به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، كۆمه‌ڵێك له دۆستان و لایه‌نگرانی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران له ئۆستانه‌كانی تاران و كۆهگیلویه و بۆیه‌رئه‌حمه‌د، ڕۆژی شه‌ممه ٩ی مانگی خه‌رمانان به بۆنه‌ی هاتنی ١١ی خه‌رمانان ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران، هه‌ستاون به نووسینی درووشم له شه‌قام و شوێنه گشتییه‌كان.
هه‌واڵی گه‌یشتوو باس له‌وه ده‌كات كه سه‌ره‌ڕای فه‌زای ئه‌منییه‌تی له ئۆستانی كۆهگیلویه و بۆیه‌رئه‌حمه‌د و ئاماده‌بوونی هێزه‌كانی به‌سیج له ئاستی شاری یاسووج ناوه‌ندی ئه‌م ئۆستانه، دۆستان و لایه‌نگرانی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران به بۆنه‌ی ١١ی خه‌رمانان ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران، هه‌ستاون به نووسینی چه‌ندین درووشمی وه‌ك “بژی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران”، “بژی ئازادی، به‌رابه‌ری، حكوومه‌تی كرێكاری” و “نان، كار، ئازادی، حكوومه‌تی شوڕایی”. هاوكات له شاری تاران دۆستان و لایه‌نگرانی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران به نووسینی درووشم وه‌ك “بژی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران”، “بژی ئازادی، به‌رابه‌ری، حكوومه‌تی كرێكاری”، له گه‌ڕه‌كی عه‌بدۆل ئابادی ئه‌مشاره و هه‌روه‌ها گه‌ڕه‌كه‌كانی ده‌ورووبه‌ری، ڕێزیان له ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران گرتووه.