هه‌رچی ناڕه‌زایه‌تی و خه‌باتی جه‌ماوه‌ری قووڵتر ده‌بێته‌وه و په‌ره‌ده‌ستێنێ، ڕژیمی ئیسلامی له به‌ره‌ی جۆراوجۆرتر دژبه خه‌ڵك ده‌ست ده‌داته شه‌ڕی ڕاسته‌وخۆ. هێنانه مه‌یدانی هێزی سه‌ركوتگه‌ری ته‌یار به تۆپ و تانك، چالاك كردنی تۆڕه مه‌زهه‌بییه‌كان، ناردنی له‌شكری هه‌واڵنێرانی نیزامی و ئیتلاعاتی، به‌كارهێنانی سه‌دا و سیمای كۆماری ئیسلامی بۆ گۆڕین و چه‌واشه كردنی ڕاستییه‌كان و په‌ره‌پێدانی سه‌نعه‌تی درۆ، له زومره‌ی ئه‌و بهرانهن كه كۆماری ئیسلامی دژبه جه‌ماوه‌ری ناڕازی چالاكتری كردوون. ئه‌م ڕژیمه دوایین ده‌ستكه‌وته‌كانی تێكنۆلۆژیی به‌رده‌ستی له خزمه‌ت سه‌ركوتی جه‌ماوه‌ری ناڕازیدا به‌كار هێناوه. گه‌ڕاندنی “درۆن” به‌سه‌ر خۆپیشاندانه‌كان و فیلم گرتن له حه‌ره‌كه‌تی خه‌ڵك و هه‌ڵسه‌نگاندنی ژماره‌یان، یه‌كێك له‌و ئامرازانه‌یه كه له‌م ڕۆژانه‌دا ڕژیم به‌كاری دێنێت. قه‌تع كردن یان خاو كردنه‌وه‌ی تۆڕی ئینتێرنێتێك كه كار و ژیانی ملیۆنان خه‌ڵكی پێوه گرێ دراوه، مۆره‌یه‌كی دیكه‌ی حه‌ره‌كه‌تی ڕژیمه له كایه‌ی شه‌تره‌نجی دژبه خه‌ڵك. ئینتێرنێت قه‌تع ده‌كرێت یان خاو ده‌كرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌یكه خه‌ڵك له‌گه‌ڵ یه‌كتر له په‌یوه‌ندی دا نه‌بن، تا هه‌واڵی خه‌باتی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵك و سه‌ركوت و جه‌نایه‌تی ڕژیم بڵاو نه‌بێته‌وه، تا خه‌ڵك هێز له یه‌كگرتن و هاوپشتی خۆیان وه‌رنه‌گرن.
تۆڕی ڕاگه‌یاندنی ناوخۆیی ڕژیم، تۆڕی هاوئاهه‌نگی و سیخوڕی كردن له چالاكانی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی كه تایبه‌تی بۆ ئه‌م ڕۆژانه ڕاهاتوون و ئاماده كراون. ته‌له‌فون و په‌نامه‌كی ئیتلاعاتیی ڕژیم چالاكتر بوونه‌ته‌وه و په‌یامی هه‌ڕه‌شه‌ئامێز بۆ گشت ئه‌و چالاكانه‌ی كه له زینداندا نین و یان له زیندان ئازاد كراون ده‌نێرن و داوایان لێده‌كه‌ن كه له ماڵێ‌دا بمێننه‌وه و له خۆپیشاندانه‌كاندا به‌شداری نه‌كه‌ن و هه‌ڕه‌شه‌ی زیندانی و ده‌ستبه‌سه‌ر كردنیان لێده‌كه‌ن.
تۆڕی مزگه‌وت و ئیمام جومعه‌كان، نوێنه‌رانی ورد و درشتی حكوومه‌ت، میدیا زه‌رده‌كانی سه‌ربه باڵه‌كانی دسه‌ڵات، كۆمه‌ڵی ڕووناكبیرانێك كه ڕاسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ له خزمه‌ت ڕژیم دان و له‌ژێرناوی میللی – مه‌زهه‌بی، مامۆستای زانكۆ، كارناس، ڕۆژنامه‌وان و ته‌نانه‌ت چالاكی مه‌ده‌نی و مافی مرۆڤ دێنه مه‌یدان و به پێكهێنانی ترس و دهڵهڕاوكێ له سوورییه‌یی بوونی ئێران، به تاكتیكی مه‌ترسیی جیاییخوازی، خه‌ریكی بێده‌نگ كردنی فه‌زا و درێژه‌دان به باروودۆخی زاڵ ده‌بن.
كۆماری ئیسلامی باش ده‌زانێ كه میدیاكانی سه‌ربه ڕژیم له ڕۆژنامه‌ی كهیهانهوه تا سه‌دا و سیمای عه‌لی خامنه‌یی، تا هه‌واڵنێری و میدیاكانی ده‌زگای نیزامی و ئه‌منییه‌تی هیچ ئیعتبارێكیان له‌ناو خه‌ڵكدا نییه، هه‌ربۆیه زیاتر له ڕابردوو ڕووی كردووه‌ته سۆشیال میدیاكان، كلاب هاوسهكان و به‌تایبه‌ت میدیاكانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات.
