كرێكارانی شیركه‌تی شاره‌داری “پۆلدۆخته‌ر”، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٧ی مانگی پووشپه‌ڕ، له ناڕه‌زایه‌تی به په‌رداخت نه‌كرانی حه‌قده‌ست و حه‌قی بیمه‌كانیان، ده‌ستیان دایه‌كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی.
كرێكارانی شاره‌داری “پۆلدۆخته‌ر” له‌م باره‌وه ڕایانگه‌یاند: زۆربه‌ی كرێكارانی شاره‌داری بۆ دابین كردنی هه‌زینه‌كانی ژیان، تووشی كێشه و گرفت بوون، حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان به پێی یاسای كار په‌رداخت ناكرێت. هه‌ڵكشانی ڕۆژانه‌ی نرخی كاڵا و دۆخی خراپی كۆرۆنا، له‌خواره‌وه بوونی ئاستی حه‌قده‌ست، وای لێكردووین كه بۆ دابین كردنی پێداویستییه‌كانی ژیان له‌گه‌ڵ كێشه و گرفتێكی زۆر ڕووبه‌ڕوو ببینه‌وه.