کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کانكوردستان

خۆكۆژی لانیكه‌م ٢٠ كه‌سی خه‌ڵكی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان ته‌نیا له‌ مانگی پووشپه‌ڕدا

خۆكۆژی لانیكه‌م ٢٠ كه‌سی خه‌ڵكی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان ته‌نیا له‌ مانگی

به‌ پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی كوردستان، ته‌نیا له‌ ماوه‌ی مانگی پووشپه‌ڕی ١٤٠٠ی هه‌تاویدا، لانیكه‌م ٢٠ هاووڵاتی له‌ شاره‌ جۆراوجۆره‌كانی كوردستان، ده‌ستیان داوه‌ته‌ خۆكوژی.

به‌ پێی ئه‌و ڕاپۆرته‌، له‌ ماوه‌ی یه‌ك مانگی ڕابردوودا ٩ ژن و ١١ پیاو له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان كۆتاییان به‌ ژیانی خۆیان هێناوه‌، له‌م ٢٠ كه‌سه‌ ٦ كه‌سیان (٣ كچ و ٣ كۆر) ته‌مه‌ن ژێر ١٨ ساڵ بوون. ئه‌و ڕاپۆرته‌ هۆكاره‌كانی خۆكۆژی له‌ ٩٩ له ‌سه‌دی ئه‌و ڕووداوانه‌، بۆ نه‌بوونی، فه‌قر و كێشه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ئه‌گه‌رێنێته‌وه‌.