ڕۆژی شه‌ممه ٢٦ی مانگی پووشپه‌ڕ، له‌گه‌ڵ نزیك بوونه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك له خه‌ڵك به تانكێڕێكی وه‌رگه‌ڕاوی هه‌ڵگری بێنزین له كێنیا و ئاگر گرتنی تانكێڕهكه، لانیكه‌م ١٣ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا و ژماره‌یه‌كی دیكه‌ش بریندار بوون.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌م كه‌سانه به به‌ده‌سته‌وه گرتنی گاڵۆن به‌نیاز بوون له‌م تانكێڕه بێنزین به‌رن. كاربه‌ده‌ستانی پۆلیس ڕایانگه‌یاندووه كه له ئێستادا ٢٤ كه‌س به‌هۆی قووڵ بوونی برینه‌كانیان له نه‌خۆشخانه له‌ژێر چاوه‌دێری دان كه هێندێكیان منداڵن.