مانگرتنی ٣١ ڕۆژه‌ی كرێكارانی په‌یمانیی نه‌وت، گاز و پێترۆشیمییهكان، كرێكارانی له لایه‌كه‌وه و ده‌وڵه‌ت و خاوه‌نكارانی له لایه‌كی دیكه‌وه خستووه‌ته دوو ڕیزی چینایه‌تیی جیاوازه‌وه. كرێكارانی مانگرتوو به‌هۆی پێگه‌ی ئابووریی به‌رهه‌مهێنانیان، به‌هۆی مێژووی پڕ له شانازییان و به‌تایبه‌ت به‌هۆی ئه‌وه‌یكه خواستی لانیكه‌م و خێرای گشت كرێكارانی ئێرانیان هێناوه‌ته گۆڕێ، له‌م قۆناغه‌دا بوونه‌ته پێشه‌نگی گشت چینی كرێكاری ئێران. ئه‌م مانگرتنه هه‌تا ئه‌مڕۆشی گه‌لێك ده‌ستكه‌وتی گه‌وره‌ی بووه.
له به‌رامبه‌ر ڕیزی كرێكارانی خهباتكاردا، كابینه‌ی ده‌وڵه‌ت، ده‌زگای قه‌زایی، ده‌زگای یاسادانان، سه‌رمایه‌دارانی ده‌وڵه‌تی، سه‌رمایه‌دارانی چه‌كدار، سه‌رمایه‌دارانی به‌شی خسووسی و مافیایی حه‌وت سه‌ری په‌یمانكار ڕاوه‌ستاون. ئه‌وانه تێكڕا هه‌وڵ ده‌ده‌ن تا له‌ڕێگه‌ی تاكتیك گه‌لێكه‌وه، كرێكاران به كه‌مترین ده‌ستكه‌وته‌وه بگه‌ڕێننه‌وه سه‌ر كاره‌كانیان. كابینه‌ی روحانی، كه له دوایین ڕۆژه‌كانی ته‌مه‌نی خۆی دایه، تاكتیكی ناكۆكینانهوهی گرتووه‌ته‌به‌ر. روحانی و وه‌زیری نه‌وت كه له ترسی په‌ره‌سه‌ندنی مانگرتنه‌كه به‌ره‌و كرێكارانی ڕه‌سمی كه‌وتوونه‌ته له‌رزه، ڕایانگه‌یاندووه كه ئه‌وان له به‌رامبه‌ر كرێكارانی ڕه‌سمیدا، كه پێیان ده‌ڵێن “كاره‌كه‌ر“، به‌رپرسن. ئه‌وان وتوویانه كه كێشه‌یه‌ك له یاسای بوودجه‌دا هه‌یه كه له پێدانی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كان و بردنه‌سه‌ره‌وه‌ی حه‌قده‌ستی كرێكارانی ڕه‌سمی ڕێگری ده‌كات. روحانی به قه‌ولی خۆی به‌ڵێنی به “كاره‌كه‌ره‌كان” داوه كه به‌ربه‌سته‌كانی یاسای بوودجه لاده‌چێت و حه‌قده‌سته دواخراوه‌كان ده‌درێت و حه‌قده‌سته‌كان به پێی یاسای دامه‌زراندنی ناوخۆ زیاد ده‌كرێت. ئه‌وان وتوویانه كه په‌یمانكاران ئه‌م كێشانه‌ی ئێستایان خوڵقاندووه له‌به‌ر ئه‌وه‌یكه پاره له شیركه‌تی نه‌وت وه‌رده‌گرن به‌ڵام بڕێكی كه‌م له‌و پاره‌یه ده‌ده‌نه كرێكارانی په‌یمانی.
“شۆرای ڕێكخستنی ناڕه‌زایه‌تیی كرێكارانی په‌یمانیی نه‌وت” له وڵام به‌م ساختهكارییهدا ڕایگه‌یاندووه كه به‌ته‌واوی له داخوازیی كرێكارانی ڕه‌سمی دیفاع ده‌كات و جه‌ختی كردووه‌ته‌وه كه واده و به‌ڵێنی سه‌ر خرمان به ده‌یان جار له ماوه‌ی ساڵانی ڕابردوودا دراوه به‌ڵام هیچ كات وه‌دی نه‌هاتوون. هه‌روه‌ها به تهئكیدهوه ڕایانگه‌یاندووه كه هه‌موو مافێك به زه‌بری خه‌باتی یه‌كگرتووانه‌ی كرێكارانی ڕه‌سمی و غه‌یره ڕه‌سمی به‌ده‌ست دێت. “شۆرای ڕێكخستنی ناڕه‌زایه‌تیی كرێكارانی په‌یمانیی نه‌وت” سه‌باره‌ت به خه‌تابار كردنی په‌یمانكاران به ساده‌یی وتوویه‌تی كه: “ئه‌گه‌ر ڕاست ده‌كه‌ن وه‌رن و ئه‌م مفته‌خۆرانه وه‌ده‌ر نێن“.
