ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٧ی مانگی پووشپه‌ڕ، وه‌زاره‌تی ناوخۆی توركییه ڕایگه‌یاند كه ١٣٣ په‌نابه‌ریان له ماوه‌ی دوو ڕۆژی ڕابردوودا له سنووری نێوان توركییه و ئێران ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه.
له‌گه‌ڵ توندبوونه‌وه‌ی تێكهه‌ڵچوون و شه‌ڕ له ئه‌فغانستان، جه‌معییه‌تێكی زۆر بۆ خۆدوورخستنه‌وه له نائارامییه‌كان ڕوویان كردووه‌ته توركییه و وڵاتانی ده‌ورووبه‌ر. به‌وته‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆی توركییه، ڕۆژی شه‌ممه ٧٣ كه‌س و ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٦٠ كه‌س، كه ٥٩ كه‌سیان ئه‌فغانستانی بوون، له پارێزگای وان كه سنووری هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ ئێران هه‌یه ده‌ستبه‌سه‌ر كراوان. به پێی لێكۆڵینه‌وه‌ی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، له نزیك ٦ مانگ له‌مه‌وبه‌ره‌وه هه‌تا ئێستا ٢٧٠ هه‌زار كه‌س له خه‌ڵكی ئه‌فغانستان ئاواره بوون و به‌م ژماره‌یه‌وه ئاماری كه‌سانێك كه له ئه‌فغانستان ماڵ و حاڵی خۆیان به‌جێ هێشتووه گه‌یشتووه ٥ ملیۆن و ٣٠٠ هه‌زار كه‌س.