کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

یادێك له‌ مانگرتنی گشتیی ١٦ی گه‌لاوێژی ١٣٨٤ و ئه‌زموونه‌كانی

Etesab

ئهمرۆ شهممه‌‌ ١٦ی مانگی گهلاوێژ، ساڵوهگهڕی رۆژێكی مێژوویی لهبزووتنهوهی شۆڕشگیڕانهی خهڵكی كوردستانه‌. ڕۆژێك كهخهڵكی كوردستان لهناڕهزایهتی بهجهنایاتی كۆماری ئیسلامی یهكپارچهو یهكگرتووانهلهسهر بانگهوازی كۆمهڵهدهستیان دایهمانگرتنێكی گشتیی شكۆدار، هێزنواندنێكی بهتهوژم و بهههموانیان نیشان دا كهسهرهڕای دامركانی خهباتی چهكداری، بزووتنهوهی شۆڕشگێڕانهی كوردستان زیندوویهو لهپێناو ئامانجی مافخوازانهی درێژهبهخهباتی دهدات. بهڵام ئهم ڕۆژهمێژووییهلهسهر چ بهستێنێك شكڵی گرت و چۆن ئامادهكارییبۆكرا؟

سهرلهئێوارهی رۆژی ١٨ی پووشپهڕی ساڵی ١٣٨٤ی ههتاوی هێزهكانی كۆماری ئیسلامی ههوڵیاندا یهكێك لهخهباتكارانی شاری مههاباد بهناویكهمال ئيسفرامناسراو به‌ “شوانهسهید قادریدهستبهسهر بكهن و كاتێك ههوڵهكانیان بێ ئاكام مایهوه،شوانهیان دایهبهر دهسترێژی گووللهو برینداریان كرد. جهلادانی رژیمی ئیسلامی ئهو لاوه‌‌ بریندارهیان ئهشكهنجه‌‌ كرد، كوشتیان و تهرمی شێواوی ئهویان بهوپهری بێڕێزیهوهبهشاردا گهڕاند و دواتر ڕادهستی بنهماڵهكهیان كردهوه‌‌. مهبهستی رژیم لهم كردهوهیهچاوترسێن كردنی خهڵك بوو، بهڵام ئاكامهكهی بهپێچهوانهی ویستی رژیم ههڵگهرایهوه‌. دانیشتوانی شاری مههاباد كاتێك ئاگاداری ئهم جهنایهتهی هێزهكانی رژیم بوون، بهكۆمهڵ چوونهبهردهم ماڵی ئهم لاوهخهباتكارهو هاوخهمییان لهگهڵ بنهماڵهكهی راگهیاند و نهفرهت و بێزاری خۆیان لهرژیمی ئیسلامی دهربڕی. رۆژهكانی ١٩ و ٢٠ی مانگی پووشپهڕ خهڵكی تێكوشهری شاری مههاباد و بهتایبهت لاوان لهشهقامهكانی ئهو شارهدهستیان دایهخۆپیشاندان و بهدانی درووشم لهدژی هێزهسهركوتگهرهكان، نیشانیان دا كههیچ جهنایهتێكی رژیم بێ وڵام نامێنیتهوه‌. رۆژی ٢١ی مانگی پووشپهڕ خۆپیشاندانهكان لهئاستێكی بهرینتردا بهرێوهچوو و هێرشی هێزهكانی رژیم لهگهڵ خۆڕاگری خهباتكارانی ئهو شارهبهرهوڕوو بوو. هێزه‌‌كانی رژیم تهیار بهههموو ئامرازێكی سهركوت لهزهوی و ئاسمانهوههیرشیان کرده سهر خهڵکی تێكۆشهری شاری مهاباد. لهئاكامی ئهم تێکههڵچوونهلهنێوان هێزهكانی رژیم و خهڵكی خهباتكار و لاوانی مههاباد ٥٠ كهس لهخۆپیشاندهران دهستگیر كران. رۆژی ٢٢ی پوشپهڕ خهڵكی شاری مههاباد بۆ نیشان دانیناڕهزایهتیی زیاتر بهرانبهر بهكردهوهی سهركوتگهرانهی هێزهكانی رژیم و میلیتاریزه كردنی شار، هاوكات لهگهڵ درێژهی خۆپیشاندان، دوكان و بازاڕ و ناوهندهكانی كاریان داخست. دوابهدوای خۆپیشاندانو بهرهوڕوو بوونهوهی بوێرانهو ناڕهزایهتی جهماوهری لهمههاباد، خۆپیشاندان و ناڕهزایهتیی لهدژی كۆماری ئیسلامی، باقی شارهكانی كوردستانیشی گرتهوه‌. خهڵكی خهباتكار و لاوانی شوڕشگێڕ لهشارهكانی شنۆ، پیرانشار، بانه، سهقز، سهردهشت، مهریوان، سنه، دیواندهرهو بۆكان و شار و شارۆچكهكانی دیكه، بۆ پشتیوانی لهخهڵكی مههاباد بهم خۆپیشاندان و ناڕهزایهتیانهوهپهیوهست بوون و وێڕای مهحكووم كردنی كردهوهیسهركوتگهرانهی رژیم چهند داخوازییهكیان هێنایهگۆرێ كهبریتی بوون له‌: ناساندن و سزادانی بڕیاردهران و بهرێوهبهرانی ئهم جینایهتانه، ئازاد كردنی دهستبهجێی دهستبهسهركراوان و راگرتنی جهنایهت و كوشتار لهكوردستان.

