یه‌كێك له‌و ڕێگایانه‌ی كه ڕژیمی ئیسلامی بۆ مانه‌وه‌ی خۆی گرتوویه‌ته به‌ر، ناكۆكی نانه‌وه له‌ئاستی جۆراوجۆر له نێوان خه‌ڵك دایه. ئه‌گه‌رچی ئه‌م سیاسه‌ته پێشینه‌یه‌كی به‌قه‌د ده‌سه‌ڵاتی ٤٢ ساڵه‌ی كۆماری ئیسلامی هه‌یه، به‌ڵام له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردوودا كه بزووتنه‌وه مه‌ده‌نی و ناڕه‌زایه‌تییه‌كان له ئێران په‌ره‌یان سه‌ندووه و ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامی‌یان بردووه‌ته ژێر پرسیاره‌وه، ئه‌م سیاسه‌ته به شێوه‌ی به‌رینتر و جۆراوجۆرتر به‌ڕێوه‌چووه. ئه‌م سیاسه‌ته له ژووری فیكریی باڵاترین ئاسته‌كانی ڕژیم داده‌ڕێژرێت و به‌ڕێوه‌بردنی به ئۆرگانه په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌سپێردرێ. چه‌ند نموونه‌ی خواره‌وه له‌م بواره‌دا ئه‌م سیاسه‌ته دژه مرۆییه‌ی كۆماری ئیسلامی ئاشكرا ده‌كه‌ن كه پێویسته به‌رده‌وام له‌قاو بدرێت و ڕسوا بكرێت:
- كه‌ڵك وه‌رگرتن له كه‌مبوونی ئاو بۆ ناكۆكی نانه‌وه: ئه‌م سیاسه‌ته نوێترین نموونه‌ی ناكۆكی نانه‌وه‌ی ڕژیمه بۆ ئه‌وه‌یكه خه‌ڵكی ئۆستانه جۆراوجۆره‌كان دژبه یه‌كتری هان بدات. بۆ نموونه به پێی گه‌ڵاڵه كارناسی نه‌كراوه‌كان، حهقئابهی كه‌شاوه‌رزانی ئیسفه‌هان به كه‌شاوه‌رزانی یه‌زد و كرمان ده‌ده‌ن تا ئه‌وان هاوچاره‌نووسیی خۆیان له‌بیر بكه‌ن و بێ ئاویی خۆیان بخه‌نه ئه‌ستۆی كه‌شاوه‌رزانی هاوسایان. هاوكات مۆره مه‌حه‌لییه‌كانی ڕژیمیش ته‌پڵی ناكۆكی له نێوان خه‌ڵكی هه‌ر دوو ئۆستانهكه ده‌كوتن.
- خوڵقاندن و توندكردنه‌وه‌ی ناكۆیی ئایینی: ئیمامانی جومعه و په‌ره‌پێده‌رانی ئایینی شیعه هیچ ده‌رفه‌تێك بۆ هاندان و ئاژیتاسیۆن له مه‌نبه‌ری مزگه‌وته‌كانه‌وه دژبه باوه‌ڕی كه‌سانی سوننی مه‌زهه‌ب له‌ده‌ست ناده‌ن و هه‌وڵ ده‌ده‌ن مه‌لا سوننی مه‌زهه‌به‌كان ناچار به كاردانه‌وه بكه‌ن. له حاڵێكدا كه پتر له یه‌ك ملیۆن كه‌س له په‌یڕه‌وانی مه‌زهه‌بی سوننی له تاران ده‌ژین، له ٣ هه‌زار مزگه‌وتی ئه‌مشاره ته‌نانه‌ت یه‌ك مزگه‌وتیش بۆ په‌یڕه‌وانی ئه‌م ئایینه ته‌رخان نه‌كراوه. له چالاكیی سه‌له‌فییه توندڕه‌وه‌كان له شاره‌كانی كوردستان چاوپۆشی ده‌كه‌ن تا به‌ڵكوو ئاگری شه‌ڕ له نێوان خه‌ڵكی چه‌پ و سێكۆلار و سه‌له‌فییه‌كان داگیرسێ.
