به پێی ڕاپۆرته‌كان، هه‌زاران كه‌س له خه‌ڵكی عێراق، ڕۆژی هه‌ینی ١١ی مانگی پووشپه‌ڕ، بۆ جاركی دیكه له ناڕه‌زایه‌تی به نه‌بوونی ئاو و كاره‌با، له به‌غدا و چه‌ند شاری دیكه‌ی ئه‌و وڵاته ڕژانه سه‌ر شه‌قام و ڕپێپوانی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌برد.
وه‌زیری كاره‌بای عێراق ڕۆژی ٨ی مانگی پووشپه‌ڕی ئه‌مساڵ، به هۆی گۆشاری بیروڕای گشتی له سه‌ر كێشه‌ی كه‌م بوونی كاره‌با له‌و وڵاته، ده‌ستی له كار كێشابووە. به شوێن ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی وه‌زیری كاره‌با و بڕانی پرۆسه‌ی گواستنه‌وه‌ی كاره‌با له ئێرانه‌وه بۆ عێراق له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، ڕێپێوانێكی جه‌ماوه‌ری ده‌ستی پێكردووه و تا ده‌چێت په‌ره ده‌ستێنێت. به وته‌ی به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی عێراق ڕێژه‌ی گوازتنه‌وه‌ی كاره‌با له ئێرانه‌وه بۆ عێراق له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا گه‌یشتۆته ئاستی سیفر.