كاربهدهستانی كۆماری ئیسلامی لهجیاتی وڵام دانهوهبهداخوازییهكانی بهرحهقی خهڵكی كوردستان هێزێكی زۆریان رژاندهكوردستان و بهریان دانهگیانی خهڵك. ئهم خهباتهئهگهرچی داخوازیی ڕوونی ههبوو، بهڵام بهشێوهی پڕش و بڵاو لهشارهجۆراوجۆرهكانی كوردستان بهرێۆهدهچوو و بهرهوڕووبونهوهی خۆپیشاندهران و هێزهكانی رژیم لهسهرشهقامهكان خهساری زۆرتری بهخهڵك دهگهیاند. لهشاری سهقز چهكدارانی رژیم ڕیزی خۆپێشاندانی خهڵكیان دایهبهر دهسترێژ و ژمارهیهك گیانیان بهختكرد و ژمارهیهكیش بریندار بوون. كاتی ئهوههاتبوو كه‌‌ هێز و توانای خهڵكی خهباتكار لهحهرهكهتێكی رێكخراو و هاوئاههنگ دا بهدوژمن نیشان بدرێت. كۆمهڵه،رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران بۆ ئهم مهبهستهرۆژی ١٦ی گهڵاوێژی ساڵی ١٣٨٤ی وهك رۆژی مانگرتنی گشتی لهكوردستان راگهیاند. بانگهوازی كۆمهڵهلهراگهێندراوێك دا كهرۆژی ١١ی گهلاوێژ بڵاو كرایهوهبهئاگاداری خهڵك گهیشت. لهڕاگهیەندراوی كۆمهڵهدا وێرای ئاماژهیهكی كورت بهچهند ههفتهبهرانبهركێی پڕاوپڕ و بوێرانهی خهڵكی كوردستان لهبهرانبهر هێزهسهركوتگهرهكانی كۆماری ئیسلامی دا، داخوازیهكانی خهڵك بهم جۆرهدهست نیشان كرابوون:

– ناساندن و سزادانی بڕیاردهران و بهڕێوهبهرانی جهنایهتهكان لهمههاباد و باقی شارهكانی كوردستان،

–  ئازادكردنی دهستبهجێ و بێ شهرتومهرجی دهستبهسهركراوان،

–  ئاسایی كردنهوهی باروودۆخی شارهكان و گهڕاندنهوهی ئهو هێزانهی كههێنرابوون بۆ كوردستان،

–  بهڕهسمی ناسینی مافی خهڵك بۆ خۆپیشاندان و دهربڕینی ناڕهزایهتی لهپێناو وهدیهاتنی ئهم داخوازیانه‌.

دوای بڵاوبوونهوهی بانگهوازی كۆمهڵه، كرێكارانی پێشڕهو و لاوان و پێشڕهوانی بزووتنهوهكۆمهڵایهتییهكان لهشارهكان لهپێناو ئامادهكاری بۆ بهسهركهوتن گهیاندنی مانگرتنی گشتی، كهوتنهخۆ. دام و دهزگاكانی رژیم بۆ پێشگرتن لهبهرێوهچوونی مانگرتن ههوڵهكانی خۆیان دهست پێكرد. نهیارانی ئهم حهرهكهتهش لهناو ڕێكخراوهسیاسییهكانی كوردستاندا چی بویانكرا بۆ ڕێگری له‌ ‌سهركهوتنی ئهو بانگهوازهدرێغیان نهكرد. سهرهڕای ههموو ئهو ههوڵانهرۆژی ١٦ی گهلاوێژ، خهڵكی خهباتكاری كوردستان بهداخستنی دوكان، كارگا و تهعتیل کردنی ئیدارهو شوێنهكانی خۆیندن و باقی ناوهندهكانی كار، مانگرتنێكی گشتییان لهكوردستان بهڕێوهبرد. خهڵكی ناڕازی لهشارهكانی مههاباد، سهقز، بۆكان، سنه، شنۆ، پیرانشار، بانه، سهردهشت، رهبهت، مهریوان، كامیاران و دیواندهرهو شوێنهكانی دیكهی كوردستانبهشێوهیهكی بهربڵاو بهپێشوازی ئهم بانگهوازهوههاتن. لهشارهكانی نهغهدهو ورمێش بهشێكی بهرچاو لهخهڵك لهم مانگرتنهدا بهشداریان كرد.

