یهرله به‌یانی ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٨٩ی مانگی پووشپه‌ڕ، ٤ زیندانی له زیندانی ناوه‌ندی ئیسفه‌هان، یه‌ك به‌ندكراو له زیندانی زه‌نجان و دوو به‌ندكراوی دیكه له زیندانی ناوه‌ندی ورمێ، له سێداره دران.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، چوار زیندانی به ناوه‌كانی “عه‌لی به‌نده په‌رویزی” خه‌ڵكی شیراز، “مههداد گۆڵشه‌نی” خه‌ڵكی كرمان، “جه‌واد كه‌ریمیان” خه‌ڵكی تاران و “نه‌سیر ئه‌حمه‌د به‌لووچ” خه‌ڵكی زاهیدان، كه پێشتر به تۆمه‌ته‌كانی په‌یوه‌ندیدار له‌گه‌ڵ ماده هۆشبه‌ره‌كان ده‌سته‌به‌سه‌ر كرابوون، له زیندانی ناوه‌ندی ئیسفه‌هان له سێداره دران. له لایه‌كی دیكه و له‌م ڕۆژه‌دا به‌ندكراوێكی ٥٨ ساڵ ته‌مه‌ن به ناوی “سۆفی حسێن محه‌ممه‌دی” كه ٩ ساڵ له‌وه پێش به تۆمه‌تی كۆشتنی به ئه‌نقه‌ست ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو، له زیندانی زه‌نجان ئێعدام كرا. هه‌روه‌ها دوو به‌ندكراوی دیكه به ناوه‌كانی “بابه‌ك ئه‌سڵانی” و “مۆحسن ئیسفه‌هانی” كه پێشتر به تۆمه‌تی كۆشتنی به ئه‌نقه‌ست به ئێعدام مه‌حكووم كرابوون، له زیندانی ناوه‌ندی شاری ورمێ له سێداره دران.