كۆمه‌ڵێك له كارگۆزارانی ڕووستایی مۆخابراتی هه‌مه‌دان، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٣ی مانگی گه‌لاوێژ، له ناڕه‌زایه‌تی به په‌ڕداخت نه‌كرانی حقووقه دواخراوه‌كانیان، له‌به‌رانبه‌ر بینای ئه‌و شیركه‌ته ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ناڕازییانی به‌شدار بوو له‌م كۆبوونه‌وه به به‌ده‌سته‌وه گرتنی پلاكارد و وتنه‌وه‌ی دروشم، خوازیاری دابین كردنی كه‌ره‌سته‌ی پێشكه‌وتووی كار، ته‌ئمیینی بێهداشت، پێدانی هه‌زینه‌كانی هاتووچۆ، دابین كردنی جل و به‌رگی كار و چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌كانی بیمه‌ی ته‌كمیلی بوون. شایانی باسه كه كارگۆزارانی مۆخابراتی هه‌مه‌دان، هه‌ر یه‌كه‌و سێ بۆ چوار مانگ حقووقی دواخراویان هه‌یه و شیركه‌ت به بیانووی نه‌بوونی سه‌رچاوه‌ی ماڵی له په‌رداختی داخوازییه‌كانیان خۆده‌بوێرێت.