ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٧ی مانگی پووشپه‌ڕ، كۆمه‌ڵێك له شارومه‌ندانی عێراقی دانیشتووی وڵاتانی ئا‌مریكا و بلژیك، دژی ده‌ست تێوه‌ردانه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی له عێراق، كۆبووبه‌وه‌یه‌كی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕیوه‌برد.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، شارومه‌ندانی دانیشتووی ئا‌مریكا به كۆبوونه‌وه له “واشینگتۆن” و به‌رانبه‌ر كاخی سپی، دژی ده‌سه‌ڵاتدارانی كۆماری ئیسلامی دروشمیان وته‌ه‌وه و خوازیاری كۆتایی هێنان به ده‌ست تێوه‌ردانی كۆماری ئیسلتامی له عێراق بوون. له لایه‌كی دیكه عێراقیه‌كانی دانیشتووی “بڕوكسل”ی بلژێك به به‌ده‌سته‌وه گرتنی ئالا و پلاكارد، دڕوشمی (ئێران بڕۆ ده‌ره‌وه- به‌غداد ئازاده)، خوازیاری پێش گرتن به ده‌ست تێوه‌ردانه‌كانی ڕژیم له‌و وڵاته بوون.