ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٨ی مانگی پووشپه‌ڕ، به هه‌زاران كه‌س له شارومه‌ندانی تایله‌ندی به به‌ڕێوه‌بردنی ڕێپێوانێكی ناڕه‌زایه‌تی له “بانكۆكی” پایته‌ختی ئه‌و وڵاته، خوازیاری ده‌ست له كار كێشانه‌وه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی تایله‌ند به‌هۆی كه‌م كاری له بۆحرانی كۆرۆنا بوون.
به پێی ئه‌و وێنانه كه له توڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كاندا بڵاو بووه‌ته‌وه، پۆلیسی تایله‌ند له گازی فرمێسك ڕێژ و ماشینی ئاو پاش بۆ تێكدانی كۆبوونه‌وه‌ی خۆپێشانده‌ران كه به‌ره‌و بینای سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌و وڵاته ده‌چوون، كه‌ڵكی وه‌رگرتووه. ئه‌و خۆپێشاندانه له كاتێكدا به‌ڕێوه ده‌چێت كه وڵاتی تایله‌ند له‌گه‌ڵ هاتنی پاندمی كۆرۆنا هیچ تهدابیرێكی شیاوی نه‌گرتۆته به‌ر. به تایبه‌ت له‌م ڕۆژانه تایله‌ند له‌گه‌ڵ شه‌پۆلێكی به‌ربڵاوی تووشبوون به وایرۆسه جۆراوجۆره‌كانی كۆرۆنا ڕووبه‌ڕوو بووه‌ته‌وه و ئه‌مه بووه‌ته هۆی نیگه‌رانی دانیشتووانی ئه‌و وڵاته.