كرێكارانی شاره‌داری كووت عه‌بدۆڵڵا، له ناڕه‌زایه‌تی به په‌رداخت نه‌كرانی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان، له سه‌ره‌تای مانگی پووشپه‌ڕه‌وه ده‌ستیان داوه‌ته مانگرتن و خوازیاری جێبه‌جێ كردنی خواستەکانیانن.
كرێكارانی شاره‌داری كووت عه‌بدۆڵڵا، حه‌قده‌ستی مانگه‌كانی سه‌رماوه‌ز و به‌فرانباری ساڵی پاریان هێشتا وه‌رنه‌گرتووه و له ساڵی تازه‌ش حه‌قده‌ستی مانگی جۆزه‌ردانیان پێ نه‌دراوه. كرێكارانی ئه‌و شاره‌دارییه ڕایانگه‌یاند: نه په‌یمانکار و نه شاره‌داری هیچ یه‌ك نه‌چوون به ده‌م داواكارییه‌كانیانه‌وه و سه‌ره‌ڕای چه‌ندین جار ناڕه‌زایه‌تی و كۆبوونه‌وه، هیچ بایەخێکیان به داخوازییه‌كانیان نه‌داوه‌ته‌وه.