفتی خه‌ڵك، په‌نا ده‌با بۆ حاشالێكردن و سه‌ركوت. ئینتێرنێت قه‌تع ده‌كه‌ن و خاوی ده‌كه‌نه‌وه تا له بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی ڕاسته‌قینه ڕێگری بكه‌ن، سه‌ركوت له‌ناوخۆ و تیرۆر له ده‌روه‌ی وڵات په‌ره‌پێده‌ده‌ن تا هێزه‌كانی خۆیان هان بده‌ن و خه‌ڵكیش چاوترسێن بكه‌ن، ده‌ست ده‌ده‌نه ئاژاوه‌گێڕی و خۆهه‌ڵكێشان له ناوخۆ و ده‌خاڵه‌ت له كاروباری وڵاتانی ناوچه‌كه و به‌هێز كردنی هێزه تیرۆریستییه‌كان.
به‌ڵام كابینه‌ی ڕه‌ئیسی كه له‌گه‌ڵ تووڕه‌یی و نه‌فره‌تی خه‌ڵك له گشت ده‌زگای ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی و بێزاریی جه‌ماوه‌ری ملیۆنی له ده‌زگای ڕووحانییه‌ت و مه‌زهه‌ب به‌ره‌وڕووه، به گومانی ئه‌وه‌یكه به سه‌ركوت و تیرۆری زیاتر كێشه‌كان چاره‌سه‌ر ده‌بێت، مشتێك مرۆڤكوژی پیشه‌یی، تیرۆریست، مۆره‌ی ئه‌منییه‌تی و سیخوڕ، پرۆپاگهندیست و ته‌بلیغاتچی له ده‌وری خۆی كۆكردووه‌ته‌وه و كابینه‌یه‌كی یهكدهستیان له زمانلووسان و باوه‌ڕمه‌ندانی توندڕه‌و به عه‌لی خامنه‌یی پێكهێناوه.
دیكتاتۆر و ڕژیمه سه‌ركوتگه‌ره‌كان ئه‌وه‌نده له دونیایه‌كی به‌دوور له واقعییه‌تدا ده‌ژین كه تا ته‌خت و تاجهكهیان به‌سه‌ریاندا نه‌ڕووخێت، ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵك نابیستن. حكوومه‌تی ئیسلامیی ده‌سه‌ڵاتدار له ئێرانیش له‌وه‌دا هیچ جیاوازییه‌كی نییه و كابینه‌ی نوێی ئه‌م قاتڵه پیشه‌ییه، خۆی ده‌رخه‌ری ئاشكرای ئه‌م مه‌سه‌له‌یه.
كرێكاران و جه‌ماوه‌ری وه‌گیان هاتووی ئێران، ناڕازیان له شوێنه جۆراوجۆره‌كانی ئێران هه‌وڵ ده‌ده‌ن به خواستی ڕه‌وا و ئینسانیی خۆیان بگه‌ن و بێگومان مه‌رجی وه‌دیهاتنی كامڵ و كه‌م ئازاری ئاوات و داخوازیی ژنان، كرێكاران، بێكاران، كه‌مینه ئایینی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان، ڕووناكبیران، نووسه‌ران و هه‌موو تۆێژه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، به زبڵدانی مێژوو سپاردنی كابینه‌ی نوێ و گشت نیزامی نهكبهتبار و كارهساتخوڵقێنی كۆماری ئیسلامییه.