رۆژی چوارشەممە 13ی مانگی گەلاوێژ، کۆمەڵێک لە کرێکارانی ئابفای خوزستان لە ناڕەزایەتی بە دواخرانی حەقدەستەکانیان لە بەرامبەر ئوستانداری لە شاری ئەهواز کۆبوونەوە.
زیاد لە 700 کرێکاری شەبەکەی ئاو و ئاوڕۆی ئەهواز کە لە تەسفییەخانەکان، بەشی ئۆپێڕاتۆر و بەشی ئینشەعابات کار دەکەن، بۆ چوار مانگ دەچی هیچ حەقدەستێکیان پێنەدراوە. کرێکاران ئابفا، سەرەڕای دوخرانی حەقدەستی چوارمانگیان، چەندین مانگە مافی بیمەکانیشیان پشت گوێ خراوە.