ڕۆژی شه‌ممه ٢ی مانگی گه‌لاوێژ، به هۆی بارانی توند و هاتنی لافاو، به ده‌یان كه‌س بوونه قۆربانی و به سه‌دان كه‌سیش چاره‌نووسیان نادیاره.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ده‌یان هه‌زار كه‌س له دانیشتووانی ناوچه لافاو لێدراوه‌كان، ئاواره و ڕاگوێزی ناوچه ئارامه‌كان كراون. دوو ئه‌یاله‌تی “گۆوا” و “ماهاراشترا” زۆرترین زه‌ره‌ر و زیانی ئه‌و سێڵاوهیان به‌ركه‌وتووه و به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی له ون بوونی هه‌زران كه‌س له ده‌ورووبه‌ری شاری “مۆمبایی” ده‌ترسن. به پێی ئاماڕهكان، لانیكه‌م ١٦٣ كه‌س له ئه‌یاله‌تی “ماهاراشترا” گیانیان له ده‌ست داوه و له شاری “گۆوا” به سه‌دان ماڵی خه‌ڵك وێران بوون. به وته‌ی بسپۆڕانی به‌شی كه‌ش و هه‌وا، گه‌رم بوورنی زه‌وی و گۆڕانی كه‌ش و هه‌وا هۆكاری هاتنی سێڵاوه مه‌رگباره‌كانی ئه‌م دوایانه‌یه.