شاره‌كانی ئه‌فغانستان یه‌ك له دوای یه‌ك ده‌كه‌ونه ده‌ستی تاڵه‌بانه‌وه. هێزه‌كانی تاڵه‌بان هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر ناوچه سنووری و گومركه‌كان له ویلایه‌ته‌كانی باكوور و ڕۆژئاوا و چه‌ند هه‌زار سه‌ربازی ئه‌فغان به‌ره‌و ئێران و تاجیكستان ڕایانكردووه. له ماوه‌ی كه‌متر له حهوتوویهكدا ویلایه‌ته‌كانی ته‌خار، قۆندوز و به‌ده‌خشان كه له‌گه‌ڵ تاجیكستان سنووری هاوبه‌شیان هه‌یه داگیر كراون. هێزه‌كانی تاڵه‌بان هاوكات هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر شاره‌كانی هاوسنووری ئێران و تێپه‌ڕگه سنوورییه‌كانی ئیسلام قه‌لعه و ئهبوونهسریان خستووه‌ته ژێر كۆنتڕۆڵی خۆیانه‌وه. شایه‌تحاڵان وتوویانه كه له زۆرێك له‌م شارستانانه هیچ شه‌ڕێك نه‌هاتووه‌ته ئاراوه و كاربه‌ده‌ستانی خۆجێیی شارستانهكانیان جێهێشتووه. هه‌ڵاتنی كاربه‌ده‌ستانی خۆجێیی له‌وانه فه‌رمانداران و فه‌رمانده‌كانی پۆلیس، وره‌ی سه‌ربازه‌كانیشی دابه‌زاندووه و ئه‌وانیش پاشه‌كشه‌یان كردووه.
تاڵه‌بان پاش ئاگاداربوونه‌وه له‌وه‌یه‌كه ئه‌رته‌شی ئه‌مریكا له لایه‌كه‌وه ڕه‌وتی بردنه‌ده‌ره‌وه‌ی هێزه‌كانی خۆی له ئه‌فغانستان خێراتر كردووه‌ته‌وه و له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه ئه‌شره‌ف غه‌نی و عه‌بدوڵڵا عه‌بدوڵڵا له سه‌فه‌ری خۆیان بۆ واشنگتۆن هیچ ده‌ستكه‌وتێكیان نه‌بووه، ده‌ستبه‌جێ له چرای سه‌وزی ئه‌مریكا بۆ داگیر كردنی كامڵی ئه‌فغانستان گه‌یشت. وڵامی جۆو بایدێن سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكا به سه‌رانی ده‌وڵه‌تی ئه‌فغانستان ڕوون و ئاشكرا بوو: “ئهفعانستانییهكان خۆیان بڕیار له‌سه‌ر داهاتوویان بده‌ن“! كه‌س نییه له بایدێن بپرسێ كه ئه‌گه‌ر قه‌راره خه‌ڵكی ئه‌فغان خۆیان بڕیار له‌سه‌ر داهاتوویان بده‌ن، كه‌وابوو له ماوه‌ی ٤ ده‌یه‌ی ڕابردوودا ئه‌مریكا و ده‌ست و په‌یوه‌نده‌كانی، له ئه‌فغانستان چی‌یان ده‌كرد؟ ئه‌و هه‌مووه گرووپه وه‌حشی و كۆنه‌په‌ره‌سته له ژێر په‌ڕ و باڵی چ ده‌سه‌ڵاتێكدا و به ئیمكاناتی ماددیی چ لایه‌ن گه‌لێك په‌روه‌رده كران و له گیانی خه‌ڵك به‌ردران؟
دیارده‌ی هه‌زیمه‌تی سه‌ربازانی ده‌وڵه‌تی ئه‌فغانستان له به‌ره‌ی شه‌ڕ كاتێك توند بووه‌وه كه ده‌وڵه‌تی بایدێن به‌كرده‌وه، به سهرسپێردراوانی خۆی و كاربه‌ده‌ستانی ده‌وڵه‌ت، ڕێگای هه‌ڵاتن له‌م وڵاته‌ی نیشان دا. ده‌وڵه‌تی بایدێن به واژۆی فه‌رمانێك بۆ ٥ تا ٦ هه‌زار كه‌س له‌و ئه‌فغانیانه‌ی كه له ماوه‌ی بیست ساڵی ڕابردوودا له‌گه‌ڵ ئه‌رته‌شی ئه‌مریكا له ئه‌فغانستان هاوكاریان كردبوو ویزای ده‌ركرد و ئه‌وه‌ش هه‌ڵبه‌ت هه‌موو كاربه‌ده‌ستانی ده‌وڵه‌تی ئه‌فغانستان ده‌گرێته‌وه.