ئهم مانگرتنهشكۆدار و سهركهوتوانهیهوهك رۆژێكی مێژوویی لهژیانی سیاسیی خهڵكی خهباتكاری كوردستاندا تۆمار كرا. ئهم مانگرتنهجارێكی دیكهنیشانی دا كهسهرهڕای گشت جهنایهتهكان و پیلانهكانی كۆماری ئیسلامی لهكوردستان، ئیرادهی خهڵك دژبهڕژیم قایمتر و ریزهكانیان یهكگرتووتر و پتهوتر بووه‌. سهركهوتنی ئهم مانگرتنهلهههمان كاتدا كهریشهی لهچهند دهیهخهباتی پڕ لهفیداكاری خهڵك دا بوو، بهجهسارهت و خهباتی شێلگیرانهو یهك مانگهی خهباتكارانی مههاباد و باقی شارهكانی كوردستان مسۆگهر بوو. رژیم كههێزی خهباتی یهكگرتوانهی خهڵكی بینی، رۆژێك دوای مانگرتن، لهههوڵێكی ڕیاكارانهدا ههیئهتێكی لهنوێنهرانی مهجلیسی ئیسلامی ڕهوانهی شارهكانی كوردستان كرد تا بهناو دڵنهوایی لهخهڵك بكهن‌.

ئهندامانی ئهم ههیئهتهبهلێدوانی بێ ناوهرۆكی بهرپرسانی ڕهسمی وهك ئیمام جومعه و فهرماندارانی شارهكان، هێندێك نومایشیان وهرێخست و بهكردهوهداخوازییهكانی خهڵكیان پشت گوێ خست. بهڵام دهرسهكانی مانگرتنی گشتی چووهسهر ئهزموونهكانی هێزی لهبن نههاتووی كۆمهڵانی خهڵك و بزووتنهوهی شوڕشگێرانهی كوردستانی ههنگاوێكی گهورهبهرهوپێش برد.

بهكهڵك وهرگرتن لهم ئهزموونهبهنرخ و دهوڵهمهندهبوو كهجارێكی دیكهخهڵكی كوردستان بۆ دهربڕینی بێزاری و نهفرهتی خۆیان لهئێعدامیفهرزادی كهمانگهرو هاوڕێیانی، مانگرتنێكی شكۆداری دیكهیان لهرۆژی ٢٣ی گوڵانی ساڵی ١٣٨٩ بهڕێوهبرد. ئهم سوننهتهبهنرخ و خهباتكارانهیه، ڕۆژی ٢١ی خهرمانانی ساڵی ١٣٩٧ لهمانگرتنێگی گشتیی لێبڕوانه، بههێز و یهكپارچهدا دیسان دووپات بۆوه‌. لهم ڕۆژهدا خهڵكی سهرتاسهری ناوچهكوردنشینهكانی ڕۆژئاوای ئێران لهناڕهزایهتی بهئێعدامی جهنایهتكارانهیڕامین حسێن پهناهی، زانیار و لوقمان مۆرادیو مووشهكبارانی مهقهڕی ناوهندیی حیزبی دیمۆكراتی كوردستان، كهتێیدا ژمارهیهك لهكادری ڕێبهری و ئهندام و پێشمهرگهكانی ئهم حیزبهگیانیان بهختكرد، لهسهر بانگهوازی حیزبهسیاسییهچالاكهكان لهكوردستان مانگرتنێكی گشتیی شكۆداری دیكهیان بهڕێوهبرد.

حهرهكهتی جهماوهریی رۆژی ١٦ی گهلاوێژ یهكهم مانگرتنی گشتی و سهرتاسهری بوو كه دوای ٢٦ ساڵ لهكوردستان لهوهها پانتاییهكی بهریندا بهرێوهدهچوو. ئهم حهرهكهتههاوڕێ لهگهڵ حهرهكهتههاوشێوهكانی ساڵی ١٣٨٩ و ١٣٩٧، بهشێك لهمێژووی پڕ لهشانازیی خهباتی خهڵكی كوردستانیان پێكهێناوه‌. دهرس و ئهزموونهكانی ئهم خهباتهبهرینهجهماوهرییانه‌‌، پشتیوانهی سهركهوتنی دواڕۆژی بزووتنهوهی شۆڕشگێڕانهی خهڵكی كوردستانن.