بە پێی هەواڵنێری فەرانسە، شاری غەزنەی کە لە 150 کیلۆمیتری کابول هەڵکەوتووە لە لایەن چەکدارەکانی گرووپی ئیسلامی تاڵیبانەوە دەستی بەسەر دا گیراوە.
هەواڵنێری فەرانسە لە زمان بەرپرسی شووڕای وەلایەتی غەزنەی بڵاوی کردووەتەوە کە بەیانی رۆژی پێنجشەممە 21ی مانگی گەلاویژ، شاری غەزنەی لە لایەن هێزەکانی تاڵیبانەوە کۆنترۆڵ کراوە. تاڵیبان کۆنترۆڵی ناوچە سەرەکییەکانی شار لەوانە: دەفتەری فەرمانداری، مقەڕی پۆلیس و زیندانیان بە دەستەوە گرتووە. شاری غەزنەی دەیەمین ناوەندی وەلایەتەکانە کە لە یەک حەفتەی رابردووە لە لایەن تاڵیبانەوە کۆنتڕۆڵ کراوە. غەزنەی نزیکترین شار بە کابولی پێتەخت دێتە ئەژمار و ئێستە مترسی زیاتری بۆ ئهو شاره درووست بووە.