به پێی ڕاپۆرته‌كان، له ده‌هه‌مین شه‌وی خۆپێشاندانه‌كانی هاووڵاتییانی خووزستانی، شاره‌كانی ئه‌و ئۆستانه له لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه به ته‌واوی میلیتاریزه كرا و له چه‌ند شار هێزه‌كانی سپا و به‌سیج له ته‌واوی شه‌قام و گه‌ڕه‌كه‌كان جێگیر كران.
له‌و شارانه كه له ماوه‌ی ٩ ڕۆژی ڕابردوودا ناوه‌ندی ڕاپه‌ڕین و خۆپێشاندانی جه‌ماوه‌ری بوون، ئه‌نترنت به ته‌واوی قه‌تع كرا. له لایه‌كی دیكه‌وه ڕاپۆرته‌كان باس له ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی به كۆمه‌ڵی هاووڵاتییانی خووزستانی به تایبه‌ت له شاره‌كانی “سووسه‌نگرد”، “حه‌میدییه”، “شووش”، “ماهشههر”، “شادگان” و “ئه‌هواز” ده‌كه‌ن. به پێی ئه‌و وێنه و گرته ویدیۆیانه كه به ده‌ستمان گه‌یشتووه، ڕێگای سه‌ره‌كی شاری “سووسه‌نگرد” و زۆربه‌ی شه‌قامه‌كانی به دیواری بێتوونی داخراوه.