کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

پیلانگێڕیی به‌رده‌وامی خاوه‌نكاران و ده‌وڵه‌ت دژبه‌ مانگرتنی سه‌رتاسه‌ریی كرێكارانی په‌یمانی

حمایت کانون مدافعان حقوق بشر

لهم ڕۆژانهدا شایهدی ڕوودانی یهكێك لهگهورهترین ڕووداوهكانی بزووتنهوهی كرێكاری و چینایهتی لهئێرانین. مانگرتنی سهرتاسهریی كرێكارانی پهیمانیی سهنعهتی نهوتی ئێران كهلهڕێكهوتی ٢٩ی مانگی جۆزهردانی ١٤٠٠ی ههتاوی بهمانگرتنی كرێكارانی پهیمانیی شیركهتی فهراب لهوزهخانهی بیدخوونی عهسهلوویهدهستپێكرد، بۆ ٤مین حهفتهی بهردهوام ههروا درێژهی ههیه‌. ههتا ئێستا كرێكارانی ١٠٥ شیركهت و ناوهندی كرێكاری له١٩ ئۆستانی ئێران بهجهمعییهتی پتر له١٠٠ ههزار كرێكارهوهبهم مانگرتنهپهیوهست بوون. ئهم ئامارهبهردهوام لهحاڵی زیاد بوون دایه‌.

لهدرێژهی ههڵمهتی پشتیوانی لهكرێكارانی مانگرتوو، كۆمهڵێك لهخوێندكارانی سهرتاسهری ئێرانیش ڕۆژی شهممهبهبڵاوكردنهوهی بهیانییهیهك كهههتا ئێستا لهلایهن ٥٠٠ خوێندكاری زانكۆكانی ئێرانهوهواژۆ كراوه، وێڕای دهربڕینی پشتیوانی لهكرێكارانی مانگرتووی سهنعهتی نهوت بهتهئكیدی دووبارهلهسهر خواستهسهرهكییهكانیان، نووسییان: “ئێمهخوێندكاران داخوازییهكانی وهك كۆنتڕۆڵی پهرهسهندنی لهڕادهبهدهری خسووسی سازی و پهیمانكاری، مافی ههبوونی ڕێكخراوی سهربهخۆ، زیاد كردنی حهقدهستهكان بهپێی واقعییهتی ژیان، دانی سهری وهختی حهقدهستهكان بهكرێكاران، باشتر كردنی باروودۆخی كار، مهحكووم كردنی دهركردنی كرێكاران و گهڕاندنهوهیان بۆ سهر كار، مهحكووم كردنی ههڵسووكهوتی قهزایی لهگهڵ كرێكارانی ناڕازی بهبێعهداڵهتی، پێكهێنانی ئهمنییهتی پیشهیی و ههڵوهشاندنهوهی گرێبهستی كاتی و زاڵمانه، بههرمهند بوون لهمافی گشتیی مهسكهن، ئیمكاناتی فێركردن، پێداویستی دهرمانی و ڕێفاهی، بهبهرحهق و وهدیهێنانیان بهزهروورهتێكی خێرا و حاشاههڵنهگر دهزانین.”

ئهمجۆرهپشتیوانییانهههروا درێژهی ههیهو كرێكاران بهردهوام بهخۆڕاگرییهكی شایانی ستایشهوهلهسهر دابین كردنی گشت خواستهكانیان پێداگری دهكهن. بهڵام لهم ماوهیهدا پهیمانكاران و بهرپرسانی دهوڵهتیش بێكار دانهنیشتوون و بهردهوام دهستیان داوهتهڕێكخستنی پیلانگێڕی بۆ بهلاڕێدابردن و تێكشكاندنی ئهم مانگرتنه‌. “شۆرای ڕێكخستنی ناڕهزایهتیی كرێكارانی پهیمانیكهلههاوئاههنگ كردنی ئهم مانگرتنهدا ڕۆڵ دهبینێ، لهبهیانییهكانی خۆیدا بهردهوام سهبارهت بهم مهترسییههۆشداری داوهو هاوكات ههوڵیشی داوهجهماوهری كرێكار بۆ پووچهڵ كردنهوهی پیلانگێڕییهكان ئامادهبكات.

بۆ نموونهئهگهرچی كرێكارانی ڕهسمی سهنعهتی نهوت و پێترۆشیمی ههتا ئێستا بهم مانگرتنهپهیوهست نهبوون، بهڵام شۆرای ڕێكخستنی مانگرتن كهلهڕاستیدا وتهبێژی وشیاری كرێكارانی مانگرتوویه، لهبهیانییهكانی خۆیدا بهمهبهستی تهئكید لهسهر یهكگرتوویی چینایهتیی كرێكاران و پووچهڵ كردنهوهی سیاسهتی ناكۆكینانهوهی دهوڵهت، هێندێك لهخواستی كرێكارانی ڕهسمیشی تێكهڵاوی خواستی كرێكارانی پهیمانی كردووه‌.

