ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٦ی مانگی جۆزه‌ردان، هه‌زاران كه‌س له موعه‌لیمان و كرێكارانی میانمار هاوڕێ له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی شاره جۆراوجۆره‌كانی ئه‌م وڵاته له ناڕه‌زایه‌تی به كرده‌وه‌ی ئه‌رته‌ش هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كان.
له جه‌ره‌یانی ئه‌م خۆپیشاندانه‌دا، هێزه‌كانی ئه‌رته‌شی میانمار له درێژه‌ی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه له نه‌یاران، به‌ریان به پیشه‌ی ١٢٥ هه‌زار موعه‌لیم گرت. فێدێراسیۆنی موعه‌لیمانی میانمار له ڕاپۆرتێكدا نووسیوێتی: نزیك به ١٩ هه‌زار و ٥٠٠ كارمه‌ندی زانكۆ به‌هۆی پشتیوانی له كرێكارانی ناڕازی و به‌شداری كردن له خۆپیشاندانه‌كان، بێكار بوون. به‌پێی ئاماره سه‌ره‌تاییه‌كان، نزیك به ٤٣٠ هه‌زار موعه‌لیم له ده‌ستپێكی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانه‌وه هه‌تا ئێستا به‌هۆی به‌شداری كردن له خۆپیشاندانه‌كان، پیشه‌كانیان له‌ده‌ست داوه.