له حاڵێكدا كه ناڕه‌زایه‌تیی به‌رین له ئاست گه‌ڵاڵه‌ی سنووردار كردنی ئینتێرنێت هه‌روا درێژه‌ی هه‌یه، سه‌رۆكی مه‌جلیسی ڕژیم ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٧ی مانگی گه‌لاوێژ، زاڵبوونی هێزه چه‌كداره‌كانی به‌سه‌ر فه‌زای مه‌جازی ته‌ئید كرد. نوێنه‌رانی مه‌جلیسی ڕژیم ڕۆژی چوارشه‌ممه ٦ی مانگی گه‌لاوێژ گه‌ڵاڵه‌ی سنووردار كردنی ئینتێرنێتیان په‌سه‌ند كرد. ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یه گشت فه‌زای مه‌جازی له‌وانه سایته ئینتێرنێتییهكان و ئهپڵیكهیشێنهكان ده‌گرێته‌وه. له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا به‌كارهێنه‌رانی فه‌زای مه‌جازی و خاوه‌نانی كه‌سب و كاره ئانلاینهكان به‌شێوه‌ی جۆراوجۆر ناڕه‌زایه‌تیی خۆیان له ئاست ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یه ده‌ربڕیوه. به پێی ماده‌ی ٩، ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یه كارگرووپێكی پێكهاتوویه له سه‌رۆكی ناوه‌ندی میللی فه‌زای مه‌جازی، نوێنه‌رانی ستادی گشت هێزه چه‌كداره‌كان، سازمانی ئیتلاعاتی سپا، وه‌زاره‌تی ئیتلاعات، وه‌زاره‌تی په‌یوه‌ندی و تێكنۆلۆژیی زانیاری، و ده‌زگای قه‌زایی كه به‌سه‌ر ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یه‌دا چاوه‌دێری ده‌كه‌ن.
له‌م سه‌رده‌مه‌دا بوونی ئینتێرنێتی خێرا و به‌هێز یه‌كێك له نیشانه‌كانی گه‌شه‌ی ئابوورییه و مافی ده‌ستڕاگه‌یشتنی ئازاد به زانیاری و هه‌واڵ، یه‌كێك له پێوه‌ره‌كانی بوونی ئازادی و مافی تاكه‌كه‌سی و مافی مرۆڤ له هه‌ر كۆمه‌ڵگایه‌كه. ئێران له‌و ده‌گمه‌ن وڵاتانه‌ی جیهانه كه تێیدا گه‌ڕانی ئازادانه‌ی هه‌واڵ و كه‌ڵك وه‌رگرتن له ئینتێرنێت بوونی نییه و یان یه‌كجار لاوازه. ئینتێرنێت له ئێران له ئاستی كۆمه‌ڵدا زۆرتر بۆ وێب گه‌ڕان و په‌یوه‌ندی گرتن و لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستیی زانكۆكان كه‌ڵكی لێوه‌رده‌گیرێت. بازرگانی له ڕێگه‌ی ئینتێرنێته‌وه به‌هۆی نه‌بوونی ژێرخان و یاسای پێویست، له ئاستێكی سنوورداردا ئه‌نجام ده‌درێت. سه‌ره‌ڕای هه‌مووی ئه‌م به‌ربه‌ستانه لێكۆڵینه‌وه‌كان نیشانی ده‌ده‌ن كه سایته تجارییهكانی ئێران له ئاستی ناوچه‌كه‌دا پڕبینهرترینن. له ئێران بۆ كاری دیكه له‌وانه رێزێرڤی ئینتێرنێتیی هۆتێل، بلیتی چارتێری و توورهكان، فێركاریی ئانلاینی موعه‌لیمان، بلیتی فڕۆكه و قه‌تار و كه‌شتی، ناونووسینی ئینتێرنێتی و ئیمه‌یلیش له ئینتێرنێت كه‌ڵك وه‌رده‌گیرێت. بێگومان په‌سه‌ندكراوه‌كه‌ی مه‌جلیس له‌سه‌ر هه‌مووی ئه‌م بوارانه كاریگه‌ری داده‌نێت و كه‌سب و كاره ئینتێرنێتییهكانیش كه‌م ڕه‌ونه‌قتر ده‌كات. ساڵی ١٩٩٣ی زایینی واته ٢٨ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ئێران به ئینتێرنێت وه‌سڵ بوو. له‌و كاته‌وه تا به ئه‌مڕۆ، ژماره‌ی به‌كارهێنه‌رانی ئینتێرنێت به‌رده‌وام زیادیان كردووه. به‌ڵام به پێی ئاماری ساڵی ٢٠١٨، ئێران له بواری خێرایی ئینتێرنێت بۆ به‌كارهێنه‌رانی ناوماڵ، له نێوان ٢٠٧ وڵات‌دا له پله‌ی ١١٨ دایه. له ساڵی ٢٠١٩ه‌وه هه‌تا ئێستا خێرایی ئینتێرنێتی مۆبایلی ئێران له پله‌ی ٥٦ و خێرایی ئینتێرنێتی سابتی ئێران له پله‌ی ١٣٠ی جیهانیدا بووه.
