ڕۆژی شه‌ممه ٩ی مانگی گه‌ڵاوێژ، كۆمه‌ڵێك له هۆنه‌رمه‌ندان و دانیشتووانی شاری تاران، بۆ پشتیوانی له خه‌ڵكی خووزستان و ناڕه‌زایه‌تی له ئاست باروودۆخی خراپی مه‌عیشه‌ت، له تیئاتری شاری تاران ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، به‌شداربووانی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه بۆ پشتیوانی له ڕاپه‌ڕینی خه‌ڵكی خووزستان و له ناڕه‌زایه‌تی به باروودۆخی خراپی مه‌عیشه‌ت له ئێران، دروشمیان وته‌وه. شایانی باسه كه له‌گه‌ڵ هێرشی هێزه‌كانی پۆلیس، دروشمه‌كان ڕێبه‌ر و ئه‌سڵی نیزامی گرته‌وه و تێكهه‌ڵچوون له گه‌ڵ هێزه ئه‌منییه‌كان هاته ئاراوه و چه‌ندین كه‌س ده‌ستبه‌سه‌ر كران.