ڕۆژی شه‌ممه ٢٦ی مانگی پووشپه‌ڕ، چالاكانی مافی مرۆڤ هه‌واڵی گیان له ده‌ست دانی سێهه‌مین قۆربانی ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی خووزستانیان بڵاو كرده‌وه.
به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مروڤ، “قاسم خوزه‌یری”، “مۆسته‌فا نه‌عیماوی” و “عه‌لی مه‌زره‌عه”، له ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی سێ ڕۆژی ڕابردوو له ئۆستانی خووزستان دا گیانیان له ده‌ست داوه. “قاسم خۆزه‌یری” و “عه‌لی مه‌زره‌عه” له ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی ڕۆژی شه‌ممه ٢٦ی مانگی پووشپه‌ڕ له لا‌یه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیمه‌وه كوژراون. ڕۆژی هه‌ینی ٢٥ی مانگی پووشپه‌ڕ، “مۆسته‌فا نه‌عیماوی” له شاری شادگان گیانی له ده‌ست دابوو. شایانی باسه كه دانیشتووانی شاره‌كانی “شاوور”، “كه‌رخه”، “سه‌ید نه‌عیم”، “كووت عه‌بدۆڵڵا” و “حه‌میدییه” به ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی دژ به كه‌م ئاوی له ئۆستانی خووزستتان په‌یوه‌ست بوون.