ڕۆژی پێنج شه‌ممه ٢٧ی جۆزه‌ردان، كه‌سێكی نه‌ناسراو هێرشی كرده سه‌ر بنكه‌ی پارتی دیموكراتیكی گەلان له شاری ئه‌زمیری توركییه و ئه‌ندامێكی ئه‌و حیزبه‌ی تیرۆر كرد.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ناسناوی ئه‌و ئه‌ندامه‌ی HDP “دنیز پۆیزا” ڕاگه‌یه‌ندراوه كه به هۆی هێرشی فاشیستێكی ئیسلام گه‌رای توركییه كه له سوریه دژی هێزه كوردییه‌كان شه‌ڕی كردبوو، گیانی له ده‌ست داوه.جێی ئاماژه‌یه كه هێرشبه‌ره‌كه له دوای كوشتنی ناوبراو باره‌گای ئه‌و حیزبه‌ی ئاگر تێبه‌رداوه و به ته‌واوی سۆتێنرا.