سه‌عید جه‌لیلی، وه‌ك نوێنه‌ری ره‌ئیسی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له ژێرده‌ستانی سه‌رۆك كۆماری ده‌ستنیشانكراو، له دیدار له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك له كرێكاری خۆش باوه‌ڕ به ڕژیم، وایان نیشان دا كه له كێشه و گرفتی داسه‌پاو به‌سه‌ر كرێكاران بێ خه‌به‌رن و قه‌ولیان دا كه ئیداره‌ی كار بكه‌نه شۆرای ئیسلامی و بیخه‌نه خزمه‌ت كرێكارانه‌وه. شۆرای ڕێكخستن بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌م تاكتیكه له به‌یانییه‌ی ژماره چواری خۆیدا نووسیی:
“هه‌ر له ئێستاوه ڕایده‌گه‌یه‌نین كه ڕێكخستنی شۆرای ئیسلامی و پێكهێنانی هه‌رجۆره ڕێكخراوێك له‌ژێرناوی “سه‌ربه‌خۆ“ی كرێكاری له لایه‌ن هه‌یئه‌تی ده‌وڵه‌ته‌وه كرده‌وه‌یه‌كی دژی ئێمه كرێكارانه و وڵامی ئێمه كرێكاران نییه. كارنامه‌ی شۆرا ئیسلامییه‌كان و ڕێكخراوه دهستسازهكانی له‌مجۆره بۆ كرێكاران ئاشكرایه. ئه‌مانه هه‌میشه ئامرازی كۆنتڕۆڵی ئێمه كرێكاران و خزمه‌ت گه‌یاندن به خاوهنكاران بوون و ده‌شبن. ٤٠ هه‌زار هێزی حه‌راسه‌ت كه له سه‌نعه‌تی نه‌وتدا جێگیر كراون به‌س نییه كه ده‌تانهه‌وێ شۆرای ئیسلامیشی پێ زیاد ده‌كه‌ن.”
نوێنه‌رانی ده‌زگای قه‌زایی و ده‌زگای یاسادانان باشتر بوونی باروودۆخی كرێكارانی په‌یمانی به‌مافی ئه‌وان ده‌زانن و به‌ڵێنیان داوه له جێبه‌جێ كردنی ئه‌م بابه‌ته‌دا یارمه‌تیده‌ر ده‌بن. ئه‌وان هاوكات هۆشداریشیان داوه كه مانگرتنه‌كه سیاسی نه‌بێته‌وه و زه‌ربه له به‌رهه‌مهێنان نه‌دات. شۆرای ڕێكخستنیش له به‌رامبه‌ردا وڵامی داوه‌ته‌وه كه تۆپه‌كه له زه‌ویی ئه‌وان دایه. كرێكاران چیتر به واده و به‌ڵێنی بێبنه‌ما دڵ خۆش ناكه‌ن. ئه‌وان به پشت به‌ستن به مانگرتنی سه‌ركه‌وتووانه‌یان، داخوازیی به‌ڕه‌سمی ڕاگه‌یه‌ندراوی ناو بهنانییهی یه‌كه‌م، وه‌دی دێنن.
دوایین گرووپ، واته مافیای په‌یمانكاران، ده‌ستی داوه‌ته هه‌مووجۆره فروفێڵێك تا به‌ڵكوو مانگرتنه‌كه به كه‌مترین هه‌زینه و تا ڕاده‌یه‌ك به خه‌رجی ده‌وڵه‌ت كۆتایی پێبێنێ. “ئه‌نجومه‌نی پیشه‌یی خاوه‌نكارانی شیركه‌ته‌كانی موهه‌ندسی و په‌یمانكاریی نه‌وت، گاز و پێترۆشیمی” داوای له وه‌زاره‌تی نه‌وت كردووه بێننه ناو ئه‌م ناكۆكییه‌وه و خواسته یاساییه‌كان وه‌دی بێنن. ئه‌وان له هه‌ر هه‌نگاوێكدا له‌گه‌ڵ كاردانه‌وه‌ی بیرمه‌ندانه‌ی شۆرای ڕێكخستن، كه نوێنه‌ری ڕاسته‌قینه‌ی ١٠٦ تا ١١٠ هه‌زار كرێكاری په‌یمانییه، به‌ره‌وڕوو بوونه‌ته‌وه.