- هه‌وڵ بۆ ڕووبه‌ڕوو كردنه‌وه‌ی خه‌ڵكی نه‌ته‌وه جۆراوجۆره‌كان دژبه یه‌كتر: له خووزستان خه‌ڵكی خۆجێیی عه‌ره‌ب ده‌خه‌نه به‌رامبه‌ر خه‌ڵكی فارس زمان و له‌ڕێگه‌ی داسه‌پاندنی هه‌ژاری و بێ مافیی زیاتر به‌سه‌ر خه‌ڵكی عه‌ره‌ب، به‌ستێنی ناكۆكی و گرژیی نه‌ته‌وه‌یی و زمانی ده‌خوڵقێنن. له ئازه‌ربایجان چاوپۆشی له چالاكیی گرووپه پان توركیسته‌كان ده‌كه‌ن تا خه‌ڵكی تورك بخه‌نه به‌رامبه‌ر خه‌ڵكی كورد و باقیی نه‌ته‌وه‌كانی دیكه. په‌یامی ئه‌م سیاسه‌ته‌ی ڕژیم بۆ خه‌ڵكی ئێران ئه‌وه‌یه كه: له ترسی توندبوونه‌وه‌ی ئه‌م ناكۆكییه قهومییانه و بهلیبی بوون و به‌عێراقی بوون و بهسووریهیی بوونی باروودۆخی ئێران، باشتر وایه له ماڵه‌كانتاندا بمێننه‌وه، به‌وه‌ی كه هه‌تانه ڕازی بن، تا تووشی ڕۆژگارێكی خراپتر به‌بن! ئه‌وپه‌ڕی ئه‌م سیاسه‌ته كۆنه‌په‌رستانه و مه‌ترسیداره له كوردستان و ئازه‌ربایجان، به‌تایبه‌ت له‌و شارانه به‌رێوه‌ده‌چێت كه به درێژایی مێژوو خه‌ڵكی كورد و تورك له‌په‌نا یه‌كتر له ئاشتیدا ژیاون. گه‌شاندنه‌وه‌ی ئاگری ناكۆیی نێوان خه‌ڵكی تورك و كورد و پاشان پشتیوانیی ڕیاكارانه له خه‌ڵكی تورك به‌رامبه‌ر به كورد، سیاسه‌تێكی یه‌كجار مه‌ترسدار و كۆنه‌په‌رستانه‌ی ڕژیمه. سیاسه‌تێك كه له ساڵی ١٣٥٨دا شه‌ڕێكی خوێناویی له شاری نه‌غه‌ده هه‌ڵگیرساند و خوێنی زۆر كه‌س به ناڕه‌وا له‌م شاره ڕژان و كوشتاری به‌كۆمه‌ڵی خه‌ڵكی دوو گوندی قاڕنێ و قه‌ڵاتانی لێكهوتهوه. حكوومه‌تی ئیسلامی، مه‌لا حه‌سه‌نی ئیمام جومعه‌ی ئه‌وكاتی ورمێ ڕێكخه‌ر و به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌ره‌كیی ئه‌م جه‌نایه‌ته بوون. خه‌ڵكی كورد و تورك بۆ سه‌دان ساڵ له‌په‌نا یه‌كتر و له هاوسایهتیی یه‌كتردا ژیاون و په‌یوه‌ندی پته‌وی بنه‌ماڵه‌یی، تیجاری، كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی‌یان بووه و به ده‌یان جار یه‌كگرتووانه دژبه كۆنه‌په‌رستی و دیكتاتۆری خه‌باتیان كردووه.
حكوومه‌تی ئیسلامی و كۆنه‌په‌رستانی مه‌حه‌لی كه یه‌كگرتوویی و هاوچاره‌نووسیی ئه‌م خه‌ڵكه به زه‌ره‌ری خۆیان ده‌زانن، له هیچ پیلانگێڕی و جه‌نایه‌تێك ده‌ریغیان نه‌كردووه تا له‌ڕێگه‌ی په‌ره‌پێدانی ناسیۆنالیسمی كوێر و به‌رچاوته‌نگ، به به‌هێزكردنی ده‌مارگرژی و هه‌ڵاواردن، به ئاواڵهكردنی ده‌ستی چالاكانی توندئاژۆ، به‌ستێنی شه‌ڕ و تێكهه‌ڵچوونی نه‌ته‌وه‌یی و ئایینی بخوڵقێنن. ڕووداوی ئه‌م دوایانه‌ی شاری نه‌غه‌ده كه شارێكی كورد و تورك نشینه و پشتیوانیی یه‌ك لایه‌نه‌ی ڕژیم له توندڕه‌وه‌كانی تورك، دوایین نموونه‌ی ئه‌م سیاسه‌ته كۆنه‌په‌رستانه‌یه.
به‌خۆشییه‌وه خه‌ڵكی وشیاری شاری نه‌غه‌ده چ كورد و چ تورك به‌خێرایی له ماهییه‌تی كۆنه‌په‌رستانه و مه‌ترسیداری ئه‌م گرژی و ناكۆكییهیانه گه‌یشتن و داوایان له خه‌ڵك كرد كه خۆڕاگر و یه‌كگرتوو بن. نه‌غه‌ده شارێكی دوو میلییه‌تی بووه و ده‌شمێنێته‌وه و پێویسته هه‌وڵ بدرێت له‌ڕێگه‌ی كۆتایی هێنان به هه‌مووجۆره هه‌ڵاواردن و نابه‌رابه‌رییه‌ك له نێوان دانیشتووانی ئه‌م شاره له‌وانه ئازه‌ری و كورد، هاوچاره‌نووسی و زه‌رووره‌تی یه‌كگرتوویی دژبه كۆنه‌په‌رستانی مه‌حه‌لی، ده‌ست و په‌یوه‌نده‌كانی حكوومه‌ت و گشت ڕژیمی كۆماری ئیسلامی، به‌رجه‌سته بكرێته‌وه. بێگومان سیاسه‌تی كۆنه‌په‌رستانه‌ی شه‌ڕ و ناكۆكی نانه‌وه له نێوان خه‌ڵكی ئێران له لایه‌ن ڕژیمی ئیسلامییه‌وه له‌گه‌ڵ شكست به‌ره‌وڕوو ده‌بێته‌وه و ئێمه به‌خۆشییه‌وه شایه‌دی سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌م ئاسته له وشیاری و شعووری كۆمه‌ڵایه‌تی له نه‌غه‌ده بووین.