ڕێكخراوی خاچی سووری جیهانی، ڕۆژی شه‌ممه ١٢ی مانگی پووشپه‌ڕ ڕایگه‌یاند كه به‌هۆی نوقم بوونی به‌له‌می هه‌ڵگری په‌نابه‌ران له لێوارئاوه‌كانی توونێس لانیكه‌م ٤٣ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، به‌له‌مێكی هه‌ڵگری په‌نابه‌ران به ١٢٧ سه‌رنشینه‌وه ڕۆژی هه‌ینی له لێوارئاوه‌كانی لیبییه‌وه به‌ره‌و ئیتالیا به‌ڕێكه‌وت به‌ڵام به‌ره‌به‌یانیی ڕۆژی شه‌ممه له ئاوه‌كانی مه‌دیته‌رانه‌دا تووشی ڕووداو هات. به وته‌ی سه‌رۆكی ڕێكخراوی خاچی سوور، سه‌رنشینانی ئه‌م به‌له‌مه ٤٦ په‌نابه‌ری به‌ڕه‌گه‌ز سوودانی، ١٦ كه‌سییان له “ئێریتره” و ١٢ كه‌سیشیان له “به‌نگاڵ”ه‌وه بوون. شایانی باسه ٨٤ كه‌س له‌م په‌نابه‌رانه له لایه‌ن ماسیگرانی ناوچه‌كه‌وه ڕزگار كراون.