ڕۆژی هه‌ینی ٢٥ی مانگی پووشپه‌ڕ، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی مانگرتووی پڕۆژه نه‌وتییه‌كانی “ئیلی زهراسهوهند” له ناوچه‌ی “چۆغاخۆر”ی سه‌ر به ئۆستانی چوارمه‌حاڵ و به‌ختیاری، ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی.
كرێكارانی به‌شدار بوو له‌م كۆبوونه‌وه‌دا وێڕای جه‌خت كردن له‌سه‌ر درێژه‌ی مانگرتن، ڕایانگه‌یاند: تا گه‌یشتن به خواسته‌كانیان به‌رده‌وام ئه‌بن له كۆبوونه‌وه و ناڕه‌زایه‌تییه‌كانیان. كرێكارانی به‌شدار بوو خوازیاری بێده‌سه‌ڵات كردنی شیركه‌ته په‌یمانكارییه‌كان، یاسای كاری یه‌كسان- حه‌قده‌ستی یه‌كسان، بۆ كرێكارانی ته‌واوی به‌شه‌كانی پاڵاوگه‌كان، پترۆشیمیهكان و سه‌نایه‌عی نه‌وت و گاز بوون.