به‌ده‌ر له‌وانه‌ی باسیان لێكرا، په‌یمانكاران سه‌ره‌تا جلی سووری جه‌لادیان له‌به‌ر كرد و ٧٠٠ كرێكاری مانگرتوویان له پاڵاوگه‌ی تاران و پاشان ژماره‌یه‌كی زیاتریان له ناوه‌نده‌كانی دیكه ده‌ركرد. “شۆرای ڕێكخستن“، گه‌ڕانه‌وه بۆسه‌ر كاری ئه‌م كرێكارانه‌ی به داخوازییه‌كان ئیزافه كرد و له ئاكامی ته‌بلیغاتی درووستی چالاكانی به‌ئه‌زموون و ئه‌م شۆرایه، ژماره‌یه‌كی زیاتر له كرێكاران به مانگرتنه‌كه په‌یوست بوون. له ئێستادا نزیك به ١٠٤ ناوه‌ندی كرێكاری و زیاتر له ١٠٥ هه‌زار كرێكار به‌م مانگرتنه په‌یوه‌ست بوون. په‌یمانكاران به قه‌تع كردنی حه‌قده‌ستی كرێكارانی مانگرتوو و قه‌تعی ئاو و خۆراكی كرێكارانی ناو كه‌مپه‌كان ویستیان كرێكاران له‌ژێر گوشاری برسییه‌تیدا بگه‌ڕێننه‌وه سه‌ر كار. شۆرای ڕێكخستن، ده‌ستبه‌جێ داوای له خه‌ڵكی ناوچه‌كه كرد كه ئاو و خۆراكی پێویست بۆ كرێكاران دابین بكه‌ن كه كردنیان. هێندێك له په‌یمانكاران له هێندێك له ناوچه‌كان له‌گه‌ڵ كرێكارانی مانگرتوو وت‌ووێژیان كردووه و به قه‌بووڵ كردنی دوو به‌رابه‌ر كردنی حه‌قده‌سته‌كان و ٢٠ ڕۆژ كار و ١٠ ڕۆژ مه‌ره‌خه‌سی، ئه‌وانیان گه‌ڕاندووه‌ته‌وه سه‌ر كار. شۆرای ڕێكخستن، به بێ سه‌رزه‌نش كردنی ئه‌م كرێكارانه وه‌بیر ئه‌وان و خاوه‌نكارانی هێناوه‌ته‌وه كه مانگرتن سه‌رتاسه‌رییه و له ده‌وری گشت خواسته‌كان یه‌كگرتوویه. په‌یمانكاران هاوكات گرووپی كاریابیی پایپینگ و ئێكیپ پڕۆژه‌ییان به خزمه‌ت گرتووه. ئه‌وانه له هه‌وڵی ئه‌وه دان تا چالاكیی كرێكاران بخه‌نه چوارچێوه‌ی یاساوه و كرێكاران به چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌كانیان له لایه‌ن كاربه‌ده‌ستانی ده‌وڵه‌ته‌وه هومێدوار بكه‌ن. شۆرای ڕێكخستن، له به‌یانییه‌ی نۆهه‌می خۆیدا له‌مباره‌وه هۆشداری به كرێكاران دا و ڕایگه‌یاند كه:
“ئه‌زموونی ساڵی ڕابردوودا هه‌رگیز له‌بیر ناكه‌ین. مانگرتنێكی یه‌كگرتوو و به‌رینمان بوو. به‌ڵام له ئاخردا كاتێك كه خه‌ریك بوو پانتایی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان په‌ره‌ی ده‌ستاند و هه‌موو په‌یگیری خواسته‌كانمان بووین، گرووپی كاریابیی پایپینگ و ئێكیپ پڕۆژه‌یی مۆری كۆتاییان لێدا و به دانی هێندێك واده و به‌ڵێنی، كۆتایی مانگرتنه‌كه‌یان ڕاگه‌یاند“.
هه‌ڵسووڕاوانی ده‌رگیر له كێشمه‌كێشی چینایه‌تیی ئێستا، توانای ئه‌وه‌یان هه‌یه كه له ڕێگه‌ی پێكهێنانی سندووقه ماڵییه‌كان و ڕێكخستنی كۆمه‌ڵێكی زیاتر له داكۆكیكارانی كرێكارانی مانگرتوو، ئه‌وان یه‌كگرتوو و به‌دوور له نیگه‌رانی ڕابگرن و ڕێگا بۆ پێكهێنانی ڕێكخراوێكی سه‌رتاسه‌ریی كرێكاری خۆش بكه‌ن. په‌ره‌پێدانی ڕیزه‌كانی مانگرتن، یه‌كگرتوویی زیاتر، كه‌ڵك وه‌رگرتنی به‌رین له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بۆ ئاگادار ڕاگرتنی به‌رده‌وامی خه‌ڵك و په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ چالاكانی بزووتنه‌وه‌كانی دیكه ده‌بێته هۆی پووچه‌ڵ بوونه‌وه‌ی پیلانگێڕییه‌كان و وه‌دیهاتنی داخوازیی ڕاگه‌یه‌ندراو له به‌یانییه‌ی یه‌كه‌می شۆرای ڕێكخستن، ئاسان ده‌كاته‌وه.