دەوڵەتی قێبرێس رایگەیاندووە لە گەڵ ئاگرێکی سرووشتی رووبەڕوو بوونەتەوە کە لە مێژوویی ئەو وڵاتە دا بێ هاوتایە و لە کۆمەڵگای جیهانی خوازیار بوون کە بۆ کووژاندنەوە و کۆنتڕۆڵ کردنی ئاگرەکە بە هانایانەوە پجن.
ئەم ئاگرە پاش حەفتەیەک لە شەپۆلێکی گەرما روویداوە و لە ئێستا دا ناوچەکانی باشووری ئەو وڵاتە دەست و پەنجەی لە گەڵ نەرم دەکەن. کارناسان پێشتر هۆشداریان دابوو و رایانگەیاندبوو کە گۆڕانکارییە هەرێمییەکان دەبنە هۆکاری خەسارە سرووشتییەکان و بە تایبەت ئاگاداری گەرمایەکی لە رادەبەدەریان دابوو.