كۆماری ئیسلامی له هه‌وڵی پێكهێنانی ئینتێرنێتی میللی دایه تا له‌م ڕێگه‌وه كۆنتڕۆڵی به‌سه‌ر ترافیكی ئینتێرنێت دا هه‌بێت و گه‌ڕانی ئازادی زانیاری و هه‌واڵ كۆنتڕۆڵ و سنووردار بكات و زانست و تێكنۆلۆژیی خۆی له بواری نیزامی، ئابووری و حكوومیهتییهوه بپارێزێ. ئێران به مامناوه‌ندیی خێرایی ١٢.62 مێگابیت له چركه‌دا، له پله‌ی ١٣١ی جیهان دایه و له وڵاتانی وه‌ك سۆمالی و ئۆگاندا له‌خوارتره. به پێی دوایین ئاماری ڕه‌سمی، ده‌ستڕاگه‌یشتن به پتر له ٥ ملیۆن سایت له ناوخۆی ئێران‌دا بهریپێگیراوه.
له نێوان نزیك به ٢٠٠ وڵاتی ئێستای جیهان، ٢٢ وڵات تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و ١٣ وڵات تۆڕه‌كانی ئینتێرنێت و مۆبایلیان فیلتێر كردووه. وڵاتانێكی وه‌ك توركییه، وێنێزۆیلا و فیلیپین ناوهندگهلێكیان هه‌یه كه خه‌ریكی بڵاوكردنه‌وه‌ی سیاسه‌تی ده‌وڵه‌ت و چه‌واشه كردنی زانیارین و به واتایه‌كی دیكه هه‌واڵی درۆ و ساخته به‌رهه‌م دێنن.
كۆماری ئیسلامی له باروودۆخی ئاسایی كۆمه‌ڵگادا سایته‌كان ده‌به‌ستێ و له ده‌ستڕاگه‌یشتنی ئازاد به هه‌واڵ و زانیاری ڕێگری ده‌كات و له باروودۆخێكی وه‌ك ئه‌مڕۆشدا كه ملیۆنان كه‌س له خه‌ڵكی ئێران له ناڕه‌زایه‌تی به حكوومه‌تی ئیسلامیی ئێران له‌سه‌ر شه‌قامه‌كانن، ده‌ست ده‌داته قه‌تع كردنی ئینتێرنێت له ناوچه‌كانی وه‌ك خووزستان تا له بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی خه‌بات و هه‌واڵی پێوه‌ندیدار به سه‌ركوت و جهنایاتی ڕژیم ڕێگری بكات. له هه‌مان حاڵیش‌دا هه‌واڵنێر – بازجووهكانی سه‌ربه به ده‌زگای ئه‌منی و نیزامیی خۆی ده‌نێرێته ناوچه‌كه تا ڕاپۆرتی درۆیین و ساخته سه‌باره‌ت به بارووۆدخی ئێستا بڵاوبكه‌نه‌وه.
