خۆپیشانده‌ران له ڕۆژی میللی كانادا، هه‌یكه‌له‌كانی مهلهكه ویكتۆریا و مهلهكه ئلیزابتی دووهه‌میان له شاری “وینیپینگ” هێنایە خوارێ و ڕووخاندیان.
خوپیشانده‌رانی توڕه له كاتی ڕووخاندنی هه‌یكه‌له‌كانی خاندانی پاشایی بریتانیا دروشمی “كۆمه‌ڵكۆژی مایه‌ی سه‌ربه‌رزی نییه و مایه‌ی شه‌رمه”. ئه‌مساڵ به شوێن هه‌ژاندنی كۆمه‌ڵگای كانادا به هۆی دۆزینه‌وه‌ی چه‌ندین گۆڕی به كۆمه‌ڵی دانیشتووانی خۆجێیی ئه‌و وڵاته، ڕۆژی میللی كانادا بووه گۆڕه‌پانی ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی له ئاست ئه‌و جه‌نایه‌تانه. له‌م ڕێپێوانانه به‌شداربووان به نیشانه‌ی هاوخه‌می له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی قۆربانیانی ئه‌و ڕووداوه، جلی ناڕنجیان له‌به‌ر كرد. له ماوه‌ی چه‌ند حه‌فته‌ی ڕابردوودا لانیكه‌م ١٠٠٠ گۆڕی به كۆمه‌ڵی منداڵانی مه‌دره‌سه شهوانهڕۆژییهكانی سه‌ر به كه‌لیسای كاتۆلیك له ئۆستانه‌كانی “بریتیش كۆلۆمبیا” و “ساسكاچوان” دۆزرایه‌وه.