ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٧ی مانگی پووشپه‌ڕ، ژماره‌یه‌ك له خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمینی ئیجتماعی له شاره‌كانی تاران، ڕه‌شت و مه‌شهه‌د له ناڕه‌زایه‌تی به جێبه‌جێ نه‌كردنی خواسته‌كانیان له به‌رامبه‌ر بینای ته‌ئمینی ئیجتماعیی شاره‌كانی خۆیان، كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌رێوه‌برد.
خانه‌نشینكراوانی ناڕازی هێندێك له خواسته‌كانیان: زیاد كردنی حقووقه‌كان، به‌كرده‌وه ده‌رهێنانی یاسای هاوسان سازیی حقووق، به‌ڕێوه‌بردنی مادده‌ی ٩٦ی یاسای ته‌ئمینی ئیجتماعی، چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی بیمه‌ی ته‌كمیلی، پێدانی پاداشی كۆتایی ساڵ و هه‌روه‌ها له‌به‌رچاوگرتنی پێشینه‌ی كاره سه‌خت و زیانباره‌كان ڕاگه‌یاندووه.