کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

كۆماری ئیسلامی سه‌لاحییه‌تی نییه‌ له‌سه‌ر ژیانی خه‌ڵك بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ كۆرۆنا بڕیار بدات

photo 2021 08 11 00 56 50

وهزارهتی تهندرووستیی ئێران ڕۆژی یهكشهممه١٧ی مانگی گهلاوێژ ڕایگهیاند كهبهشناسایی نزیك به٤٠ ههزار حاڵهتی نوێی تووش بوون بهكۆرۆنا و مهرگی ٥٤٢ نهخۆش لهماوهی شهو و ڕۆژی ڕابردوودا، ڕێكۆردێكی نوێ لهئاماری ڕۆژانهی تووش بوون و مهرگی ئهم ویرووسهلهوڵاتدا تۆمار كراوه‌. عهلیڕهزا زالی فهرماندهی ستادی بهرهنگاربوونهوهلهگهڵ كۆرۆنا لهتاران باسی لهباروودۆخی قهیراناویی گشت شارهكانی ئهم پارێزگایهكرد و ڕایگهیاند كهپتر له٩ ههزار و ٤٠٠ نهخۆش لهنهخۆشخانهكانی تاراندا بهستهری كراون. ئهوهش لهحاڵێك دایهكهمهسعوود یونسیانی ئێپیدێمیۆلۆژیست، وێڕای ئاماژهبههاتنهخوارهوهی ڕێژهی تێستهكانیپی سی ئار، تهئكیدی كرد كهئاماری واقعیی تووش بوون و مهرگی كۆرۆنا لهئێران یهكجار لهئاماری ڕهسمی لهسهرتره‌.

حكوومهتی ئیسلامی كهیهكێك لهناكارامهترین و نهشیاوترین دهسهڵاتهكانی جیهانهلهبهرهنگاربوونهوه لهگهڵ نهخۆشیی كۆرۆنا و ڕێگری لهمهرگی هاووڵاتییان، وێڕای چهند مانگ حاشالێكردن لهم نهخۆشییهبهپیلانگێڕی پێناسهی كرد و بههیچ كام لهپێشنیارهكانی ڕێكخراوی تهندرووستی جیهانی و كۆمهڵگهی زانستی و پزیشكیی ئێران بایهخی نهدا.

بهرژهوهندی دهسهڵات و ڕهونهق دان بهههڵبژاردنی بێڕهمهق و وهڕێخستنی ڕێوڕهسمی مهزههبی، لهبهرچاونهگرتنی مهودادانانی كۆمهڵایهتی، نهبوونی بهرنامهبۆ قهرهنتینهی خێرا، دهخاڵهت دانی سپا لهكاروباری پزیشكی و گاڵتهجاڕیی درووست كردنی ماشێنی ویرووسیاب و یان دژایهتیی گێلانهی خامنهیی و شهریكهكانی لهگهڵ زانستی پێشكهوتووی جیهانی سهبارهت بهواكسیناسیۆن، وهدواخستنی واكسینهكردنی خهڵكی ئێران تا ئامادهبوونی بهرههمی ناوخۆیی و ئیسلامی، كهبوو بههۆی گیان لهدهست دانی نزیك به١٠٠ ههزار كهس و تووش بوونی ملیۆنیی خهڵك بهم نهخۆشییه، تهنیا گۆشهیهكهلهنابهرپرس بوونی سهرانی حكوومهتی ئیسلامی لهبهرامبهر گیان و سڵامهتی خهڵكدا.

هاوكات لهگهڵ پهرهسهندنی شهپۆلی پێنجهم، وهزیری تهندرووستی داوای كرد كهلهدهورهی عهزادارییهكانی مانگی موحهڕهمدا بۆ ماوهی دوو حهفهتهكهسب و كار تهعتیل بكرێت و قهرهنتینهی سهرتاسهری بهڕێوهبچێت. بهڵام ستادی بهرهنگاربوونهوهلهگهڵ كۆرۆنا نهتهنیا تهعتیل كردن و قهرهنتینهی سهرتاسهریی قهبووڵ نهكرد بهڵكوو ڕێگهی بهبهڕێوهچوونی كۆبوونهوهو بهرنامهكانی موحهڕهمیش دا. دژایهتی لهگهڵ دوو حهفتهتهعتیلیی سهرانسهری لهباروودۆخێكدایهكهڕهوتی واكسیناسیۆن بهخاوی ئهنجام دهدرێت و ڕێژهی مهرگ بهخێرایی دهڕواتهسهرێ. ساڵی ڕابردوو ههر لهم ڕۆژانهدا، موجهوز دانیان بهڕێوڕهسمهكانی موحهڕهم، شهپۆلی سێههمی بڵاوبوونهوهی ویرووسی كۆرۆنای لێكهوتهوه‌. ئهوهش لهحاڵێكدابوو كهساڵی ڕابردوو جۆری دێڵتای ویرووسی كۆرۆنا كهچهند بهرابهر توانای گیرۆیی لهسهرتره،هێشتا سهری ههڵنهدابوو.