قه‌تع كردنی ئینتێرنێت ته‌نیا ڕێگری له گه‌ڕانی ئازادی هه‌واڵ و زانیاری له كۆمه‌ڵدا نییه، ژماره‌یه‌كی یه‌كجار زۆر له به‌كارهێنه‌رانی ئینتێرنێت كار و ژیانیان له گره‌وی ده‌ستڕاگه‌یشتن به ئینتێرنێت دایه و كۆماری ئیسلامی به قه‌تعی ئینتێرنێت به‌كرده‌وه، هه‌ژاری و بێكاریی زیاتر به‌سه‌ر خه‌ڵكدا ده‌سه‌پێنێ.
به‌ڵام بێگومان حه‌ره‌كه‌تی داماوانه‌ی ڕژیم له به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ زانست و تێكنۆلۆژی كار به جێیه‌ك ناگه‌یه‌نێ. به‌ر له‌وه‌یكه كۆماری ئیسلامی بتوانێ ئه‌مجۆره گه‌ڵاڵانه به‌ڕێوه‌به‌رێت، ئینتێرنێت له ڕێگه‌ی مههوارهی ئینتێرنێتیی خێرا و هه‌رزان، دێته به‌رده‌ست خه‌ڵكه‌وه. هه‌روه‌ها هه‌موو نیشانه‌كان ئه‌وه‌مان پێده‌ڵێن كه شه‌پۆلی خرۆشاوی خه‌باتی جه‌ماوه‌ریی، ده‌رفه‌تی كه‌ڵك وه‌گرتن له گه‌ڵاڵه‌ی ستراتێژیك و درێژماوه بۆ كۆنتڕۆڵ كردنی خه‌ڵك به كۆماری ئیسلامی نادات. ساڵه‌ها پێش ڕژیم بۆ ڕێگریی كردن له ده‌ستڕاگه‌یشتنی خه‌ڵكی ئاوایی به مه‌هواره، به‌رقی ئاواییه‌كانی قه‌تع ده‌كرد، و خه‌ڵكیش له به‌رامبه‌ردا بۆ وهكار خستنی ئامێره‌كانیان له باتریی ماشێن و تراكتۆر كه‌ڵكیان وه‌رده‌گرت. كۆكردنه‌وه‌ی رێسیڤێری مههوارهكان و چوونه سه‌ربانی ماڵه‌كان، هه‌وڵێكی سه‌رشۆڕانه‌ی دیكه‌ی ڕژیم بوو و ئه‌مڕۆ كه‌متر ماڵێك هه‌یه كه به ته‌له‌ویزیۆن و ڕادیۆ مههوارهییهكان ده‌ستی ڕانه‌گات. له حه‌رام كردنی مۆسیفا تا قه‌ده‌غه كردنی ویدیۆ، له كۆكردنه‌وه‌ی دیشی مههوارهكان تا ڕێگری له چوونی ژنان بۆ وه‌رزشگاكان و فیلتێر كردنی ئینتێرنێت و هیتر، مه‌سیری پاشه‌كشه‌ی ڕژیمی ئیسلامی له به‌رامبه‌ر خه‌ڵك و زانستی زه‌مانه‌دا بووه.
بلۆك و فیلتێر كردنی سایته‌كان بوو به‌هۆی فراوان بوونی ئیمكاناتی جۆراوجۆری وه‌ك فیلتێرشكێنهكان. ٥٠ ملیۆن به‌كارهێنه‌ری ئێرانی، ڕێگاكانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه و پووچه‌ڵ كرنه‌وه‌ی سیاسه‌تی كۆنه‌په‌رستانه و دژه ئینسانیی ڕژیمیان دیوه‌ته‌وه و دهشیبیننهوه. ئه‌گه‌ر ئاخوندی ئاوایی توانیی به قه‌تع كردنی به‌رق له ده‌ستڕاگه‌یشتنی خه‌ڵك به مه‌هواره ڕێگری بكات، حكوومه‌تی ئیسلامیی ئێرانیش ده‌توانێ له سه‌ده‌ی ٢١دا كۆمه‌ڵ و خه‌ڵك بۆ هه‌زار و چوارسه‌د ساڵ له‌مه‌وبه‌ری بیابانه‌كانی عه‌ره‌بستان بگه‌ڕێنێته‌وه.