كرێكارانی بیناسازی زۆرترین ژماره‌ی چینی كرێكاری ئێران پێكدێنن. له‌و جێگه‌وه كه ئه‌م كرێكارانه وه‌رزین و زۆریان ناویان بۆ به‌هرمه‌ند بوون له خزمه‌تگوزاریی گشتی له هیچ نووسینگه‌یه‌كدا تۆمار ناكرێت، هه‌رگیز ئامارێكی ورد له جه‌معییه‌تیان له‌به‌ر ده‌ستدا نییه. هه‌روه‌ها له‌و جێگه‌وه كه پڕژ و بڵاون و له‌ژێر چه‌تری ڕێكخراوگه‌لی واقعی و كارادا نین، به ئاسانی مافه سه‌ره‌تاییه‌كانیان چاوپۆشیی لێده‌كرێ.
ركودی ساخت و ساز و له ئاكامدا بێكاربوونی كرێكارانی بیناسازی به‌هۆی ویرووسی كۆرۆنا، به‌هره‌مه‌ند نه‌بوون له به‌سته‌ی پشتیوانیی ده‌وڵه‌ت، به‌هره‌مه‌ند نه‌بوون له ئیمكاناتی بیمه، بێبه‌ش بوون له غه‌رامه‌تی ڕۆژانی بێكاری و نه‌خۆشی و بێبه‌ری بوون له گه‌ڵاڵه‌ی كاره سه‌خت و زیانباره‌كان، ته‌نیا به‌شێك له كێشه‌ی كرێكارانی بیناسازیی سه‌رتاسه‌ری ئێرانه. ئه‌م كێشه و گرفتانه نزیك به ٢ ملیۆن كرێكاری بیناسازی و بنه‌ماڵه‌كانیانی خستووه‌ته ژێر كاریگه‌ریی خۆیه‌وه و باروودۆخی ژیانیانی دژوارتر له ڕابردوو كردووه.
له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا بۆ جارێكی دیكه مه‌سه‌له‌ی “بیمه‌ی كرێكارانی بیناسازی” له مه‌جلیسی ئیسلامی‌دا هاتووه‌ته گۆڕێ. هه‌ڵبه‌ت نه‌ك به ئامانجی كرانه‌وه‌یه‌ك له ژیانی كرێكارانی بیناسازیدا، به‌ڵكوو به ئامانجی سه‌قامگیر كردنی پێگه‌ی ناعادڵانه و چه‌وسێنه‌رانه‌یه‌ك كه ئه‌م به‌شه له چینی كرێكار تێیدایه.
چاوخشاندنێك به‌سه‌ر پێشینه‌ی هاتنه گۆڕی مه‌سه‌له‌ی بیمه‌ی كرێكارانی بیناسازی نیشانی ده‌دات كه چلۆن له لایه‌كه‌وه مه‌جلیس و ده‌وڵه‌ت له‌ژێر گوشاری خه‌باتی كرێكاراندا ناچار ده‌بن یاسایه‌ك له‌م پێوه‌نده‌دا په‌سند بكه‌ن و له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه به ده‌خاڵه‌تی سه‌رمایه‌دارانی ساخت و ساز و ئه‌و شاره‌داریانه‌ی كه ده‌ستیان له گیرفانی ئه‌م سه‌رمایه‌دارانه دایه، بۆ ماوه‌یه‌كی دوورودرێژ سه‌رپۆشی له‌سه‌ر داده‌نێن و پاشان به ده‌كردنی به‌خشنامه‌یه‌ك، به زیانی كرێكاران به‌كرده‌وه‌ی ده‌ردێنن. پێشینه‌ی بوونی په‌سه‌ندكراوگه‌لێك بۆ بیمه‌ی ئیجباریی كرێكارانی بیناسازی، بۆ سه‌ره‌تاكانی ده‌یه‌ی ٥٠ی هه‌تاوی و سه‌رده‌می ڕژیمی شا ده‌گه‌ڕێته‌وه، به‌ڵام هه‌رگیز له‌م بواره‌دا یاسایه‌ك كه مافی كرێكاران زه‌مانه‌ت بكات په‌سند نه‌كرا. سه‌ره‌نجام پاش ساڵه‌ها كێشمه‌كێش و ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه، ساڵی ٨٦ یاسای بیمه‌ی ئیجباریی كرێكارانی بیناسازی له‌لایه‌ن مه‌جلیسی ئیسلامیی ڕژیمه‌وه په‌سند كرا. به‌ڵام هێشتا جه‌وهه‌ری په‌سندكرانه‌كه‌ی ویشك نه‌ببۆوه كه شاره‌دارییه‌كان و سه‌رمایه‌دارانی گه‌وره‌ی ساخت و ساز په‌سندكرانی ئه‌م یاسایه‌یان وه‌ك فاكتۆرێك بۆ بردنه‌سه‌ره‌وه‌ی قیمه‌تی خانووبه‌ره هه‌ڵسه‌نگاند و هه‌ر به‌م هۆكاره مه‌جلیسی سه‌رمایه‌داران له‌ژێر گوشاری سه‌رمایه‌دارانی ساخت و ساز و پشتیوانیان له شاره‌دارییه‌كان، به‌كرده‌وه ده‌رهێنانی ئه‌م یاسایه‌ی به‌پێویست نه‌زانی.
له درێژه‌ی ئه‌م بێنه و به‌ره‌یه‌ی مه‌جلیسدا سه‌ره‌نجام ڕۆژی ٤ی مانگی جۆزه‌ردانی ئه‌مساڵ چوارچێوه‌ی گشتیی گه‌ڵاڵه‌ی نوێی بیمه‌ی كرێكارانی بیناسازی له مه‌جلیسی شۆرای ئیسلامی‌دا په‌سند كرا. به‌ڵام ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یه بێجگه‌له ئاماژه‌یه‌ك به “مافی گشتی” بیمه‌ی كرێكارانی بیناسازی، بابه‌تێكی دیكه تێدا نییه و به هیچ ئایین نامه‌یه‌كی كرده‌وه‌ییش پێبه‌ند نییه. له ئێستادا هه‌واڵه‌كانی باس له‌وه ده‌كه‌ن كه مه‌جلیس له تاوتوێ و په‌سند كردنی ورده‌كارییه‌كانی ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یه خۆده‌بوێرێ. به پێی ئاماره جۆراوجۆره‌كان یه‌ك تا دوو ملیۆن كرێكاری بیناسازی بیمه‌یان نییه و مه‌جلیس قه‌رار بوو له‌ڕێگه‌ی ئیسلاحی مادده‌ی ٥ی یاسا و گۆڕینی شوێنی دابین كردنی سه‌رچاوه‌كانی ئه‌م بیمه‌یه، به‌كرده‌وه‌ی ده‌ربێنێ. “محه‌ممه‌دباقر قالیباف” سه‌رۆكی مه‌جلیس به ئامانجی وه‌پشت گوێ خستنی ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یه ڕایگه‌یاند كه گه‌ڵاڵه‌كه “هه‌ستیار”ه و ورده‌كارییه‌كانی پێویسته زیاتر بدرێته به‌ر باس و لێكۆڵینه‌وه. به‌مجۆره به پاشه‌كشه له په‌سندكردنی سه‌ره‌تایی گه‌ڵاڵه‌كه، ته‌نانه‌ت باس كردنی بیمه‌ی كرێكارانی بیناسازیشیان به داهاتوویه‌كی نامه‌علووم سپارد.
