ڕێژه‌ی قۆربانیانی لافاو له ئاڵمان و بلژیك ڕوو له هه‌ڵكشانه، و له نوێترین ئاماردا ڕێژه‌ی قۆربانیانی ئه‌و ڕووداوه له ئاڵمان گه‌یشتۆته ١٠٣ كه‌س و هاوكات وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی بلژیك گیان له ده‌ست دانی لانیكه‌م ٢٠ كه‌سی به هۆی هاتنی لافاو له‌و وڵاته پشت ڕاست كرده‌وه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕێژه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له وڵاته‌كانی ئاڵمان، بلژیك و لوكزامبۆرگ بێ سه‌رو شوێنن به ١٠٠٠ كه‌س گه‌یشتووه. به پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵنێری فه‌رانسه، ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو له ماڵی دانیشتووانی ئه‌و وڵاتانه له شار و گونده‌كان، به ته‌واوی ڕووخاون. ئه‌و لافاوه خراپترین ڕووداوی سرووشتییه كه دوای جه‌نگی جیهانی دووهه‌م له ئاڵمان، ڕوویداوه. جێی ئاماژه‌یه كه زه‌ره‌ر و زیانه‌كانی ئه‌و لافاوه له بلژیك و هۆله‌ند هێشتا به‌راوه‌رد نه‌كراوه.