كرێكارانی مانگرتووی شیركه‌تی “جه‌هان پارس”ی شاری مێهران، ڕۆژی پێنج شه‌ممه ٢٤ی مانگی پووشپه‌ڕ، له ناڕه‌زایه‌تی به پێڕانه‌گه‌یشتنی به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی به خواسته‌كانیان، ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی و جاده‌ی شیركه‌ت نه‌وتیان داخست.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، مانگرتووانی ئه‌و شیركه‌ته خه‌ڵكی شاره‌كانی “مێهران” و “مه‌ڵه‌كشاهی”ین كه له شیركه‌تی “جه‌هان پارس” كار ده‌كه‌ن. په‌یمانكاری ئه‌و شیركه‌ت به به‌ستنی قه‌راردادی كۆرت ماوه و بێبه‌ش كردنی كرێكاران له مافه سه‌ره‌تایه‌كانیان، گۆشارێكی زۆری خستۆته سه‌ریان. به وته‌ی نوێنه‌ری ئه‌و كرێكارانه، په‌یمانكار به به‌ستنی قه‌راردادی كورت ماوه بۆ كرێكارانی خۆجێیی و ده‌ركردنیان له كۆتایی ساڵدا، ڕێگره له چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان. جێی ئاماژه‌یه كه ئه‌و شیركه‌ته ته‌نیا له ساڵی ٩٩ی هه‌تاویدا به بیانووی كۆرۆنا ٣٥٠ كرێكاری له كار بێكار كردووه.