کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کانئێران

ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی نه‌یشه‌كه‌ری حه‌وت ته‌په‌

اعتراض کارگران اعتصابی هفت تپه 1

ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌ ٧ی مانگی گه‌لاوێژ، كرێكارانی شیركه‌تی نه‌یشه‌كه‌ری حه‌وت ته‌په‌ له‌ ١٧مین ڕۆژی مانگرتن دا، بۆ پشتیوانی له‌ مافی ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی كارخانه‌ی “ئه‌لكول”سازی، له‌ ناوه‌ندی ئه‌و كارخانه‌یه‌، ده‌ستیان دایه‌ كۆبوونه‌وه‌.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، ناوه‌ندی به‌رهه‌مهێنانی “ئه‌لكول” به‌شێكه‌ له‌ مه‌جموعه‌ی شیركه‌تی نه‌یشه‌كه‌ری حه‌وت ته‌په‌ و له‌ ماوه‌ی مانگرتن و كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی به‌شه‌كانی دیكه‌ی ئه‌و شیركه‌ته‌‌، به‌رپرسانی ئه‌و كارخانه‌ ڕێگرییان ده‌كرد له‌په‌یوه‌ست بوونی كرێكارانی ئه‌لكول سازی به‌ مانگرتن و كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی به‌شه‌كانی دیكه‌. ئه‌مه‌ له‌ حاڵێكدایه‌ كه‌ كرێكارانی ئه‌و كارخانه‌یه‌ چه‌ند مانگه‌ حه‌قده‌ستیان وه‌رنه‌گرتووه‌ و له‌ ئاست سه‌ره‌نج نه‌دان به‌ داخوازییه‌كانیان ناڕازین.