کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

كارنامه‌ی ده‌وڵه‌تی ڕووحانی: هه‌ژاری به‌رینتر، سه‌ركوتی توندتر، په‌راوێزی زیاتر

download 6

ههواڵنێرییهكان ڕایانگهیاند كهئهندامی كابینهی ڕووحانی ڕۆژی شهممه٨ی مانگی گهلاوێژ، دوایین دانیشتنی خۆیان بهڕێوهبردووهو ڕۆژی شهممهڕهئیسی، ئهندامی ههیئهتی مهرگ، سهرۆكایهتیی دهزگای بهڕێوهبهرایهتیی بهدهستهوهگرت.

حهسهن ڕووحانی لهڕۆژی ٢٢ی گهلاوێژی ساڵی ١٣٩٢، بوو بهسهرۆك كۆماری ئێران. ناوبراو بهر لهبهدهستهوهگرتنی پۆستی سهرۆك كۆماری، كلیل بهدهست لهبهرامبهر دووربینهكاندا دهركهوت و بهڵێنی دا كه‌:

دابهش كردنی سهوهرت عادڵانهبكات، خێرایی ڕێژهی تهوهرۆم بێنێتهخوارێ و ڕهوتی ڕوو لهزیادبوونی بێكاری ڕابگرێ و كارێك بكا كه‌: “خهڵك پێویستیان بهیارانهی ٤٥ ههزار تمهن لهمانگدا نهبێت، بهڵكوو دهستی دهوڵهت موحتاجی خهڵك بێ“.

ڕووحانی لهحاڵێكدا دهڕوات كهئابووریی ئێران داڕماوه‌. یارانهی خهڵك لهگهڵ لهدهست چوونی ئهرزشی ریال، توانای كڕینێكی وای نییهو دهوڵهتیش كههومێدهوار بوو بتوانێ لهكرێكارانی سهر كار ماڵیاتی بهرین وهربگرێ، لهگهڵ ٨ ملیۆن بێكار بهرهوڕوویه‌. لهئاكامی ئهو باروودۆخهدا كابینهناچار بوو لهڕێگهی وهرگرتنی وام و چاپی پووڵی بێ پشیتیوانهلهئاستێكی یهكجار بهرین , دیاری كردنی حهقدهستی چهند بهرابهر ژێر هێڵی ههژاری و تهوهرۆمی ههوسارپساو، زۆربهی جهماوهری كرێكار و زهحمهتكێش بهههژاریی بێسنوور گرفتار كات. ڕووحانی لهحاڵێكدا دهڕوات كهخهڵك لهگهڵ تهواوهتی ڕژیم بێگانهن و كۆماری ئیسلامی لهئاستی جیهانیدا لهههموو كاتێك زیاتر كهوتووهتهپهراوێزهوه‌.

ئهم كابینهقهرزدار و شكست خواردوویه، سهرهڕای دانی وادهی سهر خرمانی فراوان بهسهرشۆڕییهوهلهحاڵێكدا دهڕوات كهنهتهنیا لهلایهن خهڵكهوهبێزراوهیه، بهڵكوو تهنانهت خاوهنانی سهرهكیی دهسهڵات ههروهك قۆچی قوربانی لهگهڵی ههڵسووكهوت دهكهن و كاسهو كوزهی لاوازبوونی دهسهڵاتی كۆماری ئیسلامی بهسهری دا دهشكێنن و بهسووكایهتییهوهوهدهری دهنێن.

بهڵام ڕهئیسی، ئهم ئایهتوڵڵا قاتڵه، ڕێك لهساڵڕۆژی كوشتاری ههزاران بهندكراوی سیاسی لهحاڵێكدا دێتهسهر كار كهئیتر ڕژیم نهتهنیا توانای ئێعدامی ههزاران كهسیی نییه، بهڵكوو تهنانهت نهیوێرا قارهمانێكی كوشتیی وهك نهوید ئهفكاری بهئاشكرا ئێعدام بكات.

لیستی ئهو بهڵێنییهبێ بنهمایانهی كهڕهئیسی بهخهڵكی داوهتهنانهت دوورودرێژتر لهوادهو بهڵێنهپووچو ئهنجام نهدراوهكانی ڕووحانییه‌. بهڵێن دان و جێبهجێ نهكردن شێوازی كاری ههموو سهرۆك كۆمارهكانی ههتا ئێستای ئێران بووهو ههربۆیهخهڵك عادهتیان گرتووهكهبهجیدی وهرینهگرن. بهڵام ئهوانهی كهڕهئیسییان هێناوهو لهوانهیهبۆخۆشی بزانێ، كهناوبراو بۆ چاكسازی نههاتووهتهسهر كار. خاوهنانی سهرهكیی دهسهڵاتی كۆماری ئیسلامی، ڕهئیسییان بۆ بهكردهوهدهرهێنانی كامڵی فهرمانهكانی سپای پاسداران و وهلی فهقیهلهگشت بوارهكانی وهك سهركوت، بهلهبهرچاوگرتنی شارهزاییهك كهلهئهندامییهتی ههیئهتی مهرگدا بهدهستی هێنانهوه، ئهم پۆستهیان پێداوه‌.