ئه‌گه‌ر باروودۆخهكه هه‌ر به‌م شێوه‌یه بڕواته به‌ره‌وه له داهاتوویه‌كی نه زۆر دووردا، له‌شكری تاڵه‌بان ده‌گاته ده‌روازه‌كانی كابۆل و شه‌ڕێك كه له ساڵی ٢٠٠١ و پاش هێرشی تیرۆریستیی ئه‌لقاعیده بۆسه‌ر بیناكانی تجاره‌تی جیهانی و پێنتاگۆن له ئه‌مریكا دژبه تاڵه‌بان ده‌ستیپێكرد، سه‌ركه‌وتنی تاڵه‌بان و شكستی كامڵی سیاسه‌تی ئه‌مریكای له‌م وڵاته لێده‌كه‌وێته‌وه. هه‌ر له ئێستاوه ئاشكرایه كه ده‌وڵه‌تی ئه‌مریكا پاش وتووێژی ئاشتی له‌گه‌ڵ تاڵه‌بان بڕیاری داوه كه ئه‌فغانستان ته‌حویلی ئه‌م گرووپه بدات. تاڵه‌بان به‌شێوه‌ی كاتیش بێت له ئه‌فغانستان پێگه‌ی ڕابردووی خۆی به‌ده‌ست دێنێته‌وه و به‌سه‌ر وڵاتی ئه‌فغانستاندا زاڵ ده‌بێت. به‌ڵام بێگومان ئه‌وه‌ش كۆتایی ئه‌م ماجه‌رایه نابێت. ئه‌م وڵاته بۆ جارێكی دیكه ده‌بێته مه‌یدانی ڕمبازێنی شه‌ڕسالاران و بازرگانانی به‌رهه‌مهێنان و هه‌نارده كردنی مادده‌ی هۆشبه‌ر و هه‌رچی له تووربێنی كۆنه‌په‌رستیی تاڵه‌بان دایه به‌ناوی یاسا و شه‌ریعه‌ت به‌سه‌ر خه‌ڵكی بێدفاعی ئه‌م وڵاته و پتر له هه‌مووان به‌سه‌ر ژناندا ده‌ڕووخێت. هه‌روه‌ها له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه موقاومه‌تی ئازادیخوازانه و پێشكه‌وتوو به‌تایبه‌ت له‌ژێر كاریگه‌ریی ئه‌وه‌یكه له سبه‌ینێی ئێران‌دا شایه‌دی ده‌بین، شكڵ ده‌گرێت.
بیلانی شه‌ڕی ئه‌فغانستان بۆ ئه‌مریكا كوژرانی ٢ هه‌زار و ٤٠٠ سه‌ربازی ئه‌مریكایی و كه‌م ئه‌ندام بوونی چه‌ند به‌رابه‌ری ئه‌م ژماره‌یه و داسه‌پاندنی هه‌زینه‌ی نزیك به هه‌زار ملیارد دۆلار به‌سه‌ر خه‌ڵكی ئه‌مریكادا بووه و ئاكامه‌كه‌شی بوو به‌وه‌یكه له‌ئێستادا خه‌ڵكی ئه‌فغانستان چاوه‌ڕوانی ده‌كه‌ن. بیلانی خه‌ڵكی ئه‌فغانستان له‌م شه‌ڕه‌دا له‌وه‌ش دڵته‌زێنتر و كارهساتبارتره. كوژرانی چه‌ند سه‌د هه‌زار سه‌ربازی ئه‌فغانستان له به‌ره‌كانی شه‌ڕ و خه‌ڵتانی خوێنی بوونی به سه‌دان هه‌زار كه‌س له خه‌ڵكی بێدفاع له‌لایه‌ن بۆمبه‌كانی تاڵه‌بان له زه‌وی و بۆمب هاوێژه‌كانی ئه‌مریكا له ئاسمانه‌وه، سه‌دان هه‌زار كه‌م ئه‌ندام و ئازار دیتووی شه‌ڕ، خه‌ڵكێكی نوقم له هه‌ژاری و ده‌وڵه‌تێكی نوقم له گه‌نده‌ڵی. ئه‌وه‌یه به‌رهه‌می نیهایی ئیدیعاكانی وه‌ك “ئاوه‌دانی“، “گه‌شه‌ی ئابووری“، “به‌ڕێوه‌بردنی دیمۆكراسی” و “له‌ناوبردنی تیرۆریسم” و هیتر كه ده‌وڵه‌تی ئه‌مریكا به‌ڵێنه‌كه‌ی به خه‌ڵكی ئه‌فغانستان دابوو.
چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له ئه‌فغانستان ئه‌ویش به‌م خێراییه له هه‌مان حاڵ‌دا په‌یمان شكێنی ڕه‌سمیی ده‌وڵه‌تی ئه‌مریكاشه له به‌رامبه‌ر ئه‌فغانستاندا. ده‌وڵه‌تی ئه‌مریكا له ساڵی ٢٠١٢ و له سه‌رده‌می سه‌رۆك كۆماری باراك ئۆباما ڕێكه‌وتننامه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی حامد كهرزای واژۆ كرد كه به پێی ئه‌و ڕێكه‌وتننامه‌یه ده‌وڵه‌تی ئه‌مریكا به‌ڵێنی دابوو كه له ده‌وڵه‌ت و خه‌ڵكی ئه‌فغانستان پشتیوانی بكات.
گرووپه ئیسلامییه‌كان ئه‌ساسه‌ن به یارمه‌تیی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانانی له‌وانه عه‌ره‌بستان و ئیماراتی یه‌كگرتوو و پاكستان دژبه هێزه‌كانی یه‌كیه‌تیی سۆڤیه‌ت سه‌ریان هه‌ڵدا. پاكستان له هاوپه‌یمانانی سه‌ره‌كیی ئه‌مریكا له ناوچه‌كه به پشتیوانیی له تاڵه‌بان، مانه‌وه‌ی هه‌تا ئێستایانی دابین كردووه. ته‌نیا كاتێك كه گرووپه ئیسلامییه‌كان ئامانجی ئیمپریالیسمی ئه‌مریكایان دژبه یه‌كیه‌تیی سۆڤیه‌ت به‌رئاورد كرد و پاشان له كۆنتڕۆڵ چوونه ده‌رێ و سهركهشییهكانیان ژانه‌سه‌ری بۆیان خوڵقاند، هێزه‌كانی ئه‌رته‌شی ئه‌مریكا هاتنه مه‌یدان. ده‌خاڵه‌تی نیزامیی ئه‌مریكاش نه ته‌نیا ئازادیی خه‌ڵكی ئه‌فغانستانی له چنگ گرووپه ئیسلامییه‌كان لێنه‌كه‌وته‌وه، به‌ڵكوو فهلاكهتی خه‌ڵكی ئه‌م وڵاته‌ی ده هێنده زیاد كرد. ئێستا كه ئه‌فغانستان به‌كرده‌وه بووه‌ته وێرانه، پاش دوو ده‌یه ڕیاكارانه ده‌ڵێن: “با ئه‌فغانه‌كان خۆیان بڕیار له‌سه‌ر داهاتوویان بده‌ن“.
له ڕاستیدا به پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌یكه ژوورنالیسمی ڕواڵه‌تی و یان سهرسپێردراو، ده‌رخواردی بیروڕای گشتیی ده‌ده‌ن، ئه‌خلاق و كلتوور و باوه‌ڕه‌كانی تاڵه‌بان پێناسه‌ی كۆمه‌ڵگای ئه‌فغانستان نییه. ئه‌م جۆره ته‌بلیغاتانه وێنه‌یه‌كی ناكامڵ له ڕاستییه‌كانی كۆمه‌ڵگای ئه‌فغانستان نیشان ده‌ده‌ن. وشیارییه‌كی سیاسی و ئیراده‌ی خه‌باتكارانه‌ی پێشكه‌وتوو و پێشڕه‌و به‌تایبه‌ت له‌ناو جه‌ماوه‌ری ژنانی ئه‌م وڵاته‌دا شكڵی گرتووه كه حكوومه‌تی سبه‌ینێی تاڵه‌بان و شه‌ڕسالاران و بازرگانانی مادده‌ی هۆشبه‌ر ڕاده‌ماڵێ. خه‌ڵكی ئه‌فغانستان به‌پێچه‌وانه‌ی سه‌رانی حكوومه‌تی پووشاڵیی ئێستا سواڵی ئازادی و ئه‌منییه‌تی خۆیان له ده‌وڵه‌تی ئه‌مریكا ناكه‌ن و له‌وه‌ش گه‌یشتوون كه: “هیوایه‌كمان به خێری تۆ نییه، شه‌ڕمان پێ مه‌گه‌یه‌نه”.