ههڵسهنگاندنی ئێران نهك لهگهڵ وڵاتانی پێشكهوتوو بهڵكوو تهنانهت لهگهڵ وڵاتانی ڕۆژههڵاتی ناوهڕاست و ئهفریقا لهبواری واكسیناسیۆن، ئاستی نابهرپرس بوون و بێ كهفایهتیی دهسهڵاتی ئیسلامیمان پێ نیشان دهدات.

ڕۆژنامهی ئێعتماد نووسیی: “بهپێی دوایین چارتی جیهانی لهوهزعییهتی واكسیناسیۆنی كۆویدی ١٩، ئێران لهبواری ژمارهی جهمعییهتێك كهواكسیناسیۆنی كامڵ واتهدوو دۆز واكسێنیان لێدراوه، لهپلهی ١٤٤ و لهبواری ژمارهی جهمعییهتێك كهتهنیا یهك دۆز واكسێنیان بهركهوتووه، لهپلهی ١٢٨ی جیهانی دایه‌”.

ئاماری مهرگی نهخۆشیی كۆرۆنا لهئێران ئهگهرچی باوهڕپێكراو نییهو ئاماری واقعی یهكجار لهئاماری دهوڵهتی لهسهرتره‌‌، بهڵام جهمعییهتی ٨٢ ملیۆن كهسی و مهرگی پتر له٩٥ ههزار كهس، ڕهقهمی سهرووی نۆرمی ههزار و ١٦٠ كهس لهههر یهك ملیۆن جهمعییهتمان پێ نیشان دهدات كه ئهم ڕێژهیه‌‌ نزیك دوو هێندهو نیوی ئاماری مهرگی وڵاتی توركییهیه‌.

ئهمڕۆ سهدان و ههزاران كادری پزیشكی و دهرمانی شارهزا و بهئهزموون لهدهرهوهی ئێران لهوڵاتانی ڕۆژئاوا خهریكی كارن كهسهرهڕای ئهوهیكهنهیانتوانیوهو یان نهیانویستووهلهئێران كار بكهنن، توانا و زانستی خۆیان لهههموو ڕێگهیهكهوهلهوانهلهڕێگهی تۆڕهكۆمهڵایهتییهكانهوهخستووهتهئیختیار خهڵكی ئێرانهوه، بهڵام حكوومهتی ئیسلامی و كاربهدهستانی بێ كهفایهتی دهرمانی لهئێران هیچ كات حازر نهبوون گوێڕایهڵی پێشنیاری زانستی و بهرپرسانهی ئهوان بن.

حكوومهتی ئیسلامی شارهزای سهركوتی خهڵك لهناوخۆ و تیرۆریسم لهدهرهوهی وڵاته‌. كارایی ڕژیم لهتهسلیم بوون لهبهرامبهر ویشكهساڵی، لهپێكنههێنانی پیشهو نهدانی بیمهی بێكاری، لهئهشكهنجهو زیندان دایهو كاتێك نۆرهی سڵامهتی خهڵك و ڕێفاه و ئاسایشی گشتی دێت، یهكێك لهبێكهفایهت ترین دهسهڵاتهكانی جیهانه‌. ڕژیمێك كهلهگهڵ زانست، ئهگهر لهخزمهت سهركوت و پتهوكردنی دهسهڵاتهكهیدا نهبێت، دوژمنایهتییهكی ئاشكرای ههیهو لهحاڵێكدا كهسهرانی ئهم ڕژیمهخۆیان لهباشترین ئیمكاناتی دهرمانی و پزیشكی جیهان بههرهمهندن، نابێ لهئاست چارهنووس و ژیانی جهماوهریی ملیۆنی خهڵكی بێبهش و ڕهنجدیتوو بهرپرس و بڕیاردهر بێت تا مهرگی زیاتر و نهخۆشیی و نائهمنیی بهرینتریان بهسهردا بسهپێنێت.