ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٨ی مانگی پووشپه‌ڕ، كرێكارانی شیركه‌تی “ئاسن ئاجین”ی كانزای “سونگۆن”ی وه‌رزه‌قان، له ناڕه‌زایه‌تی به وه‌رگرتنی به‌ڵگه‌ی سپی ئیمزا له لایه‌ن شیركه‌ته‌وه، ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی.
كرێكارانی ئه‌و شیركه‌ته ماوه‌ی سێ مانگه كه به‌رده‌وام له كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی و مانگرتن دان و له ماوه‌ی مانگرتنیان ڕێژه‌ی به‌رهه‌م هێنانی ئه‌و كانزایه له سه‌دا ٥٠ كه‌می كردووه. به وته‌ی كرێكاران پێشتر شۆرای ته‌ئمیین و نوێنه‌رانی مه‌جلیس به‌ڵێنی چاكسازی و جێبه‌جێ كردنی خواسته‌كانیان دابوو، به‌ڵام هه‌تاكوو ئێستا هیچ یه‌ك له به‌ڵێنه‌كانیان جێبه‌جێ نه‌كردووه. به وته‌ی كرێكاران، شیركه‌ت ده‌یه‌ویست به وه‌رگرتنی به‌ڵگه‌ی سپی ئیمزا، كرێكاران بخاته ژێر گۆشاره‌وه.