کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

سه‌رۆكایه‌تیی ڕه‌ئیسی به‌ تیرۆر و پیلانگێڕی ده‌ستیپێكرد

موسی باباخانی فعال سیاسی کرد در اقلیم کردستان عراق ترور شد

پێشبینی دهكرا كهدهورهی سهرۆك كۆماریی ڕهئیسی بهتیرۆر و پیلانگێڕی دهستپێبكات. لهدوو سێ ڕۆژی یهكهمی دهسهڵاتداریهتیی ناوبراو، چالاكێكی سیاسیی كورد لهڕێبهریی حیزبی دیمۆكراتی كوردستان لهشاری ههولێر تیرۆر كرا. لهشاری نهغهدهدهستی ڕژیم لهپیلانگێڕیی پهرهپێدانی شهڕی تورك و كورد دا دهبێندرێت  كهگیان لهدهست دان و برینداربوونی چهند هاووڵاتیی لێكهوتووهتهوه‌. ماوهیهكهمهترسیی ههڵگیرسانی ناكۆكیی نهتهوهیی و ئایینی لهلایهن دهست و پێوهندهكانی كۆماری ئیسلامی بهسهر سهری خهڵكی شارستانی نهغهدهدا دهسووڕێتهوه‌. مۆرهمهحهلییهكانی ڕژیم بهپیلانگێڕیی دهزگا ئهمنییهكان، بهشوێن دهرفهتێكهوهن تا لهشوێنكهوه و بهبیانوویهكهوهئهم ئاگرهههڵگیرسێنن. سهرهنجام ڕۆژی شهممه١٦ی مانگی گهلاوێژ بهخوڵقانی ڕووداوێكی جهنایهتكارانهكهتێیدا لاوێكی ١٨ ساڵ تهمهنی كورد لهتهعمیرگایهكی ئۆتۆمبێل كوژرا، ئهم ئاگرهداگیرسا. پاشان بهرهو ئهو خهڵكهی كهبۆ دادخوازی لهبهرامبهر كهڵانتهریی شار كۆببوونهوهتهقهیان كرد و لاوێكی دیكهیانبهتهقهی ڕاستهوخۆ كوشت.

بهڵام بهخۆشییهوه، ژانی هاوبهش و نهفرهتی گشتی لهكۆماری ئیسلامی دهرفهتی بهپیلانگێڕانی ڕژیم نهدا تا لهوهزیاتر لهم ڕووداوهكهڵك وهگرن. ڕۆژی یهكشهممه١٧ی مانگی گهلاوێژ بهیانییهكی هاوبهش بهواژۆی كۆمهڵێك خهڵكی كورد و تورك لهئاستی شاری نهغهدهدا بڵاو بۆوهكهنیشانی دهدا خهڵكی وشیاری ئهمشارهدهستی ڕژیمیان خوێندووهتهوهو ناكهونهداوی پیلانگێڕیی جهنایهتكارانهیهوه‌. لهم بهیانییهیهدا هاتووه‌:

لهحاڵێكدا كهبێكاری و نهخۆشیی و مهرگی كۆرۆنا بهرۆكی كۆمهڵی گرتووه، بههۆی نهبوونی بهڕێوهبهرایهتی، خهڵك بهههموو تهمهن و  جنسییهت و ڕهگهز و زمانێكهوهدهبنهقوربانیی پهتای كۆرۆنا. خهڵكی بێكار و نهدار و دهست تهنگ و تووڕهی ئامادهی خرۆش، لهئاست چكۆلهترین ڕووداوهكاندا كاردانهوهی توند نیشان دهدهن.  سهرههڵدانی ناكۆكییهك دهبێتههۆی گهلێك كاردانهوهی نهخوازراو. دوژمنانی خهڵكی تورك و كورد به هێنانهمهیدان و هیدایهتی مۆرهبهدناوهكانی خۆیان تهپڵی دهمارگرژی و ناكۆكیی قهومی و ئایینی دهكوتن و ههوڵ دهدهن وێڕای بهلاڕێدابردنی ناڕهزایهتیی لاوان، لهسهر بهستێنی واقعیی كۆمهڵگایهك كهگرفتاری بێكاری و نهخۆشی و گرانییه، لهئاوی لێڵ ماسی بگرن“. لهدرێژهی بهیانییهكهدا هاتووه‌:

هاوشارییانی تورك و كوردی دانیشتووی نهغهدهو دهورووبهر!

ئێمهبهسهدان ساڵهكهلهپهنا یهكتری ژیانێكی هاوبهش و ئاشتی خوازانهمان بووهو ههیه‌. ئهساسهن لهنێوان خهڵكدا هیچ هۆكارێك بۆ ناكۆكی و گرژی بوونی نییه‌.  هاوشارییانی ئازیز! پێكهوهژیانی ئاشتییانهی ئێمهبهدڵی گهندهڵان و كهسانێك نییهكهڕانتی چهند ههزار ملیاردییان له ئیختیار دایه‌. ئهوان لهههوڵی ئهوهدان ئهم پێكهوهژیانهنموونهئاسایهمان لێ تێكبدهن. داوا لهگشت هاوشارییانی كورد و تورك دهكهین كهوێڕای پاراستنی هێمنایهتیی خۆیان، لهگهڵ ڕووداوهكان وشیارانهههڵسووكهوت بكهن و پیلانی نگریسی دوژمنانی ههر دوو میللهت پووچهڵ بكهنهوه‌. ئێمهپێكهوهبههێزین و دوژمنانی خهڵك لهم هێزهیهكجار دهترسێن“.