ڕووحانی و ئهندامی كابینهكهی وهك بهشێك لهحكوومهتی گهندهڵ و داماوی كۆماری ئیسلامی، شكست خواردوو و بێ ئابڕوو بوون. ئهگهرچی قهیرانی سیستمی سهرمایهداری و دوژمنایهتیی دهوڵهتهئیمپریالیستییهكانی وهك ئهمریكا لهناكام مانهوهی كابینهی ڕووحانی و شكستی ئابووریی ڕژیمدا كاریگهر بوو، بهڵام ئهوهیكهئهم حكوومهتهو كابینهكانی بهر لهههموو شتێك بهئیفلاس كێشا، ناڕهزایهتی و نهفرهتی خهڵك لهنیزامی كۆماری ئیسلامی و خهباتێكی دوورودێژ و پڕ ههوراز و نشێو دژبهوان بووه‌.

كۆماری ئیسلامی پاش ڕووخانی حكوومهتی پههلهوی لهلایهن كرێكاران و جهماوهری دژهدیكتاتۆر، لهگهڵ داخوازیی بهرین و واقعیی ڕووبهڕوو بۆوهكهدهكرێ لهئازادی و ڕێفاهدا خولاسهبكرێتهوه‌. كرێكاران و جهماوهری شۆڕش كردوو ههوڵیان دا لهسهر بهستێنی دیمۆكراسیی جهماوهریی خۆیان، چارهنووسی خۆیان بهدهستهوهبگرن. ئهوان لهپێناو وهدیهاتنی خواستهكانیان لێرهو لهوێ هێرشیان كردهسهر خاوهنانی سهرمایهداری كارخانهو زهوییهبهرینهكهشاوهرزییهكان و ههوڵیان دا بهدامهزراندنی شۆرای جهماوهری و كرێكاری بهڕێوهبهرایهتیی كۆمهڵ بهدهستهوهبگرن. بهڵام ڕهوتی ئیسلامی بهڕێبهریی خومهینی، كهبهرلهبهدهسهڵات گهیشتنی بهیارمهتیی ئهمریكا، سهرمایهدارانی سوننهتی و مۆدێرن و خهڵكی خۆشباوهڕ بهمهزههب، ئامانجهكانیان شاردبۆوه، دژبهجهماوهری شۆڕشگێڕ و شۆرا كرێكاری و جهماوهرییهكان، شمیشیریان لهڕووهوهبهست. ئهوان بهوهڕێخستنی ئهشكهنجهخانهی بهرین و كوشتاری ههزاران كهسی، كرێكارانیان ملكهچ و خهڵكیان دیلی دیكتاتۆری كرد، بهڵام خۆیانیش بوون بهحكوومهتی سهركوت و هیچكات نهبوون بهڕژیمی بهرههمهێنهر. ئهوان لهبهرامبهر جهماوهری ناڕازی و ڕهزمهنده، كرێكارانی مافخواز و ژنانی خهباتكار، ههروا ئهنگوست لهسهر ماشهمانهوه‌.

بزووتنهوهی كرێكاری، خهباتی بهردهوامی ژنان و مرۆڤهسێكۆلار و ناڕازییهكان، كۆماری ئیسلامیی سهرمایهیان خستهژێر گوشارهوه‌. تا ئهو جێگهیهی كهپهیوهندی بهكرێكاران، ژنان و لاوانهوهههیه، ئهوان بهزهبری خهباتیان لهوانهئاخێزی بهفرانباری ٩٦، خهزهڵوهری ٩٨، خهباتی جهماوهریی مانگی پووشپهڕ لهپهنا خهباتی كرێكاریی بهرینی وهك ههفت تهپه، فوولادی ئههواز و لهم دوایانهشدا مانگرتنی ١٠٠ ههزار كرێكاری پهیمانیی نهوت، گاز و پێترۆشیمی، ڕژیمیان ئاچمهز كردووه‌. ئهوهیهسهرهكیتری هۆكاری شكستی كابینهو بهڵێنییهسهر خرمانهكانیان.

گومان لهوهدا نییهكهخهباتی ئێستا سهرهڕای ههر خواستێكی دیاریكراو كهههیبێت لهماهییهتی خۆیدا دژبهگشت نیزامی كۆماری ئیسلامییه‌. درووشمهكانی مهرگ بۆ دیكتاتۆر، مهرگ بۆ خامنهیی، مهرگ بۆ ئهسڵی وهلایهتی فهقیهو مهرگ بۆ كۆماری ئیسلامی سهلمێنهری ئهم ڕاستییهیه‌. بهڵام ڕووخاندنی كۆماری ئیسلامی لهپڕۆسهی ڕوو لهگهشهی ئهم خهباتهدا بۆ چارهسهر كردنی قهیرانی سهرمایهدارانهو دیكتاتۆرانهی ڕژیم تهواو نییه‌. ئهركی كۆمۆنیستهكان و پێشڕهوانی وشیاری بزووتنهوهی كرێكارییهتا بهپێكهێنانی كهش و ههوای شۆڕشگێڕانهو لهپێناو پهروهردهكردنی بهدیلێكی شۆرایی و جهماوهری و ڕێكخستنی خهباتی كرێكاری و جهماوهری بهجۆرێك یارمهتیدهر بن كهكۆنهپهرستانی ڕهنگاوڕهنگ و دهوڵهتانی ئیمپریالیستی نهتوانن سهمهری شۆڕشی داهاتوو زهوت بكهن و سیستمێكی سهرمایهدارانهو دیكتاتۆر لهجلی لیبرالیدا بهسهر خهڵكی ئێران داسهپێنن.