هه‌ڵبه‌ت سه‌باره‌ت به كرێكارانی بیناسازیی بیمه‌كراویش باروودۆخه‌كه زۆر له بیمه‌نه‌كراوان باشتر نییه. پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا و قه‌یرانی ئابووری، زۆرێك له چالاكییه‌كانی بواری بیناسازی ڕاگیران. له هه‌مان حاڵ‌دا سازمانی ته‌ئمینی ئیجتماعی به‌خشنامه‌یه‌كی ده‌ركرد و به پێی ئه‌م به‌خشنامه‌یه ئه‌و كرێكاره بیناسازییانه‌ی كه سێ مانگ په‌رداختی ٧ له‌سه‌د له حه‌قی بیمه‌كه‌یان دواخراوه، له لیستی بیمه ده‌رهاویشت. ئه‌وه به‌و مانایه‌یه كه نه ته‌نیا به ژماره‌ی كه‌سانی بیمه‌كراو زیاد نه‌بووه، به‌ڵكوو سازمانی ته‌ئمینی ئیجتماعی به ده‌ركردنی ئه‌م به‌خشنامه‌یه هه‌وڵ ده‌دا تا ژماره‌یه‌كی هه‌رچی زیاتر له كرێكارانی بیمه‌كراو له‌ژێر پۆششی خۆی بخاته ده‌رێ.
پتر له ١٦ مانگ له ده‌سپێكی بڵاوبوونه‌وه‌ی ویرووسی كۆرۆنا له ئێران تێپه‌ڕ بووه. ئه‌م بابه‌ته هاوكات له‌گه‌ڵ ڕكوودی ئابووری، بێكارییه‌كی به‌رینی به‌سه‌ر كرێكارانی به‌شه جۆراوجۆره‌كانی ئێران، له‌وانه كرێكارانی بیناسازی دا سه‌پاندووه. نه‌بوونی بیمه‌ی بێكاری و یارمه‌تیی ده‌وڵه‌تی، باروودۆخی ژیانی ٢ ملیۆن كرێكاری بیناسازی و بنه‌ماڵه‌كانیانی یه‌كجار خستووه‌ته ژێر كاریگه‌ریی خۆیه‌وه. به‌شێكی زۆر له كرێكارانی بیناسازی له مانگی ڕه‌شه‌ممه‌ی ساڵی ٩٨ و له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی بڵاوبوونه‌وه‌ی ویرووسی كۆرۆنا هه‌تا ئێستا بێكارن، داهاتێكیان نییه و زۆرێك له‌م جه‌معییه‌ته ته‌نانه‌ت چكۆله‌ترین یارمه‌تییان له لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه وه‌رنه‌گرتووه.
ئه‌وه مافی سه‌ره‌تایی نه‌ته‌نیا كرێكارانی بیناسازی به‌ڵكوو گشت كرێكارانه كه هه‌ر له ڕۆژی یه‌كه‌می ده‌ستپێكی كاره‌وه بیمه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تیی كامڵ و بێشه‌رت و مه‌رجیان هه‌بێت. ئه‌م بیمه كۆمه‌ڵایه‌تییانه، بریتین له: بیمه‌ی نه‌خۆشی وێڕای پێدانی حه‌قده‌ست له ڕۆژی یه‌كه‌می نه‌خۆش كه‌وتنه‌وه، بیمه‌ی بێكاری له‌كاتی له‌ده‌ستدانی كار، بیمه‌ی ڕووداوه‌كانی شوێنی كار به بێ هیچ شه‌رت و مه‌رجێك وێڕای وه‌گرتنی سه‌د له‌سه‌دی حه‌قده‌ست و بیمه‌ی ته‌مه‌ن و دابین كردنی هه‌زینه‌كانی ژیانی به‌جێماوان. ده‌وڵه‌ت و خاوه‌نكاران پێویسته ناچار بكرێن كه ئه‌م مافه سه‌ره‌تاییانه دابین بكه‌ن. هه‌ڵبه‌ت ئه‌م كاره‌ش مومكین نییه مه‌گه‌ر به پێكهێنانی ڕێكخراوه سه‌ربه‌خۆ كرێكارییه‌كان.