كۆماری ئیسلامی كهلهئێستادا لهناو قهیرانگهلێكی ناعیلاجدا دهست و پێ لێدهدا، هاوشێوهی نوقم بوویهك كهبۆ ڕزگار كردنی خۆی دهست بۆ ههموو شتێك دهبات، یهكجار پێویستی بهناكۆكی نانهوهلهناو ڕیزهكانی خهڵكه‌. ناتهبایی و ناكۆكی نانهوهلهنێوان دیندار و بێ دین، لهنێوان ژن و پیاو، شیعه و سوننی، بههایی و مسوڵمان، كورد و تورك، شار و دێ، ئهم پارێزگا و ئهو پارێزگا، بووهتهبهشێك لهستراتێژی حكوومهتی ئیسلامی بۆ درێژهدانی دهسهڵاتهكهی. پیلانگێڕیی وهڕێخستنی شهڕ و نهفرهت لهنێوان خهڵكی كورد و تورك لهم باروودۆخهدا، سیاسهتێكی قیزهون و مهترسیدارهكهپێویستهلهڕێگهی یهكگرتوویی جهماوهری شهریف و ئازادیخواز پووچهڵ بكرێتهوه‌.

ههر لهو ماوهكورتهی دهست نیشانكرانی ڕهئیسیدا، شایهدی كردهوهگهلێكین لهلایهن ڕژیمهوهكهبهر لهوهینیشانهی ستراتێژییهكی ڕوون بێت بۆ مانهوه، نیشانهی داماویی و سهرلێشێواوی ڕژیمه‌. لهدهریاكاندا دهست دهداته‌‌ كردهوهی شهڕئهنگێزانه‌. حیزبوڵڵای لۆبنان بههاندانی كۆماری ئیسلامی، سهرهڕای ناڕهزایهتیی خهڵكی خۆجێیی چهند مووشهك بهرهو ئیسرائیل دههاوێت. لهئهفغانستان بهئاشكرا و بهنهێنی خهریكی پشتیوانی كردن لهتاڵهبانه‌.

لهناوخۆی ئێرانیش دهستی داوهتهپچڕاندن و خاو كردنهوهی ئینتێرنێت، دهستبهسهركردن و ئهشكهنجه و كپ كردنی ههر دهنگێكی ئازادیخوازانهتا لهبڵاوبوونهوهی ههواڵی ناڕهزایهتیی جهماوهری و لهقاودرانی جهنایهتهكانی ڕژیم ڕێگری بكات. لهباروودۆخێكدا كهڕۆژانهكۆرۆنا ژمارهیهكی بهرین نهخۆش دهخات و یان لهگهڵ مهرگ بهرهوڕوویان دهكاتهوه، ملیۆنان كهس بههۆی بێكاری و گرانیی كهمهرشكێن ژیانێكی یهكجار دژواریان ههیه، بنهماڵهی ههزاران بهندكراوی سیاسی ئێعدام كراو خوازیاری موحاكمهی ڕهئیسی وهك داڕێژهی قهتڵوعامی بهندكراوانی گیان بهختكردوون، لهوهها باروودۆخێكدا داخ و كهسهری ڕهئیسی ئهوهیهكهنهیتوانیوهبههۆی كۆرۆنا دهستی خامنهیی ماچ بكات!

حكوومهتی ئیسلامی و ڕهئیسی باش دهزانن كهبهتیرۆر، پیلانگێڕی، قهتع كردنی ئینتێرنێت و سهركوت ناتوانن خهڵك ناچار بكهن كهلهپێناو دابین كردنی پێداویستییهكانیان دهست لهخهبات ههڵگرن. نهبوونی ئاو، كهمبوونی بهرق، گرانی و بێكاری، بهتیرۆر و سهركوت وڵام نادرێتهوه‌. ملیۆنان كهس لهخهڵكی بێبهش و وهگیان هاتووی ئێران، ژنانی بوێر و مافخواز، خهڵكی خهباتكاری كوردستان، جهماوهری ستهملێكراوی خووزستان و بهلووچستان، ملیۆنان بێكار، كرێكارانی خهباتكار و پێداگر، ناتوانن بۆ ماوهیهكی زۆر ناچار بهبێدهنگی و قهبووڵ كردنی ژیانی فهلاكهتبار بكهن.

ڕژیمی ئیسلامی لهقهیرانێكی قووڵی سیاسی و ئابووری دایهو بێگومان درێژهی سهركوت و جهنایهت، ههرزان بۆی تهواو نابێت. جهماوهری خهڵك خواستی ڕوون  و خێرای خۆیان بهدهنگی بهرز بهگوێی دهسهڵاتدارانی تاران و خهڵكی جیهان گهیاند كهئهویش ڕووخاندنی ئهم ڕژیم و نیزامهسهركوتگهر و كۆنهپهرستهیه‌.