ههر لهم پێوهندهداكۆمیتهی دیفاع لهكرێكارانی مانگرتووكهلهلایهن ههڵسووڕاوانی كرێكاری ناوخۆوهپێكهاتووه، لهبهیانییهی ژمارهدووی خۆیدا نووسیویهتی: “خاوهنكاران و دهوڵهتی پشتیوانیان بۆ تێكشكاندنی مانگرتن، گهلێك ههوڵی جیدییان خستووهتهدهستووری كاری خۆیانهوهكهبریتین لهپێكهێنانی ناوهند و ڕێكخراوی بهڕواڵهت كرێكاری بهڵام ماهییهتدا دژهكرێكار، لابردنی كرێكاران لهشیركهتێك و دامهزراندنیان لهشیركهتێكی دیكهبهئامانجی پچڕاندنی پهیوهندیی نێوان كرێكاران و كهڵك وهرگرتن لهتاكتیكی وهك ڕۆژمزدی كردنی كرێكاران و گهلێك فڕوفێڵی دیكهبۆ تێكشكاندنی مانگرتنهكهیان“. لهم بهیانییهیهدا داوا لهكرێكاران كراوهتا بهرهو پێكهێنانیڕێكخراوی سهربهخۆ لهدهوڵهت و خاوهنكارههنگاو ههڵگرن، چونكهئاستی ڕێكخراوبوونی كرێكاران لهگهڵ توانای دانوستان بهرامبهر بهدهوڵهت و خاوهنكار، پهیوهندی ڕاستهوخۆی ههیه‌.

ههروهها بهپێی ڕاپۆرتهكان، شیركهتهپهیمانكارییهكان لهڕێگهی بهبارمتهگرتنی حهقدهست و مافی كرێكاران ههوڵ دهدهن كرێكاران بگهڕێننهوهسهر كار. سهرچاوهكانی ههواڵی كرێكاری باس لهدواخرانی حهقدهستی چهند مانگی ڕابردووی كرێكارانی پهیمانی لههێندێك لهشیركهتهكان دهكهن و ناوی ٣٤ شیركهتیان بڵاو كردووهتهوهكهلهم ڕێگهوهههوڵ دهدهن مانگرتنی كرێكاران تێكبشكێنن. “شۆرای ڕێكخستنی ناڕهزایهتیی كرێكارانی پهیمانییش ڕۆژی دووشهممهلهبهیانییهیهكدا، وهك نموونهیهك لهم شیركهتانهئاماژهی بهشیركهتیئابادراهان كهوسهركردووهكهحهقدهستی مانگی جۆزهردانی كرێكارانی مانگرتووی خۆی نهداوه‌. ئهم شۆرایهتهئكیدی كردووهكهنابێ ڕێگهبدرێت خاوهنكاران حهقدهستی كرێكاران بهبارمتهبگرن و لهم ڕێگهوهكرێكاران ناچار بهگهڕانهوهبۆ سهر كار بكهن.

یهكێك لهكرێكارانی جۆشكاری چالاك لهم كهمپهینهدا،سهبارهت بهتاكتیكی دووبهرهكی نانهوهی ڕژیم بۆ تێكشكاندنی مانگرتن دهڵێ: “دهیانههوێ ئیدارهی كاری ناوچهی تایبهتی ئابووری بكهنهشۆرای ئیسلامیی كار تا مهسهلهن لهكرێكاراندیفاعبكهن. بهڕاستی پێكهنینییه‌. بهتهمان ئیدارهی كارهكهیان بكهنه‌‌ شۆرای ئیسلامی و ناویشی دهنێن ڕێكخراوی كرێكاری. بهڕاستی ٤٠ ههزار حهراسهتیان بهس نییهكهئێستا پێویستیان بهشۆرای ئیسلامیشه‌. شۆرای ئیسلامی بۆ ئێمهنابێتهوڵام، خواستهكانمان وهدی بێنن.”

خواستی كرێكارانی پهیمانیی نهوت و پێترۆشیمی لهناوهرۆكی واقعیی خۆیدا، خواستی گشت چینی كرێكاری ئێرانه‌. بردنهسهرهوهی ئاستی حهقدهست، هێنانهخوارهوهی سهعاتی كار، ئیمهنی شوێنی كار، ئاسایشی شوێنی ژیان، ئهمنییهتی پیشهیی، مافی پێكهێنانی ڕێكخراو، پێدانی سهری وهختی حهقدهستهكان و هیتر كهلهلایهن كرێكارانی مانگرتووهوهبهوردی باسی لێكراوه، لهزومرهی ئهو خواستانهن كهكرێكارانی سهرتاسهری ئێران بۆ دهستڕاگهیشتنیان بهردهوام خهباتیان كردووهو  خهباتیش دهكهن. ئێستا دهرفهتێكی یهكجار بهبایهخهبۆ ئهوهیكهخهباتێك كهتا دۆینێ بهشێوهی پڕژوبڵاو لهئارادا بووهلهدهوری ئهم خواستهگشتییانهیهكگرتوو بێت. بێگومان بوونی ههر ئهم ئیمكانهواقعییهیهكهخاوهنكاران و دهوڵهتی بۆ ڕاگرتنی ڕهوتی ڕوو لهگهشهی ئهم مانگرتنه،وهجمووجۆڵ خستووه‌.