ده‌ست و پێوه‌نده‌كانی ڕژیم و یان كه‌سان و ناوه‌ندگه‌لێك كه مانه‌وه‌ی ڕژیمی ئیسلامی به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌وان دابین ده‌كات، له میدیاكانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات چالاكانه له ستۆدیۆیه‌كه‌وه بۆ ستۆدیهكی دیكه ده‌چن و به ڕه‌زاله‌ت و سه‌رشۆڕییه‌كی بێوێنه‌وه له حكوومه‌تی ئیسلامی دیفاع ده‌كه‌ن. به‌شێك له‌و مهداحانهی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی كۆماری ئیسلامی كه خۆیان ده‌زانن ناتوانن ڕاسته‌وخۆ و ڕاشكاوانه له كۆماری ئیسلامی دیفاع بكه‌ن، ده‌ست ده‌ده‌نه باس كردنی ته‌وه‌ری لاوه‌كی تا جه‌نایه‌تی حكوومه‌تی ئیسلامی كه‌مڕه‌نگتر بێته‌وه و بخرێته په‌راوێزه‌وه.
ترساندنی خه‌ڵك له سازمانی موجاهدینی خه‌لقی ئێران كه جه‌ریانێكی خۆشناوی سیاسیی نییه، مه‌ترسیی پارچه‌پارچه بوونی ئێران و گه‌وره كردنه‌وه‌ی ڕۆڵی وڵاتانێك كه له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی ئیسلامی دوژمنایه‌تییان هه‌یه و یان په‌یوه‌ندیی باشیان نییه، هێنانه‌گۆڕی ئه‌و ته‌وه‌ره بێشهرمانهیهیه كه ئه‌گه‌ر كۆماری ئیسلامی نه‌بێت، ئێرانێكیش بوونی نابێت. ده‌ڵێی مێژووی سه‌رده‌می ڕووخانی محه‌ممه‌دڕه‌زای په‌هله‌وی و مانگه‌كانی كۆتایی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی، به‌شێوازێكی كۆمێدی خه‌ریكه دووپات ده‌بێته‌وه. ئه‌وكات شا و كاربه‌ده‌ستانی ورد و درشتی كه ڕووخانی ڕژیمهكهیان به حه‌تمی ده‌زانی، ده‌یانگوت ئه‌گه‌ر شا و سه‌ڵته‌نه‌ت نه‌بێت، ئێران ده‌بێته ئێرانستان و وڵات لهتوكوت ده‌بێت. چل و چه‌ند ساڵ پاش ڕووخانی ڕژیمی پاشایه‌تی، شایه‌دی باروودۆخێكی سیاسیی هاوشێوه‌ین. جه‌ماوه‌ری خه‌ڵك یهكجاڕ بێزار و ناڕازین و ته‌نیا ئۆرگانێكی ده‌سه‌ڵات كه كار ده‌كات، به‌شی سه‌ركوت و درۆنانهوهیه.
كۆماری ئیسلامی كه ناتوانێ وڵام به خواستی ڕه‌وا و مه‌ده‌نیی خه‌ڵك بداته‌وه، ناتوانێ لانیكهمی خواسته‌كانی خه‌ڵك دابین بكات، ڕژیمێك كه ده‌یویست نموونه و مۆدێلی ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی بۆ باقیی شوێنه‌كانی جیهان هه‌نارده بكات، له‌ئێستادا له گشت بواره‌كانی ئابووری، كۆمه‌ڵایه‌تی، سیاسی، كلتووری و ژینگه‌ییدا شكستی خواردووه و بۆ درێژه‌دانی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی هیچ ڕێگایه‌كی بێجگه‌له ده‌ست بردن بۆ سه‌ركوت و جه‌نایه‌ت نییه.
ئه‌وه‌یكه ئه‌مڕۆ كۆماری ئیسلامی ئه‌نجامی ده‌دات ئاو خه‌ست كردنه‌وه‌یه و هیچیتر. له‌به‌ر ئه‌وه‌یكه خه‌ڵكی وه‌گیان هاتووی ئێران، جه‌ماوه‌ری بێبه‌شی كۆمه‌ڵ، كه له ئاو و به‌رق و سه‌ره‌تاییترین پێداویستییه‌كانیانی ژیان بێبه‌رین، كرێكارانێك كه هه‌ژاری و بێمافییان به‌سه‌ردا سه‌پاوه، جه‌ماوه‌رێك كه له دیكتاتۆری و بێمافی وه‌ته‌نگ هاتوون، ژنانی خه‌باتكار و شه‌ریف كه مافی ئینسانییان پێشێل كراوه، كه‌مینه نه‌ته‌وه‌یی و مه‌زهه‌بییه‌كان كه دیكتاتۆری و كۆنه‌په‌رستیی ئیسلامی وه‌زاڵه‌ی هێناون، لاوانێك كه ئه‌مڕۆیان به‌فیڕۆ چووه و هیچ هیوایه‌كیان به سبه‌ینێ نییه، وشیارتر و پێداگرتر له‌وه‌ن كه فریوی مۆره‌كانی ڕژیم بخۆن.