رۆژی پێنجشەممە 27ی مانگی جۆزەردان، لوبنان پاش چەند مانگ، سەر لە نوێ شاهیدی مانگرتنێکی گشتی و بەربڵاو بوو.
مانگرتنی گشتی هەموو کەرتە دەوڵەتییەکان، سەندیکا کرێکارییەکان، شۆفیر تاکسییەکان و شیرکەتە بیمەییەکانی لە خۆ گرتووە. مانگرتنی گشتی لە ناڕەزایەتی بە دۆخی خراپی ئابووری و کارییەگەرییەکانی لە ژیان و گوزەرانی زۆرینەی خەڵک لە لوبنان بەڕێوەچووە. بڕێار بۆ مانگرتنی گشتی لە لوبنان پاش کەم بوونەوەی لە رادەبەدەری سووتەمەنی، کە هەموو بوارەکانی ژیانی خستبووە ژێر کاریگەرییەوە دەستی پێکرد.